ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٦٤:ئايا خوای گەورە لەكوێ یە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خوای گەورە لەسەر عەرشە لەسەرووی ‏هەموو ئاسمانەكانەوە، هەروەكو خوای ‏گەورە دەفەرمووێت:‏ [ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى] [ طه:5] . ‏
واتە: خوای گەورە لەسەر عەرش بەرزو ‏بڵند بۆتەوە، بەوشێوەی شیاوی بێت ‏ئێمە چۆنیەتیەكەی نازانین. ‏
پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت:‏
‏‏ (إن الله كتب كتابا قبل أن يخلق الخلق ‏فهو مكتوب عنده فوق العرش) (أخرجه ‏البخاري ومسلم، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح ‏الجامع الصغير: 5214). ‏
واتە: خوای گەورە نوسراوێكی نوسیوە ‏پێش ئەوەی دروست كراوەكان دروست ‏بكات، ئەو نوسراوە لای خۆیەتی لەسەر ‏عەرش.‏
‏ لەیەمەن پارچە زێڕێكیان نارد بۆ ‏پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم، پێغەمبەری خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ دابەشی كرد بەسەر چوار كەسدا بۆ ‏ئەوەی دڵیان بۆ دینی ئیسلام ڕابكێشێت، ‏پاشان نەفەرێك ڕاست بووەوە وتی ئەی ‏پێغەمبەر ئێمە شایستەترین بیدە بە ئێمە ‏بۆ دەیدەی بەو چوار كەسە؟ پێغەمبەری ‏خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ فەرمووی: ‏
‏‏(ألا تأمنوني وأنا أمين من في السماء) (رواه ‏البخاري، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 2645)‏
. ‏واتە: ئایا ئێوە منتان لا ئەمین نییە ‏لەكاتێكدا من ئەمینداری ئەو زاتەم كە ‏لەئاسمانە لەسەر عەرش.‏
‏ ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خوای ‏گەورە لەسەر عەرشە بەزاتی خۆی.‏
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام