ئاگاداركردنەوەى ئافرەتان لە تاوان وسەرپێچى یەكان
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٦/٢٥ ![]() خوای گەورە دانەری یاساكان و سنورەكانە كە بەختەوەری مرۆڤی تێدایە لە دونیا و قیامەتدا، وەلە پەیوەست بوون بەسنوری خوای گەورە و نەبەزاندنی سەربەرزی و خاوێنی و پاكژی و نەفس بەرزی مرۆڤایەتی تێدایە، هەروەها بەرزی وپاراستنە لەڕەوشت نزمی و خراپی و ئاشوبی و تاوان، خوای گەورە دەفەرمێت: [ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرا] (الأحزاب: 33) واتە: خوای گەورە بۆیە بەم شێوازە ئامۆژگاریتان دەكات تاوەكو هیچ تاوانتان لەسەر نەهێڵێت ئەی خێزانانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەتا پاك تان بكاتەوە لە هەموو پیسی و تاوانێك. لەبەر گەورەیی پلە وپایەی ئافرەت لە كۆمەڵگای موسڵماناندا و پاراستنیان لە سەر پێچی یەكان ئاگاداریان دەكەینەوە لە چەند سەرپێچییەك تا خۆیانی لێ بپارێزن وە ئەگەر كەوتونە ناوی یەوە و توشی بوونە، ئەوا دەست بەجێ وازی لێ بهێنن و تۆبەبكەن و بگەڕێنەوە لای خوا چونكە خوای گەورە لێخۆشبووە، هەروەها ئاگاداری خوشكانی موسڵمانی بكات و بەرهەڵستی بكات لە كەسێك كە شتێك لەم سەرپێچی یانە جێبەجێ بكات. داواكارین لە خوای گەورە نیەت و وتە و كردەوەكانمان چاك بكات و تەنها لەبەر ڕەزامەندی ئەوبێت. www.ba8.org |