وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ۚ أُولَٰئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ
[وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا] كێ هه‌یه زاڵمتر واته: هیچ كه‌سێك سته‌مكارتر نیه له‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن [أُولَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ] ئا ئه‌مانه رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره ئه‌كرێنه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت و خوای گه‌وره موحاسه‌به‌یان ده‌كات [وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى رَبِّهِمْ] وه هه‌موو شایه‌ته‌كان له مه‌لائیكه‌ت و پێغه‌مبه‌ران و زانایان ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه بوون كه له دونیادا درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ست و درۆیان ئه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یان عیسى كوڕی خوایه، یان ئه‌مانه تكامان بۆ ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره [أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (١٨)] ده‌ى نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له سته‌مكاران بێ ئه‌وانه‌ی كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن و درۆ ئه‌ده‌نه پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره.
سورة هُود ١٨
تەفسیری هەموو سورەتەکان