ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٨٠:ئایا ئەتوانم لە ڕەمەزاندا خەتمێك بۆ دایكى ئازیزم بكەم؟چونكە دایكم خوێندەوارى نییە.هیوادارم زوو وەڵامم بدەنەوە تكاتان لێ دەكەم. زۆر سوپاس. خوا جەزاتان بداتەوە

وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
لە سوننەتدا نەهاتووە كە هیچ كەسێك بتوانێت خەتمە بۆ یەكێكى تر بكات، چ كچ بۆ دایكى بێت، یان بە پێچەوانەوە، بەڵام ئەوە هاتووە كە ئەگەر منداڵ قورئان خوێن بێت ئەوا لە ڕۆژى دوایدا تاجێك دەكرێتە سەر دایك و باوكى ڕووناكى ئەو تاجە لە ڕووناكى خۆر زیاترە (ئەمەش فەرموودەیەكى صحيحە).
وە ئەوەش هاتووە كە ئەگەر كەسێك نەخوێندەوار بێت، ئەگەر بتوانێت سێ جار سورەتى (الإخلاص) واتە سورەتى: [ قل هو الله أحد ] بخوێنێتەوە بە خەتمەیەك بۆى دەنووسرێت.
خواى پەروەردگار زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام