ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٠٧:ئەگەر كەسێك گوێ‌ لە قورئان بگرێت ئەوەندە پاداشتە وەردەگرێت كە خوێنەری قورئانەكە وەرى دەگرێت ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان پاداشتی خۆی وەردەگرێت بەڵام ئەو پاداشتە وەرناگرێت كە خوێنەرەكە وەری دەگرێت چونكە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – فەرموویەتی: [ من قرأ حرفا ] نەیفەرموو [ من سمع حرفا ] (قرأ) واتە بە زمان پیتەكە بخوێنێت، وەكو لە سلسلە صەحیحەی شێخی ئەلبانی – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت - دا هاتووە كە فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت كە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – كە قورئان خوێندن لەسەر قورئانەكە پاداشتەكەی زیاترە لەوەی كە لەبەر بیخوێنیت، چونكە ئەگەر لەبەرت بێت تەنها زمانت بەكار دەهێنیت ئەگەر بیخوێنیتەوە ئەو كات زمان وچاوت و دەستەكانیشت بەكار دەهێنیت، بە دەست قورئانە كە دەگرێت و بە چاو تەماشای دەكات و بەزمان دەیخوێنێتەوە و بەدڵ ئاگای لێ‌ یەتی، بێگومان تاوەكو موسڵمان زیاتر ئەندامەكانی لەشی بخاتە گەر بۆ كاری چاك پاداشتی زیاترە لای خوا.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام