ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٦٥:هەموو دەمێك ئەو فەرموودە پیرۆزە دەبیسین كە ‏پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم‏) تیایدا فەرموویەتی: "النساء ناقصات عقل ودين"، ‏وە هەندێك لە پیاوان ئەم فەرموودەیە بە كار دێنن بۆ خراپەكاری لەگەڵ ‏ئافرەتاندا، جا داوا لە بەڕێزتان دەكەین كە واتای ئەم فەرمووودەیەمان ‏بۆ ڕۆشن بكەنەوە ؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
واتای فەرموودەكەی پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) كە فەرموویەتی: " ما رأيت من ناقصات عقل ودين أغلب للب الرجل الحازم من إحداكن ! فقيل يا رسول الله: ما نقصان عقلها ؟ قال: أليس شهادة المرأتين بشهادة رجل ؟ قيل: يا رسول الله: ما نقصان دينها ؟ قال: أليس إذا حاضت لم تصل ولم تصم " واتە: نەم ‏بینیوە كەم عەقڵا و كەم دینی وەكو ئێوە كە هۆشی پیاوی كارامە لە سەر ببات ‏‏! وترا ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم‏) باشە كەم عەقڵی ئافرەتان لە چیدایە ؟ ‏پێغەمبەریش (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرمووی: باشە شایەتی دانی دوو ئافرەت بەرانبەر بە ‏شایەتی دانی یەك پیاو نی یە ؟ وترا ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم‏) كەم دینی ‏ئافرەتان لە چیدایە ؟ فەرمووی: باشە ئەگەر كەوتە ناو بێ‌نوێژیەوە واز لە نوێژ ‏و ڕۆژو ناهێنێت ؟
پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم) ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كە كەمی عەقڵی ئافرەتان لە ‏ڕووی بێ‌هێزی لە بەر كردن و بە ئاگا بوونیانە و شایەتیدانیان بە شایەتی ‏ئافرەتێكی تر پڕدەكرێتەوە، وە ئەمەش بۆ رێكخستنیی شایەتیدانە، چونكە ‏ئافرەت هەندێك جار شتی لە بیر دەچێت و شت زیاد دەكات یان كەمی دەكات ‏بۆ سەر شایەتی دانەكەی، وەك خوای پاك و بێ‌ گەرد فەرموویەتی: [وَاسْتَشْهِدُواْ شَهِيدَيْنِ من رِّجَالِكُمْ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاء أَن تَضِلَّ إْحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الأُخْرَى] : [سورة البقرة: 282] واتە: دوو پیاو لە خۆتان بكەن بە شایەت وە ئەگەر نەبوون ئەوا پیاوێك ‏و دوو ئافرەت لەو شایەتانەی كە پێیان ڕازی دەبن بۆ ئەوەی ئەگەر یەكێكیان ‏لە بیری چوو ئەوەی تریان بیری خاتەوە.‏
وە كەم دینی ئافرەت لە بەر ئەوەیە لە كاتی بێ‌نوێژی و زەیسانیدا واز ‏دێنێت لە نوێژ و ڕۆژوو، وە نوێژ بە قەرز ناگێڕێتەوە ئەمەش كەم دینی یە بۆ ‏ئافرەت، بەڵام ئەم كەمی یە ئافرەتانی لە سەر تاوانبار ناكرێت، بەڵكو ئەم ‏كەمی یە بەپێ‌ی شەرعی خوای گەورە هاتووتە دی، ئەم كەمی یە خوا بۆی ‏داناوە چونكە بەزەیی بە ئافرەت هاتووەتەوە و كارئاسانی بۆ كردووە، چونكە ‏ئەگەر ڕۆژوو بگرێت لە كاتی بێ‌نوێژی و زەیسانیدا ئەوا زەرەری پێدەگات، ‏خوای گەورە بەڕەحمی خۆی بەحەڵاڵی داناوە ئافرەتان لەكاتی حەیز و ‏زەیسانیدا ڕۆژوو نەگرن و پاشان بەقەزا بیگرنەوە، بەڵام نوێژ لەكاتی حەیزدا ‏قەدەغەكارێكی هەیە، بەڕەحمی خوا بۆ ئافرەت لەكاتی حەیزدا حەڵاڵ كراوە ‏نوێژ نەكات هەروەها لەكاتی زەیسانیدا، پاشان شەرع وایە كە ئافرەت لەم ‏حاڵەتەدا قەزای نوێژ نەكاتەوە، چونكە قەزاكردنەوەی ناڕەحەتی زۆر تێدایە ‏چونكە نوێژ لە شەو و ڕۆژێكدا پێنج جار دوبارە دەبێتەوە، لەكاتێكدا حەیز ‏چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، دەگاتە حەوت یان هەشت ڕۆژ یان زیاتر، زەیسانی ‏جاری واهەیە دەگاتە چل ڕۆژ بۆیە ڕەحم و چاكەی خوایە بەرامبەر ئافرەتان كە ‏كردن و قەزاكردنەوەی نوێژی لەسەر هەڵگرتوون.‏
لێرەوە دەركەوت كە كەمی ژیری و دیانەتی ئافرەتان لە هەموو شتێكدا ‏نییە بەڵكو تەنها لەوەدایە كە پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم) ڕونی كردۆتەوە كە ‏ناتەواوی ژیری ئافرەتان لەوەدایە كە ناتوانن شایەتیدانیان كۆك بكەن و بەباشی ‏ئەنجامی بدەن، وەناتەواوی دیانەتیان لەوەدایە كە بە هۆی نەكردنی نوێژ و ‏ڕۆژوو لەحاڵەتی حەیز و زەیسانیدا توشیان دەبێت، ئەمەش مانای ئەوە نییە ‏ئافرەتان لە هەموو شتێكدا لە پیاوان كەمترن و پیاوان لەوان چاكتربن، ‏بەشێوەیەكی گشتی پیاوان لە ئافرەتان باشترن لە بەر چەندەها هۆكار، وەك ‏خوای گەورە دەفەرموێت: [الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ]   بەڵام هەندێ‌ جار ئافرەتی ‏واهەیە لەچەندین شتدا لە هەندێ‌ لە پیاوان چاكتر دەبێت، چەندەها ئافرەتان ‏هەن لە چەندین لە پیاوان ژیر و دیندارتر و كار دروسترن، تەنها ئەوە لە ‏پێعەمبەرەوە (‏صلى الله عليه وسلم‏) سەلمێنراوە كە بەگشتی ئافرەتان لەم دووشتەی باسكران ‏كەمترن لەپیاوان وەك پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) ڕونیكردۆتەوە، ئافرەتی وا هەیە ‏ئەوەندەچاكەی زۆر دەبێت لە زۆر لە پیاوان چاكتر دەبێت لە كردەوە و تەقوا و ‏پلە و پایەی لە رۆژی دواییدا، جاری واهەیە بایەخ دەدات بەشتگەلێك و داكۆكی ‏دەكات چاكتر لە هەندێ‌ لە پیاوان كە زۆر هەوڵدەدەن و بایەخدەدەن، تەنانەت ‏لە مێژووی ئیسلامدا دەبێتە مەرجەعێك ئەمەش ڕوونە بۆ كەسێك تێبفكرێت ‏لەحاڵی ئافرەتان لە سەردەمی پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏)، و سەردەمی هاوەڵان، ‏بەم ڕوونكردنەوە ئەوە دەزانرێت كە ئەم كەم و كوڕییە قەدەغەی ئەوە ناكات ‏ڕیوایەتیان وەربگیرێت و شایەتی دانیان ئەگەر دوانبن وەربگیرێت، زۆر ئاساییەو ‏قەدەغەشنابێت تەقوا دار و چاكترینی بەندەكانی خوا بێت ژنان و پیاوان ئەگەر ‏بێتو بەردەوام بێت لە سەر دینداری خۆی با نویژو ڕۆژووش نەكات لە كاتی حەیز ‏و زەیسانیدا، كە وابوو دروست نییە بۆ هیچ ئیماندارێك تانەو تەشەریان لێبات و ‏بە ناتەواویان بزانێت لە هەموو شتێكدا پێویستە ڕوون بكرێتەوە و فەرمودەكەی ‏پێغەمبەری خوایش (‏صلى الله عليه وسلم‏) بە باشترین بار تەفسیر بكرێت، وە خوای پایە ‏بەرزیش زاناترە.‏
========================================
فتاوى الشيخ ابن باز رحمه الله، الـمجلد الرابع / معنـى نقص العقل والدين عند النساء.
وەرگێڕانی: مامۆستا خليل أحمد


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام