ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢١٥:ئایا كوشتنى منداڵ لە سكى دایكى دا پێش ئەوەى تەمەنى بگاتە 40 ڕۆژ دروستە ؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
منداڵ لە بار برن دروست نى یە ئیللا بە سێ مەرج نەبێت:
1 ـ لە كاتێكدا كە مانەوەی ئەو كورپەیە لە سكی دایكیدا ببێتە هۆی ترسناكی بۆ لە ناو چوونی دایەكەكە بە شایەتی دوو دكتۆری متمانەپێكراو (ثقة‌) و پسپۆر (اخصائي) لەم بوارەدا.
2 ـ دەبێت تەمنی كۆرپەڵەكە لە 40 ڕۆژ تێپەڕی نەكردبێت واتە ڕۆحی بە بەردا نەكرابێت.
3 ـ دەبێت باوكی كۆرپەڵەكە بەو لە بار بردنە ڕازی بێت.
جا ئەگەر هەموو ئەم سێ مەرجەی تێدا كۆنەبێتەوە ئەوا دروست نى یە كۆرپەڵەكە لە بار ببرێت.
بەڵام ئەگەر منداڵەكە ڕۆحی بە بەردا كرابوو ئەوا كوشتنی و لە بار بردنی بە (قتل عمد) واتە كوشتنی بەئەنقەست حیساب دەكرێت و یەكێكە لە تاوانە گەورەكان خوا پەنامان بدات.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام