ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٣٢٢:ئایا میز كردن بە پێوە جائیزە؟

وەڵام:بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
یەكێك لە ئادابەكانى دەست بە ئاو گەیاندن ئەوەیە لە شوێنێكدا ئەو كارەیە ئەنجام بدەیت كە جلوبەرگ و گیانت پیس نەبێت هەروەها بە پێوە میز كردن ئەگەر ببێتە مایەى پیسبوونى ئەوانە ئەوا دروست نییە جا میزكردن بە پێوە جوان نیە و پێچەوانەى ئاكارەكانە بەڵام ئەگەر بە پێوە بكرێت و لەش و جل و بەرگ پیس نەكات دروستە.
عائشە خواى لێ ڕازى بێ ئەفەرموێ: (من حدّثكم أن رسول الله صلى الله عليه وسلم بال قائماً فلا تصدَّقوه ما كان يبول إلا جالساً) رواه الخمسة إلا أبو داود
واتە: هەر كەس پێى ووتن پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە پێوە میزى كردووە ئەوە باوەڕى پێ مەكەن چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە دانیشتنەوە هەمیەش میزى دەكرد. ئەمە سوننەتى بەردەوامى پێغەمبەرى خوایە صلى الله علیه وسلم بەڵام دەبینى (حذيفة‌) خواى لێ ڕٍازى بێ ئەڵێ: (أن النبيّ صلى الله عليه وسلم انتهى إلى سباطة قومٍ فبال قائماً فتنحيتُ عنه فقال أُدنه فدنوت حتى قمت عند عقبيه فتوضأ ومسح على خفيه) رواه الجماعة.
واتە: پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ڕۆشتە سەر سەرانگوێلكەیەك بە پێوە میزى كرد منیش دوركەوتمەوە لێى فەرمووى نزیك بەرەوە نزیك بومەوە تا لە پشتیەوە وەستام جا دەستنوێژى كرد و مەسحى كرد لەسەر خوفەكانى.
ئەم فەرموودەیە بەڵگەى ئەوەى تێدایە كە جائیزە بەمەرجێك پارێزراو بێت لە پرش و پیس بوون.
بۆچوونى عائیشە لەسەر ئەوە بنیات نرابوو كە نەیبیستبوو بەڵام بینیبوى لە زانستدا بەوەى (حذيفة‌) كار دەكرێت كە جائیزە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام