ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 5-سوێند خواردنى پەروەردگار بە ژیان پیرۆزى


خواى پەروەدگار لە قورئانى پیرۆزدا سوێندى بەزۆر شت خواردووە هەر شتێكیش سوێندى پێ بخورێت ئەوە نیشانەى گەورەیى ئەو شتەیە وەحكمەتى سوێند خواردنیش لێرەدا ئەوەیە كە تاوەكو بەڕێزى و گەورەیى سوێند پێ خوراوەكە لە دڵى گوێگردا بچەسپێنێت ژیانى پێغەمبەرى پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) یەك پارچە نوور و ڕوناكى و ڕێز و سۆز و دڵسۆزى و وەفابووە وە بەڕێزترین مرۆڤێك بووە كە نمایشى بەندەیى تەواوى بۆ پەروەدگار ئەنجام دابێت هەر لەبەر ئەمەیە كە پەروەردگارى بوونەوەر لە قورئانى پیرۆزدا تەنها بە ژیانى پێغەمبەرى سەروەر (صلى الله عليه وسلم) سوێندى خواردووە وە سوێندى بە ژیانى هیچ پێغەمبەرێك یان مرۆڤێك لە قورئاندا نەخواردووە جگە لە پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) وەك خواى گەورە و میهرەبان دەفەرموێت:
[لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ ] {سورة الحجر:72}.
ئیبن و عەباس (رضي الله عنه) دەفەرموێت { ماخلق الله وما ذرأ وما برأ بنفساً اكرم عليه من محمد (صلى الله عليه وسلم) وما سمِعتُ الله أقسم بحياة أحد غيره....} انظر: (تفسيرالطبري) (14/30)، و(تفسير ابن كثير) (2/572).

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام