ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٨٨:مامۆستا گیان من كچێكى مولتەزیمم الحمد لله بەڵام كوڕێكم خۆش دەوێت و ناشزانێت وە بۆ زەواجیش مناڵم موالیدم 1992 ە بەڕاى ئێوە من چى بكەم ؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خۆشەویستى بەماناى دڵدارى و پەیوەندى بەرامبەر شتێكى حەرام و خراپە ئینسان لە خشتە دەبات بەڵام خۆشویستنێكى كاتى تەنها ئەوەندە حەزبكەیت شووى پێ بكەیت بە بێ هیچ جۆرە پەیوەندییەك ئەوە دروستە باشترین عیلاج خۆت تاقى بكەرەوە ئەگەر بوون بەهاوسەرى یەكترباشە و ئەگەر نا نابێ خۆت سەرقاڵ بكەیت بەو جۆرە خۆشەویستیانەوە چونكە زیان بەخشن و هیچ كەڵكیان نییە، بۆ ئەوەى كە دەڵێى من منداڵم تۆ خۆت بڕیارت بەدەستە یان كەس و كارت كە بەرژەوەندى تۆ لەوەدایە شو بكەیت یان نا ئەگەر بەرژەوەندیت لە نەكردندایە وەڵامى بدەرەوە بە نەخێر بەڵام بە ڕاى من كچ و كوڕ تا زوو هاوسەرگیرى بكەن باشترە بەومەرجەى هاوسەرەكانیان دیندارو بەڕەوشت بن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام