ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٨٢:{بەناوی خوای گەورەومیهرەبان} سەرەتا خوای گەورە مانگی ڕەمەزانی لەهەمو موسڵمانانی جیهان قبوڵ کردبێت إن شاء اللە. من پرسیارێکم هەیە ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقوران بگرم ؟ من نازانم قوران بخوێنم وە باریشم زۆر قورسه ناتوانم زۆر هەڵسم و دانیشم بۆ نوێژەکانم لەبەر ئەوە 7 هەفتەم ماوه مناڵم بئ. ئایا خوای گەورە خێرم بۆدەنوسئ بەدانیشتانەوە نوێژ دەکەم ؟ وە گوئ گرتن لەقورانی پیرۆز جێی ئەوە دەگرئ وەکو بی خوێنی یان نە؟ ئيتر داواکا رم لەخوای گەورە ئەجروپاداشتان بۆ بنوسێت.
" href ="prsyar-282">{بەناوی خوای گەورەومیهرەبان} سەرەتا خوای گەورە مانگی ڕەمەزانی لەهەمو موسڵمانانی جیهان قبوڵ کردبێت إن شاء اللە. من پرسیارێکم هەیە ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقوران بگرم ؟ من نازانم قوران بخوێنم وە باریشم زۆر قورسه ناتوانم زۆر هەڵسم و دانیشم بۆ نوێژەکانم لەبەر ئەوە 7 هەفتەم ماوه مناڵم بئ. ئایا خوای گەورە خێرم بۆدەنوسئ بەدانیشتانەوە نوێژ دەکەم ؟ وە گوئ گرتن لەقورانی پیرۆز جێی ئەوە دەگرئ وەکو بی خوێنی یان نە؟ ئيتر داواکا رم لەخوای گەورە ئەجروپاداشتان بۆ بنوسێت.

وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
بە هەمان شێوە خواى گەورە‌مانگى ڕەمەزانى پیرۆز: ڕۆژوو و تەراویحیش لە تۆش قەبول بكات ـ إن شاء اللە ـ.
ڕێگر نیە لە شەوانى قەدردا سەیرى سایتى ئیسلامى بكرێت بەمەرجێك بۆ خوێندنەوەى كتێبى بە سوود و گوێگرتن لە قورئانى پیرۆز، بەتایبەت كە نازانى قورئانى پیرۆز بخوێنیتەوە... بەڵام ئەوەش بزانە كە كەسانى وەكو تۆ دەتوانن لە هەموو كاتێكدا سێ جار سورەتى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] بخوێنێتەوە بۆ ئەوەى بە خەتمەیەك بۆى بنووسرێت، هەروەكو لە فەرموودەى (صحيح) دا هاتووە.
وە سەبارەت بەوەى كە ناتوانیت نوێژەكانت بە پێوە بكەى، و عوزریشت هەیە ئەوا دەتوانیت نوێژەكانت بە دانیشتنەوە بكەیت، هەروەكو (عمران) ى كوڕى (حصين) رضي الله عنه فەرموویەتى: نەخۆشى مایە سیریم (البواسیر) هەبوو، پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا كرد (صلى الله علیه وسلم) سەبارەت بە چۆنێتى نوێژكردنم ؟ پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمووى: صلِّ قائماً، فإن لم تستطع فقاعداً، فإن لن تستطع فعلى جَنبٍ.
واتە: بە پێوە نوێژەكانت ئەنجام بدە، ئەگەر نەتوانى ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامیان بدە، دیسان ئەگەر نەتوانى ئەوا لە سەر لا ئەنجامیان بدە (البخاري وأبو داود وأحمد).
وە (إن شاء الله) خواى پەروەردگار لێت وەرى دەگرێت، و پاداشتى بە خێریشت دەداتەوە... خواى گەورەش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام