1ـ بیركردنه‌وه له‌و به‌ڵگه یه‌ك جاره‌كی وبرِاوانه‌ی كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) به‌وه‌ی كه‌ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خودای په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوونه‌وه‌ر وجیهانه، وه‌بنه‌مای به‌ڵگه‌كان له‌قورئانی پیرۆزه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه‌یان هه‌ر شتێك ببێت به‌به‌ڵگه له‌سه‌ر راستێتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) .
2ـ فێربوونی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌قورئان و فه‌رمووده وكۆرِای زانایاندا هاتووه كه‌به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێویست بوونی گوێرِایه‌ڵى كردن وشوێن كه‌وتن وپه‌یرِه‌وی كردن به پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه واله وسلم) .
3ـ زانست وزانیاریت هه‌بێت به‌پاراستنی خوای گه‌وره بۆ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه واله وسلم), خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
[إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] [الحجر: 9].
واته: ئێمه خۆمان قورئانمان دابه‌زاندووه، وه‌ئێمه هه‌ر خۆشمان ده‌یپارێزین.
ئه‌ویش له‌میانه‌ی ئه‌و كۆششه گه‌ورانه‌وه پارێزراوه كه زاناكان پێی هه‌ڵساون به‌درێژای سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان, كه‌رِاستیان له لاوازی جیاكردۆته‌وه، وه‌كۆیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر وورد ترین بنه‌ماكان كه‌وا ئه‌م ئوممه‌ته به‌ته‌نها پێی هه‌ڵساون له‌جگه له ئوممه‌تانی پێشوو.
4- هه‌ست كردن به‌خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌دڵه‌كاندا به‌یاد كردنه‌وه‌ی جوانترین سیفات و تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی له‌رِووی رواڵه‌ت ودروست كردن و خورِهوشتىیهوه, وه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتوكانه‌ی باس له خورِه‌وشته جوان وبه‌رزه‌كانی ده‌كات, وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) به‌رِاستی ته‌واوی واتای مرۆیی تیادا كۆببوه‌وه له‌شێوازو روخسار‌و ره‌وشتیدا:
[وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ] [القلم: 4].
واته: به‌راستی تۆ ئه‌ی موحه‌مه‌د(صلى الله عليه واله وسلم) له‌سه‌رووی هه‌موو خورِه‌وشته به‌رزو گه‌وره‌كانه‌وه‌یت .
5ـ به‌بیر هێنانه‌وه وباس كردنی گه‌وره‌یی چاكه‌و ده‌ست گرتن ویارمه‌تی دانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌دا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بوو ئایین و په‌یامی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاند به‌ئێمه به‌چاكترین وته‌واوترین شێوه, بهدڵنیایىیهوه په‌یامه‌كه‌ی خودای گه‌وره‌ی گه‌یاند و ئه‌مانه‌ته‌كه‌شى جێ به‌جێ كرد و ئامۆژگاری ئوممه‌ته‌كه‌یشى كرد .
6- دانه پاڵی هه‌موو كارێكی چاكه دنیای بێت یاخود دوارۆژی كاتێك بۆمان سوك وئاسان ده‌بێت پێمان ده‌درێت به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه (صلى الله عليه واله وسلم) له‌دوای فه‌زڵ وگه‌وره‌یی وپێزانیی خوای گه‌وره (جلَّ جلاله)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) رێگه چاره‌مان بوو، رێنمای كه‌رمان بوو بۆ ئه‌و رێگه‌یه, ده‌ی خودای گه‌وره پاداشتی بداته‌وه له‌جیاتی ئێمه به‌چاكترین پاداشت كه پاداشتى پێغه‌مبه‌رێكى دابێته‌وه له جیاتی ئوممه‌ته‌كه‌ی ونێردراوێك له‌جیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی .
7- به‌بیرهێنانه‌وه‌و باسكردنی به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) به‌سۆزترو به‌به‌زه‌یی تر‌و به‌هۆڵ تره بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی له ئوممه‌ته‌كه‌ى:
[النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ] [الأحزاب: 6] .
واته: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌پێش تر‌و نزیك تر‌و به‌به‌زه‌یی تر‌و به‌جۆش تره بۆ برِواداران له‌نه‌فس وگیانی خۆیان .
8- ئاشنا بوون وشاره‌زا بوون له‌و ئایه‌ت وفه‌رموودانه‌ی كه‌باس له‌گه‌وره‌یی پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) ده‌كات له‌لای په‌روه‌ردگاری, وه‌به‌رز كردنه‌وه‌ی پایه‌و شوێنی له‌لای دروست كه‌ره‌كه‌ی, وه‌خۆش ویستن ورێزگرتنی خوای گه‌وره بۆى ئه‌وپه‌رِی رێزگرتن .
9- په‌یوه‌ست بوون به‌فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه سه‌باره‌ت به خۆش ویستنی ئێمه بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)، به‌ڵكو ده‌بێت خۆش ویستنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) پێش خۆش ویستنی نه‌فس وگیانمان بخه‌ین, به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) خۆى: (لايؤمنُ أحدُكُم حتى أكونَ أحبَّ إليهِ مِنْ ولدِهِ ووالدِهِ والنَّاسِ أجمعين) (صحيح مسلم: 167، باب الإيمان)، و(صحيح الجامع الصغير: 7582، باب الإيمان)، و(صحيح ابن ماجة:56، باب الإيمان)
10- په‌یوه‌ست بوونمان به‌فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌وه ده‌رباره‌ی به‌رِه‌وشت بوونمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) وسوننه‌ته‌كانیدا, به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ى خوای گه‌وره: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ] [الحجرات: 2]
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌برِواتان هێناوه ده‌نگی خۆتان مه‌خه‌نه سه‌روى ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم), وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ده‌نگی به‌رز قسه مه‌كه‌ن هه‌روه‌كو چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا قسه ده‌كه‌ن، نه‌وه‌كو ئاكامی كارتان تیا بچێ، وه‌ئێوه‌ش هه‌ست وئاگاداریتان نه‌بێت .
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
[إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ] [الحجرات: 3].
واته: به‌رِاستی ئه‌وانه‌ی كه‌لای پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌نگیان نزم ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانه كه‌سانێكن كه‌خوای گه‌وره دڵیانی تاقی كردۆته‌وه به‌له‌خواترسان, -هه‌روه‌ك چۆن ئاڵتون تاقی ده‌كرێته‌وه وبه‌ئاگر ئاڵتونه ساده‌كه‌ی لێ جیا ده‌كرێته‌وه- ئه‌وانه لێ‌خۆش بوون وپاداشتی گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه .
وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌موێت:
[لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا] [النور: 63].
واته: بانگ كردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌نێوانتاندا وه‌كو بانگ كردنی هه‌ندێكتان بۆ هه‌ندێكتان دامه‌نێن .
11-خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره به‌به‌رگری كردن وسه‌رخستن وپارێزگاری كردن له پێغه‌مبه‌رى خو(صلى الله عليه واله وسلم) له‌هه‌ر خراپه‌و ناره‌حه‌تیه‌ك كه‌مه‌به‌ستیان به‌و بێت، وه‌هه‌ر نقوستانی وكهمتهرخهمىیهك كه‌بدرێته پاڵی, هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ] [الفتح: 9].
واته: تابه‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه واله وسلم) برِوا بهێنن ویارمه‌تی بده‌ن وسه‌ری بخه‌ن رێزی بۆ دابنێن وبه‌گه‌وره‌ی بزانن.
12- ئاماده كردن وبوونى نییه‌تێكى رِاستگۆیانه ودرێژه‌دان وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و نییه‌ته بۆ سه‌رخستن وپاراستن وبه‌رگرى كردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه واله وسلم).
13- ئاماده كردن وهێنانه بیری پاداشتێكی زۆر زۆر له‌دوا رۆژدا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه واله وسلم) جێبه‌جێ كرد بێت به‌شێوه‌یه‌كى راست ورِه‌وان, به‌وه‌ی ده‌بێت به‌هاورِێ وخۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌به‌هه‌شتدا، به‌به‌ڵگه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) كه ئه‌و كه‌سه‌ی ووتی من خوا‌و پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه واله وسلم) خۆش ده‌وێت پێی فه‌رموو:
(أنتَ معَ مَن أحْبَبْتَ) (صحيح البخاري: 6171)، و(صحيح مسلم: 2639)، و(صحيح الجامع الصغير: 1/1483).
واته: تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌دایت كه‌خۆشت ده‌وێت.
14- سوربوون وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر صه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) هه‌ركاتێك كه‌باس كرا, وه‌له‌دوای بانگ دان, وله رۆژى هه‌ینی، وله هه‌موو كاتێكدا له‌به‌ر گه‌وره‌ی پاداشتی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر صه‌ڵاوات دان, وه له‌به‌ر گه‌وره‌یی مافی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌سه‌رمان .
15- خوێندنه‌وه‌ی ژیان نامه‌یه‌كی راستی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌گه‌ڵ وه‌ستان له‌سه‌ر رووداوه‌كان وه‌ستانی كه‌سێكی سودمه‌ند له حوكم و رووداو‌و په‌نده‌كان, وه‌سود وه‌رگرتن له‌و سودانه‌ی كه‌ده‌رهێنراوه له‌هه‌ر رووداوێك له‌وانه, وه‌هه‌وڵدان به‌په‌یوه‌ست كردنىیهوه به‌ژیان وسه‌رده‌می خۆمانه‌وه.
16- فێر بوون وشاره‌زا بوون له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم), وه به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌خاوه‌ن زانسته‌كان به‌راستیان زانیوه له‌و فه‌رموودانه‌ی كه گێرِاویانه‌ته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه واله وسلم) له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له‌و فه‌رموودانه، وه‌ئاماده كردن وهێنانه بیرى ئه‌و دانایىیه به‌نرخ وره‌وشته به‌رزانه، و په‌رستن وملكهچىیهكى ته‌واو به‌ته‌نها بۆ خواى دروستكه‌ر كه ئه‌م فێركارىیه پێغه‌مبه‌ریانه ده‌یگرێته خۆى.
17- شوێن كه‌وتنی هه‌موو سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم), له‌گه‌ڵ له‌پێش دانانی كام له هه‌موو گرنگ تر‌و پێویست تر له‌وانی تر.
18- سور بوون له‌سه‌ر شوێن كه‌وتن وپه‌یرِه‌وی كردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌سوننه‌ته‌كاندا, ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و سوننه‌ته له‌ته‌مه‌نماندا یه‌ك جاریش جێبه‌جێ بكه‌ین له‌به‌ر گرنگی وسوربوون له‌سه‌ر شوێن كه‌وته‌یی كردن پآى له هه‌موو شتێك‌دا .
19- خۆپاراستن ودوور كه‌وتنه‌وه له‌گاڵته پێكردن به‌شتێك له سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) .
20- دڵ خۆش بوون به بڵاو بوونه‌وه وه‌ده‌ركه‌وتنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) له‌نێوان خه‌ڵكیدا .
21- دڵ ته‌نگی وپێ ناخۆش بوون به دیار نه‌مانی هه‌ندێك له سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌نێوان هه‌ندێ له‌خه‌ڵكی.
22- رق لێ بوونی هه‌ر توانجده‌رو ره‌خنه گرێك له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) یان شتێك له سوننه‌ته‌كانی .
23- خۆشویستنى خاو وخێزانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) له‌خێزان و وه‌چه‌كانێوه, وه‌خۆ نزیك كردنه‌وه له خوای گه‌وره به‌هۆی خۆشویستنی خوای گه‌وره بۆ نه‌وه‌و پشته‌كانی له‌به‌ر نزیكیانه‌وه له پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلى الله عليه واله وسلم) وموسڵمان بوونیان, وه هه‌ركه‌سێك له‌وان یاخی ببوو هه‌وڵ بده‌ین رێنماییان بكه‌ین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێنمایى كردنی نه‌وه‌و پشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) خۆشه‌ویست تره له‌لای پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه واله وسلم) له‌رێنمای كردنی جگه له‌وان، هه‌روه‌ك چۆن ئیمامی عومه‌ری كوری خه‌تتاب (رضي الله عنه) به عه‌بباسی مامی پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه واله وسلم) ووت: (مهلاً ياعباس لَإسلامُكَ يومَ أسلمتَ كانَ أحب لي من إسلام الخطاب, ومالي إلا أني قد عرفت أن إسلامَك كان أحبّ الى رسول الله (صلى الله عليه واله وسلم) من إسلام الخطاب) (تفسير ابن كثير في سورة الشورى: ص2545)، و(ابن سعد في الطبقات: 4/22-30).
واته: له‌سه‌رخۆبه ئه‌ی عه‌بباس (رضي الله عنه) موسڵمان بوونی تۆ ئه‌و رۆژه‌ی كه موسڵمان بوویت, خۆشه‌ویست تر بوو له لام له موسڵمان بوونی خه‌تتاب, وه‌من بۆیه پێم خۆشتره به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زانیم موسڵمان بوونی تۆ خۆشه‌ویست تره له‌لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) له موسڵمان بوونی خه‌تتاب .
24- كاركردن به‌وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) له‌باره‌ی خێزان و وهچهكانىیهوه, كاتێك فه‌رموویه‌تی:
(أذَكِّرُكُمُ اللهَ في أهلِ بَيتِي) ثلاثاً (صحيح مسلم: 8/6175)، و(الدارمي: 3316).
واته: خواتان یاد ده‌كه‌مه‌وه به‌وه‌ی كه ئاگاتان له خێزان و وه‌چه‌كانم بێت, سێ جار دووباره‌ی كرده‌وه .
25- خۆشویستنی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم) رێز بۆ دانانیان، وه برِوا بوون به‌چاكی وفه‌زڵیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له‌دوای ئه‌وان هاتوون، له زانست وكردارو پله‌و پایه‌یان له‌لای خوای گه‌وره, وه‌رِق لێبوونی هه‌ر كه‌سێك كه توانجیان لێ بدات وسوكایه‌تیان پێ بكات، یاخود له پله‌و پایه‌و رێزیان كه‌م ده‌كاته‌وه .
26- خۆشویستنی زانایان ورِێز بۆ دانانیان, له‌به‌ر پله‌وپایه‌و پهیوهندىیانهوه به‌میرات گرێتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایان ئه‌وان میرات گری پێغه‌مبه‌رانن, بۆیه مافی خۆشویستن ورێز بۆ دانانیان هه‌یه, ئه‌ویش یه‌كێكه له مافی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یه‌وه.