ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 8-خاوەنى (جوامع الكلم)ە

یەكێكى تر لەو تایبەتمەندیانەى كە پەروەردگار بە پێغەمبەرى ئازیزمانى (صلى الله عليه وسلم) بەخشیوە -بریتىیە لەو ڕەوان بێژى و لێهاتوویى یە لە دەربڕینى واتاكان بە ڕستەیەكى زۆر كورتى تەواو پڕمانا، كە ئەم جوانى دەستە واژانە لێك دراونەتەوە بە (مفاتیح الكلام) یان (جوامع الكلم).
لەفەرموودەیەكدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:((فضلت على الانبياء بست: أعطيت جوامع الكلم....)) اخرجه: مسلم(523).. ، هەروەها لە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت:((أعطيت فواتح الكلم و جوامعه و خواتمه)) اخرجه: الامام احمد في مسنده (1/408)، و (صحيح الجامع الصغير) (1069)، و (سلسلة الاحاديث الصحيحة) (1483)
(ابن رجب الحنبلی) دەفەرموێت: ئەم (جوامع الكلم)ە لە دوو ڕووەوەیە:-
یەكەم / بریتى یە لە قورئانە پیرۆزەكە لە ڕەوان بێژى و فەصاحەتى دا هیچ ووتە و پەرتووكێك لە ئاستیدانى یە.
دووەم / بریتى یە لەو فەرموودانەى كە لە زارى پیرۆزى ئەوەوە بە ئێمە گەیشتوون و چەندین كتێبى فەرموودە و شەرح لەم بارەیەوە دانراون(انظر: (جامع العلوم والحكم) لابن رجب الحنبلي، مكتبة السالة الحديثة (ص/3).) هەر بۆ نموونە فەرموودەى ((إنما الاعمال بالنيات وإنما لكل إمرىء مانوى....))ئیمامى شافعى (رحمەتى خواى لێبێت) دەفەرموێت { هذا الحديث ثلث العلم: ويدخل في سبعين بابا من الفقه..... } انظر: (جامع العلوم والحكم) لابن رجب الحنبلي، مكتبة السالة الحديثة (ص/5).
هەروەها چەندین فەرموودەى پیرۆزى تر كە زانایان لە خزمەتیاندا شەونخونیان كێشاوە و ڕاڤەیان كردووە وەك (فتح الباري) و (عمدة القاري) و (شرح صحيح مسلم) و (عارضة الاحوذي) و (عون المعبود) و (المفهم) و هەزارانى ترى لەم جۆرە كە گەورەترین و بەكەڵك ترین گەوهەرن كە هەموو خوێندەوارێك گەر بیەوێت لە نهێنى و حیكمەتى فەرموودەكان تێبگات وە دەبێت لە خزمەتیاندا چۆك دابدات.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام