وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا ۗ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ
[وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وا وای ئه‌كرد كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌ده‌ن و هه‌موو خه‌ڵك باوه‌ڕدار بوایه به‌ڵام ئه‌وه حیكمه‌تی تیایه كه هه‌یه موسڵمانه‌و هه‌یه موسڵمان نیه [وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا] وه تۆمان دانه‌ناوه كه پارێزه‌رو چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه‌و كرده‌وه‌كانیان بپارێزی [وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ (١٠٧)] وه تۆ سه‌رپه‌رشتیارو هه‌ڵسوڕێنه‌ری رۆزى و ئیشوكاریان نیت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی.
سورة الأنعَام ١٠٧
تەفسیری هەموو سورەتەکان