هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا
[هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه صه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئێوه ئه‌دات، صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره واته: ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خۆى ده‌ڕژێنێت به‌سه‌رتانداو له‌لای فریشته به‌ڕێزه‌كان ناوتان ده‌هێنێت و باستان ده‌كات و مه‌دح و سه‌ناتان ده‌كات، وه صه‌ڵاواتی مه‌لائیكه‌تیش واته: دوعای خێرتان بۆ ده‌كه‌ن و داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌كه‌ن له خوای گه‌وره [لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ] تا خواى گه‌وره به هۆى ره‌حمه‌تى خۆى و دوعاى خێرى فریشته‌كان ده‌رتان بكات له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و تاوان بۆ نوورو ڕووناكی هیدایه‌ت و یه‌كخواپه‌رستی [وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (٤٣)] وه خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه به باوه‌ڕداران له دونیا‌و قیامه‌تدا.
سورة الأحزَاب ٤٣
تەفسیری هەموو سورەتەکان