ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦١٤:ئایا مرۆڤ چی بكات بۆ ئەوەی بیر وهۆشی نەڕوات (داڵغە) لە نوێژ دا؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئاگای لەنوێژەكەی بێت، هۆكاری سەرەكی ئاگا بوونە لەنوێژەكەی، ئەوكاتەی كە بیر و هۆشی لای نوێژەكەی نامێنێت، ئاگای لە قورئانە كە نی یە كە دەیخوێنێت، كە ئاگای لە قورئان خوێندن و زیكر كردنی ركوع و سوجدە نەبوو یان تەحیات، ئەوە بێگومان بیر و هۆشی دەڕوات، واتە تەماشا دەكەی بەبێ‌ ئەوەی ئاگای لە پیتەكان بێت نوێژ دەكات و لەسەر ئەوەش ڕاهاتووە، سورەتی فاتحە دەخوێنێتەوە بەبێ‌ ئەوەی ئاگای لە ئایەتەكان بێت، چارەسەر ئەوەیە كە ئاگای لە قورئان خوێندنەكەی بێت و ئاگای لەو زیكرانە بێت تاوەكو نوێژەكەی تەواو دەكات و جیهادی نەفسی خۆی بكات لەناو نوێژەكە دا، ئەوە بێگومان تووشی هەڵە نابێت وە سەرقاڵ نابێت بەدونیاوە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام