بەشی شەشەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە حەج و عەمرە
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/١٠/١٩ * باسی یەكەم: حوكمی ئیحرام بەستنی حەج و عەمرە لەكاتی بێ نوێژی دا. دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ئیحرام ببەستێ، چونكە بێ نوێژی رێگرو بەربەست نى یە لە بەستنی ئیحرام. * باسی دووەم: حوكمی سوڕانەوە بەدەوری كەعبەدا لەكاتی بێ نوێژی دا. سوڕانەوە و تەواف كردن بەدەوری كەعبەدا بەبێ پاكێتی دروست نییە و حەرامە، چونكە یەكێك لەمەرجەكانی تەواف بریتییە لە خاوێنی لە بێ دەست نوێژی گەورەو بچوك و پیسیەتی. * باسی سێیەم: حوكمی سەعی نێوان صەفاو مەروە لەكاتی بێ نوێژی دا. دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ڕۆیشتنی نێوان سەفاو مەروە ئەنجام بدات، چونكە پاكێتی بەمەرج نەگیراوە بۆ ئەو ڕۆیشتن و هاتوو چۆكردنەی نێوان سەفاو مەروە. * باسی چوارەم: سووڕخواردنی ماڵ ئاوایی لەكاتی بێ نوێژی دا. تەوافی ماڵ ئاوایی بریتیە لەو تەوافەی كە دەكرێ بۆ ماڵ ئاوایی كردن لە كەعبە بۆ كەسانێ كە دانیشتوی شاری مەككە نەبن. www.ba8.org |