ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)

گومانى تێدانى یە كە پێغەمبەران (صلى الله عليه وسلم) هەڵبژێردراوانى پەروەردگارن لەنێو هەموو مرۆڤایەتى دا، كەسانێكیش كە خواى دانا و زانا بەتایبەت هەڵیبژاردبن، دەبێت لەوپەڕى كەماڵ وتەواوىدابن تاوەك شایستەبن بۆ پەیامى خوایى، چونكە كەماڵى ((خَلْق)) ىو ((خُلُق))ى كاریگەریەكى گرنگیان هەیە، لەگەیاندنى ئەم پەیامەدا.
[ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ] {سورة الانعام:124}.
پێغەمبەرى بەڕێزمان محمد (صلى الله عليه وسلم) كە دوا هەمین پێغەمبەرە وەك هەموو پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) كامڵترین مرۆڤى سەر زەوى و خاوەنى چەندین تایبەت مەندىیە. ئەوەى لەم بابەتەدا دەمانەوێت خوێنەرى بەڕێزى پێ ئاشنا بكەین چەند روویەكى ئەم تایبەت مەندیانەیە كەدەكرێت بەم جۆرەى خوارەوە دابەش بكرێت:-
زانایانى ئیسلام (ڕەحمەتى خوایان لێبێت) گرنگى یەكى زۆریان بەم بوارە داوە، وە چەندین نووسراوى هەمە جۆر لەم بارەوە تۆمار كراوە. وەك ((الخصائص الكبرى))ى ئیمامى سیوطي و، ((خصائص أفضل المخلوقين))ى ابن الملقن و، ((بداية السول في تفضيل الرسول))ى عزى كوڕى عبد السلام و چەندین بەرهەمى بەنرخى تر كە گەواهین لەسەر گەورەیى ئەم پێشەوا مەزنە هەزاران دروودى پەروەردگارى میهرەبانى لەسەر بێت، بەڵكو نەیاران و دوژمنانى ئیسلامیش شایەتى گەورەیى و بێگەردى ئەم سەروەرەیان داوە هەر لەكۆنەوە تا ئێستا جائیتر چ گەورەیى یەك لەم ئاسانەدایە كە دۆست و دوژمن شاهیدى بۆ بدەن.
شَهِدَ الأنام بفضلِهِ حتى العِدا *** والفضل ماشَهِدَت بهِ الأعداءُ
لەم ئەڵقەیەدا دەچینە خزمەت بەشى یەكەم: ماختص به (صلى الله عليه وسلم) لذاته في الدنيا.
خواى پەروەردگار پێغەمبەرى پێشەواى (صلى الله عليه وسلم) تایبەتمەند كردووە (بەهەندێك تایبەتمەندى) كە لە پێغەمبەرانى تردا ئەم جۆرە تایبەتیانە نین، بەپشتیوانى پەروەدگار هەریەك لەو تایبەتمەندیانە بە كورتى باس دەكەین:-

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام