ئیسلام ئه‌یه‌وێت ئافره‌تانى موسڵمان چۆن بن
بەروار: 2010/05/18سەردارن: 2792نوسەر: دایكى سوننه
بسم الله الرحمن الرحيم
خێزان.. یه‌كه‌م خشته له‌بیناى كۆمه‌ڵگادا, وه لهخێزانیشدا دایكه پهروهردكارو مامۆستا‌و نموونه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه بۆ منداڵه‌كانى, هه‌ر ئه‌ویشه ئارامى و هاوده‌مى و خۆشه‌ویستى بۆ مێرده‌كه‌ى, ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێن: گه‌وره‌ترین نازو نیعمه‌تى خواى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر به‌نده‌كانى له‌پاش باوهرِهوه نیعمه‌تى ئافره‌تى چاكه, خراپ بوونى بارودۆخ به‌گشتى و شوێنه‌وارى رِۆشنبیرى رِۆژههڵات و رِاگهیاندنیان له‌سه‌ر خێزانى موسڵمان به‌تایبه‌ت شاراوه نى یه له‌لاى هیچ موسڵمانێك.
١. ئیسلام ئه‌یه‌وێت ئافره‌تانى موسڵمان هاوپه‌یمان و هاوكاربن له‌گه‌ڵ مێردى برِواداریانداو پشتگیرى ده‌كات لهبانگهشهكردنى و چالاكى ده‌كاته‌وه له‌كاره‌كانى و هانى ده‌دات بۆ تێكۆشان له‌پێناوى خواداو ئارامیش ده‌گرێ له‌و بێ بهشبوونهى كه‌تووشى ده‌بێت له‌و رِێگهیهداو له‌وانه‌شه رِۆزىیهكى ته‌نگ و كه‌مى هه‌بێت مێرد‌و منداڵیش له‌ده‌ست ده‌دات و نامێنێ, خدیجه (خواى لێ رِازى بێت) به‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێت له‌كاتێكدا له‌وه ده‌ترسا له‌ناوبچێت له‌و كاته‌بوو كه‌یه‌كه‌م جار سروشى بۆ هاته‌خوار: (نه‌خێر وه‌ڵڵاهى خواى گه‌وره سهرشۆرِت ناكات هه‌تا هه‌تایه چونكه تۆ سه‌ردانى خزم و كه‌س و كاران ده‌كه‌یت و رِێزى میوان ده‌گریت و هه‌موو نارِهحهتیهكان هه‌ڵده‌گریت و یارمه‌تى ده‌رى خهڵكیتیش له‌وه‌ى كهتووشیان ده‌بێت له‌ژیانیاندا).
٢. هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا له‌ماڵدا بێت و په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كانى بكات و هاوده‌مى مێرده‌كه‌ى بێت و خۆى بپارێزێت له‌وه‌ى كه‌خواى گه‌وره حه‌رامى كردووه‌و دووریش بكه‌وێته‌وه له‌سه‌رپێچى كردنى, خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ] [سورة النساء_٢٤], خواى گه‌وره دوو سیفه‌تى ئافره‌تى له‌م ئایه‌ته‌دا باس كردووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گوێرِایهڵى خواى په‌روه‌ردگارو پاشان گوێرِایهڵى مێرده‌كانیانن تاوه‌كو له‌كاتى نادیاریشیاندا مێرده‌كانیان ده‌پارێزن به‌وه‌ى كه‌خۆیان و ماڵ و منداڵیان ده‌پارێزن ئه‌وه‌ش بهپاراستنى خواى گه‌وره بۆیان.
هه‌موو شتێك ده‌به‌خشێ له‌به‌رخاترى خواى گه‌وره خه‌مى گه‌وره‌شى ئه‌وه‌یه كه‌مێرده‌كه‌ى لێى رِازى بێت كهرِازى بوونى ئه‌و رِازى بوونى خواى گه‌وره‌یه, ئه‌وه‌تا دایكه خه‌دیجه هه‌موو شتێك ده‌به‌خشێ له‌پێناوى بانگه‌شه‌كردندا وه‌بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) باشترین و چاكترین هاوسه‌ر بوو وه‌هه‌روه‌ها منداڵه‌كانیشى به‌باشترین شێوه په‌روه‌رده ده‌كرد.
٣. وه هه‌روه‌ها ئیسلام ئه‌یه‌وێت ئافره‌تان رِاستگۆبن, رِاستگۆ بێت لهژیانیداو له‌گه‌ڵ مێردهكهیداو له‌گه‌ڵ خۆشیداو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا, ئه‌و منداڵانه‌ى كهپهروهردهیان ده‌كات له‌سه‌ر نموونهیهتى ئه‌بوبه‌كر لهیهكلاییداو لهرِاو بۆچووندا وه‌له‌سه‌ر به‌هێزى و تواناى عومه‌رو حه‌یاى عوسمان و زانیارى عه‌لى و زیره‌كى خالید‌و به‌خشینى عبدالرحمنى كورِى عه‌وف و چاكهكارى خه‌دیجه‌و زانیارى عائیشه‌و گوێرِایهڵى ئه‌سماء..
٤. وه ئه‌یه‌وێت ئافره‌تان ئارامگربن و رِازى بن به‌قه‌زاو قه‌ده‌رى خواى گه‌وره‌و خۆرِاگرو ئارامگربن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵایانه‌ى كه‌به‌سه‌ر خۆى و مێرده‌كه‌ى و منداڵه‌كانیدا دێت, كه به‌ڵاش له‌ژیاندا هه‌یه‌و ئه‌شبێت و پارێزراویش ئه‌بێت, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (له‌ناو خه‌ڵكیدا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌توندو تیژترین به‌ڵاو نارِهحهتى تووش بووه پێغه‌مبه‌رانن پاشان ئه‌وانه‌ى كهنموونهى ئه‌وانن ئه‌وانه‌ش كههاوشێوهى ئه‌وانن, خه‌ڵكى تاقى ده‌كرێته‌وه به‌گوێره‌ى دیندارىیان جا هه‌ركه‌سێك دیندارییهكهى پته‌وتربوو ئه‌وا بهلاَكهى توندوتیژتره, وه‌ئه‌وه‌ش دیندارى یه‌كه‌ى كز‌و لاوازتربوو ئه‌وا بهڵاكهشى سووكترو لاوازتره وهجارى واش هه‌یه مرۆڤ به‌ڵایه‌كى واى تووش ده‌بێت به‌سه‌ر زه‌ویدا رِێدهكات هیچ تاوانێكى به‌سه‌ره‌وه نى یه).
وه ئارامیش بگرێ له‌سه‌رپێچى نه‌كردنى خواى په‌روه‌ردگار وهرِازیش نه‌بێت ئارامگرتنهكهى له‌ده‌ست بدات له‌كاتى سه‌رپێچى یه‌كاندا, وهبشكهوێته تاوانه‌وه هه‌روه‌كو چۆن ئافره‌تانى بێ نرخ ده‌كه‌ونه تاوانه‌وه له‌پێش شته حهزبزوێنهكان بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سووته‌مه‌نى ئاره‌زووى پیاوان به‌رامبه‌ر ووته شیرین و به‌چێژه‌كان, وه سامانێكى بهخشراوو ئاواته په‌یمان پێ دراوه‌كان.. پاشان ئاكام و عاقیبهتیشى بۆ دۆزه‌خه كه‌خراپترین ئاكام عاقیبه‌ته.
هه‌روه‌ها ئارامگر ئه‌بێت له‌سه‌ر گوێرِایهڵى كردنى خواى باڵاده‌ست و رِازیش نابێت هیچ شتێك بكرێت به‌جێگیرى, نوێژه‌كه‌شى له‌ده‌ست نادات له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت و تێكه‌ڵاوى پیاوان نابێت هه‌رچه‌نده پێویست بكات وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جل و به‌رگى ئافره‌تانى خراپه‌كار لهبهرناكات هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ى بۆ بكرێت و هه‌ستیشى به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه ببزوێنرێت, ئا ئاوه‌هاو به‌م شێوه‌یه له‌ئارامگرتن و جۆره‌كانى ده‌ژێت له‌گه‌ڵ مێرد‌و منداڵ و كه‌س و كار‌و هه‌موو خه‌ڵكى دا‌و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئامۆژگارى هه‌موو ئافره‌تانى پێ ده‌كرێ.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ] [سورة العصر_٣], واته: ئیللا ئه‌وانه نه‌بێت كهباوهرِیان هێناوه به‌خواو كرده‌وه‌ى چاكه ده‌كه‌ن و ئامۆژگارى یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌حه‌ق و هه‌روه‌ها ئامۆژگارى یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌ئارامگرتن.
ئه‌وه ئافره‌تێكى بهرِهوشت و پایهبهرزهو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر یادى خواى باڵاده‌ست و گوێرِایهڵى كردنى نموونه‌ى ئه‌م ئافره‌ته قوتابى قوتابخانه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى یه له‌بیناى دایكانى دوارِۆژى په‌یمان پێ دراو.