یه‌كێك له‌مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام پاراستنى ناموس و وه‌چه و نه‌سه‌بی خه‌ڵكی یه، بۆیه زیناى حه‌رام كردووه .
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :- [وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً] (32) سورة الإسرا‌ء، واته « وریابن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توخنی زینا نه‌كه‌ون، چونكه به‌ڕاستى زیناو داوێن پیسی تاوان وكرده‌وه‌یه‌كى زۆر خراپه و ڕێگایه‌كی زۆر ناپه‌سه‌ند و قێزه‌ونه ».
شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام نه‌ك هه‌ر زینای حه‌رام كردووه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وكون و كه‌له‌به‌رو ڕیگا و ڕێچكانه‌شى داخستووه كه مرۆڤ په‌لكێش ده‌كه‌ن به‌ره‌و زینا، له‌وانه‌ش فه‌رمانى كردووه به داپۆشینى ئافره‌تان و، فه‌رمانى كردووه به پاراستنی چاو له تێڕوانینى حه‌ڕام و، تاك بونه‌وه‌ى پیاوو ئافره‌ت و زۆر شتی تریشی له‌و پێناوه‌دا حه‌رام كردووه.
پیاوی زیناكارى خێزاندار و ئافره‌تى زیناكاری مێرددار، تۆڵه‌ى لێ ده‌سێنرێته‌وه به ترسناكترین و قورس ترین سزا، ئه‌ویش بریتی یه له به‌رده باران كردنى تا ده‌مرێت، تا تۆڵه‌ى گوناهه‌كه‌ى بچێژێت ، بۆئه‌وه‌ى هه‌موو لاشه‌ى ئازار بچێژێت، وه‌ك چۆن گشت لاشه‌ى تێركردووه له حه‌رام .
وه پیاوی زیناكارو ئافره‌تى زیناكار گه‌ر هاوسه‌ردار نه‌بوون به ڕێگایه‌كى شه‌رعى، ئه‌وا تۆڵه‌ى لێ ده‌سێنرێته‌وه به فه‌لاقه‌كردن وجه‌ڵده لێدان ، كه له‌سنوره شه‌رعیه‌كاندا دیارى كراوه ئه‌ویش بریتیه له(100) جه‌ڵده .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كۆمه‌ڵێك له بڕواداران ئاماده‌بن له‌كاتی جه‌ڵده لێدانه‌كه‌ى تاوه‌كو شه‌رمه‌زار و ناشیرین بێ له ناو خه‌ڵكدا، وه ده‌بێت له‌شاره‌كه‌ى خۆی دوربخرێته‌وه و دوچاری غه‌ریبی بێ بۆماوه‌ی ساڵێك تاوه‌كو سوكى خۆی بۆ ده‌ركه‌وێ .
وه سزاى پیاو و ئافره‌تی زیناكار له به‌رزه‌خدا: ئه‌وه‌یه به‌ڕوتى ده‌خرێنه ناو ته‌نورێكه‌وه كه سه‌ره‌وه‌ى ته‌سكه و خواره‌وه‌ى فراوانه و له‌خواره‌وه‌ش ئاگر ده‌درێ، جا هه‌ركات ئاگره‌كه بڵێسه‌بدات و زیاد بكات هاوارده‌كه‌ن و ده‌قیژێنن و به‌رزده‌بنه‌وه، هه‌تاوه‌كو نزیكى ده‌رچون ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بڵێسه‌ى ئاگره‌كه دائه‌به‌زێت و ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناو ته‌نوره‌كه ، ئابه‌م شێوازه سزاده‌درێن تا ڕِۆژی قیامه‌ت .
له‌مه‌ش ناشیرین و ناقۆڵاتر ئه‌وه‌یه پیاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گه‌وره بووبێ و له‌مردن نزیك بووبێته‌وه و چوبێته ساڵه‌وه و خودا‌ش ئه‌وه‌نده مۆله‌تى دابێ و ته‌وبه‌ی نه‌كات و هه‌ر به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر زینا.
كه‌وابوو ناشرینترن و چه‌په‌ڵترین زیناكار ئه‌و كه‌سه‌یه كه چووبێته ساڵه‌وه و ته‌مه‌نی گه‌وره‌بێ و زینا بكات.
له«أبوهریره»ه‌وه، له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ:(( ثَلاَثَةٌ لاَ يُكَلِّمُهُمُ اللهُ يَوْمَ القِيَامَةِ ، وَلاَ يُزَكِّيهِمْ ، وَلاَ يَنْظُرُ إلَيْهِمْ ، وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ : شَيْخٌ زَانٍ ، وَمَلِكٌ كَذَّابٌ ، وَعَائِلٌ مُسْتَكْبِرٌ)) رواه مسلم 1/102-103. واته « سێ كۆمه‌ڵه خه‌ڵك خوای گه‌وره قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات و له‌گوناه پاكیان ناكاته‌وه و، به چاوى ڕه‌حمه‌ت ته‌ماشایان ناكات و، سزایه‌كى سه‌ختیشی بۆ داناون ، پیاوێكى به ته‌مه‌نی زیناكار، پاشایه‌كى درۆزن، هه‌ژارێكى خۆ به‌زلزان »
وه‌خراپترین و پیسترین كاسبی ئه‌و پاره‌یه‌یه كه به‌رامبه‌ر زینا وه‌رده‌گیرێ. وه ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هۆی داوێن پیسی یه‌وه كاسبی بكات و بژێوى په‌یدابكات، بێبه‌ش و مه‌حرومه له قه‌بوڵ بوونى دوعا‌و پاڕانه‌وه، كاتێك كه له نیوه‌شه‌ودا ده‌رگاكانی ئاسمان ده‌كرێته‌وه (بۆ قبوڵ بوونى دوعاوپاڕانه‌وه ) (الحديث في صحيح الجامع 2971).
وه هه‌رگیز فه‌قیرى و هه‌ژارى بیانوی شه‌رعى نین بۆ شكاندن سنوروكانى خواى گه‌وره و ئه‌تككردنى ناموسی یه‌كتر، وه‌كو پێشینان وتویانه : برسیبه‌و سه‌ربه‌رزبه، وه به‌هۆی شیرى مه‌مكى خۆته‌وه نه‌له‌وه‌ڕێی.
وه له‌م چه‌رخه‌دا هه‌موو ده‌رگاكان خراونه‌ته سه‌ر پشت بۆ ئه‌نجام دانى كاری خراپ، وه شه‌یتان گشت ڕێگاو ڕێچكه‌كانى خراپه‌كارى ئاسان كردووه به هۆی فڕوفێڵه‌كانى خۆى و دۆسته‌كانى، وه كه‌سانی تاوانبار‌و خراپه‌كار شوێنی ته‌ڵه‌كانى شه‌یتان كه‌وتوون و بوونه‌ته ده‌سكه‌لای ده‌ستی شه‌یتان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد و بێ ئه‌خلاقی ، ئه‌ویش به بڵاوبونه‌وه‌ى سفورى و خۆده‌رخستن و خۆجوان كردنى ئافره‌تان، وه به‌ره‌ڵاكردنى چاو تێڕوانینی حه‌ڕام و، بڵاوبونه‌وه‌ى تێكه‌ڵی پیاو و ئافره‌ت و، گۆڤاری خراپ و فلیمى نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند و، گه‌شت و گوزارى زۆر بۆ وڵات و جێگای به‌دڕه‌وشتان و، دروستكردنی بازاڕی تیجارى بۆ داوێن پیسی و بێ ئابڕوی و، زۆربوونى هه‌تككردنى ناموس و، زۆر بوونى منداڵی حه‌رام وكوشتنى گۆرپه‌له‌ی بێ تاوان .
خودایه داوات لێ ده‌كه‌ین به‌ڕه‌حمه‌ت و لوتف و پارێزگارى خۆت بمانپارێزى له داوێن پیسی و، داوات لێ ده‌كه‌ین دڵه‌كانمان پاك بكه‌یته‌وه و داوێنمان پاك ڕابگرى و، له‌نێوان ئێمه وحه‌رام دا به‌ربه‌ستێكى گه‌وره دروستبكه‌ى.