50- روون كردنه‌وه‌ی تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی بانگه‌وازو په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم)، وه‌ئه‌ویش نێردراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به{الحنيفية}واته: واز هێنان له‌هاوبه‌ش بۆخوا برِیاردان ورِوو كردنه خوای گه‌وره له یه‌كخواپه‌رستیدا, و{السمحة}واته: هیچ نارِه‌حه‌تی وقورسی وگرانىیهكی تێدا نىیه, وه‌مه‌به‌ستیش له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) سور بوونی بوو له‌سه‌ر رێنمای كردنی خه‌ڵكی به‌تێكرِا بۆ تاك كردنه‌وه‌ی په‌رسته‌كان بۆ خوای به‌نده‌كان.
51- كار كردن بۆ بانگه‌واز كردنی خه‌ڵكی و رێنمایى كردنیان بۆ لای ئه‌م ئایینه به‌تێكرِای رِه‌گه‌زو هۆزه‌كانیانه‌وه.
52- روون كردنه‌وه‌و ئاشكرا كردنی هه‌موو ئاوه‌ڵناوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) له‌رووی دیمه‌ن ورهوشتىیهوه، پێش بوون ودوای بوونی به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم).
53- روون كردنه‌وه‌ی باشه‌وه چاكه‌و چاكه كارىیهكانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)و تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئوممه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان .
54- روون كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌گه‌ڵ خێزان وهاوسێ وهاوه‌ڵه‌كانیدا(رضي الله عنهم).
55- روون كردنه‌وه‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیدا له‌گاورو جوله‌كه‌و هاوبه‌ش بۆ خوا برِیارده‌ر ودوورِووه‌كان.
56- روون كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆگرامی ژیانی رۆژانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم).
57- ته‌رخان كردنی وتاری دووه‌می هه‌ندێ له‌جومعه‌كان بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك له رووداوه‌كانی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم)، سه‌ره‌رِاى چه‌نده‌ها وتاری ته‌واوی ته‌رخان كرا‌و باس بكرێت ده‌رباره‌ی ژیان نامه‌كه‌ی له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر.
58- په‌یوه‌ست بوون و‌دڵ لابوون بۆ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باس له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌كات له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا له‌نوێژ بۆ ماوه‌ی سێ تا پێنج خوله‌ك.
59- زیاد كردنی كۆمه‌ڵه بازنه‌یه‌ك بۆ له‌به‌ر كردنی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) له‌پاڵ بازنه‌كانی له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز له مزگه‌وته‌كاندا.
60- رِاست كرنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵانه‌ى كه‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌یه ده‌رباره‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم)، وه‌بانگه‌واز كردن بۆ ده‌ست گرتن به‌و فه‌رموودانه‌ی كه راستن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان وروون.
61- باسكردنی فه‌توای زانایانی ئه‌م ئوممه‌ته كه حوكم وسزای ئه‌و كه‌سه روون ده‌كه‌نه‌وه كه قسه به پێغه‌مبه‌ری ئه‌م ئوممه‌ته بكات (صلى الله عليه واله وسلم) به‌هه‌ر شتێك بێت له‌سوكایه‌تی كردن پێی, وه رق لێبوون وخۆبه‌ری كردن له‌هه‌ر كه‌سێك كه‌ئه‌وه گوفتارو ره‌فتاری بێت .
62- كار كردن بۆ گێرِانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ لای ئایینه‌كه‌یان له‌میانه‌ی خستنه به‌رچاوێكی ئاسان بۆ هه‌ڵوێسته بانگهوازىیهكانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) .
63- به‌ئاگا بوون وئاگادار كردنه‌وه له‌هۆكاره‌كانی بینین وبیستن وخوێندراو له‌زیادرِه‌وی كردنیاندا به پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه واله وسلم), وه روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌زیاد رِه‌وی حه‌رام ده‌كات هه‌روه‌ك فه‌رمایشتى خوای گه‌وره: [.....لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ .....] [النساء: 171].
واته: زیاده‌رِه‌وی مه‌كه‌ن له‌ئایینه‌كه‌تاندا.
وه‌ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه تایبه‌تن به‌م باسه‌وه، هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ردا هاتووه (صلى الله عليه واله وسلم).
(لاتُطْرُونِي كَمَا أطرَتِ النَّصارَى ابنَ مَرْيَمَ) (صحيح الجامع الصغير: 2/7363).
واته: له‌سنوری خۆم به‌رزم مه‌كه‌نه‌وه و پیامدا هه‌ڵ مه‌ده‌ن, هه‌روه‌ك چۆن گاوره‌كان عیسای كورِی مه‌ریه‌میان (صلى الله عليه واله وسلم) له‌سنوری خۆی ده‌ركردو پێیدا هه‌ڵیان دا.
وه روونی بكه‌یته‌وه كه‌خۆشویستنی راستگۆیانه بۆ پێغه‌مبه‌ری خو(صلى الله عليه واله وسلم) له‌شوێن كه‌وتنی دایه, وه‌ئاگادار كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ئه‌هلی بیدعه وهه‌واو ئاره‌زووه‌كان .
64- هاندانی خه‌ڵكی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌سه‌رچاوه راستهكانىیهوه وئاشكرا كردنی ئه‌و سه‌رچاوانه بۆیان.
65-به‌تاڵ كردنه‌وه‌و به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و گومان وقسه پرِوپوچانه‌ی ده‌ورژێندرێت سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وژیان نامه‌كه‌ی .