ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٧٥:ئایا جائیزە قورئان بخوێنم بەڵام بەبێ‌ خوێندنەوەی پیتەكان، واتە بە سەیركردن قورئان و خوێندنەوەی لە دڵەوە، ئایا هیچ پاداشتم دەست دەكەوێ‌ ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نەخێر ئەمە پاداشتی نیە، واتە پاداشتی قورئان خوێندنی دەست ناكەوێت تا پیتەكان نەخوێنیتەوە، چونكە ئەم كارە قورئان خوێندنی پێ‌ ناوترێت، تا زمان و لێوەكان نەجوڵێت، كەسێ‌ كە سەیری دێڕەكان بكات و بە دڵ بخوێنێ‌ ئەمە خوێندنی پێ‌ ناوترێ‌ و نابێت موسوڵمان خوی فێری ئەم جۆرە كارانە بكات، چونكە ئەم كارە وا لە موسوڵمان دەكات كە ڕابێت لە سەر ئەم كارە و ئەنجامەكەش ئەوەیە كە ڕۆژانە بەرچاومان دەكەوێت، دەبینین هەندێ‌ خەڵكی لاپەڕەكان هەڵ دەداتەوە و سەری دەجوڵێنێ‌ بەلای ڕاست و چەپدا و سەیری دێڕەكان دەكات و لە ماوەیەكی كەمدا ئەم لاپەڕەیەش هەڵ دەداتەوە و بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت كە ئاشكرایە پیت و وشەكان ناخوێنێتەوە، هەربۆیە پاداشتی قورئان خوێندنیشی دەست ناكەوێت،جگە لەوەش پاداشت و خێرێكی زۆر و گەورەیان لە دەست دەچێت بەم جۆرە خوێندنە.
(الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله)


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام