نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن
بەروار: 2012/06/16سەردارن: 7686
بـرای بەڕێزم :السلام عليكم ورحمة اللهِ وبركاتـهُ
ئەم نامەیە كە پڕە لە خۆشەویستی وبرایەتی بۆتۆی بەڕێز دەینێرم, ئەی ئەو كەسەی كە تووش بویتە بە بینـین وسەیركردنی فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت وناشەرعی وناشایستە, سەرەتا لەوەوە دەست پێدەكەم كە بزانە –خوا من وتۆش بپارێزێ- یەكێك لە ناوەجوانەكانی خوا بریتیە لە (الرقیب) واتە: چاو‌دێر, واتە چاودێره بەسەر كردەوەی بەندەكانەوەیە, كە هیچ شتێكی ووردو بچوكی لێ وون نابێت, دەفەرموێت[إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً]{النساء:1}واتە: بێگومان خوا به‌وردیی و هه‌میشه‌یی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.
وە لەئایەتێكی تردا دەفەرموێـت[وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيباً]واتە: خوا هه‌میشه به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا چاودێره. ئەگەر لەكتێبی خوادا تەنها ئەم دوو ئایەتە هەبوایە ئەوا بەس بوو بۆ كەسێك كەهەست بەگەورەیی ئایەتەكان بكات و لەواتا قووڵەكانیان بگات [أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ]{فصلت:53}واتە: ئایا شایەتی په‌روه‌ردگارت به‌س نیه كه‌به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ئاگا‌و زانایه و، هیچ شتێكی لا ون نابێت؟!
تۆ ئەی ئەو كەسەی كە دانیشیت بەرانبەر ئەو دیمەنە ئابڕووبەرەو پیاووئافرەتی ڕووت دەبینی كە خەریكی ئەنجامدانی تاوان وسەرپێچیـن بەهەموو بوێریەكەوە ناشرینترین وقێزەونترین گوناه ئەكەن لەخراپترین شێوازیدا, بزانە كە ئەوانە وەكو خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلاً]{الفرقان:44}واتە: ئەوانە وەكو ئاژەڵ وماڵاتن وهیچی ترنین بەڵكو لە ئاژەڵ گومڕاترن. فیترەتی تەواوو سروشتی ساغ وسەلامەت ئەم جۆرە كارانە بێزلێدەكاتەوە لەكاتێكدا تۆ چێژ لەو دیمەنانە وەردەگریت و حەزت دەچێتە سەر ئەو جەستە ڕووت وبێ ئابڕوویانە, خوای بینەر لەسەرەوە بەسەرتەوەیە ونیگای لێتە وجم و جووڵت وچاوت دەبینێت كە پڕبووە لە نیگای تاوان وبێ شەرمی, وە گوێبیستی گوێتیشە كە گوێ دەگری لە دەنگی ئەو تاوان وسەرپێچیەی كە دەكرێت وەكو بڵێی چێژ وەردەگریت لەوەی خوا توڕە دەكەن وپێت خۆشە كە فەرمانی خوا دەشكێنن, لەكاتێكدا تۆ بێئاگای لە چاودێری خوا, بیرت چوویەوە كە ئەندامەكانی جەستەی خۆت شاهێدیت لەسەر دەدەن لە ڕۆژی دواییدا لەو ڕۆژەی كە هیچ شتێك شاراوە نیە [يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ]
إذا خَلَوتَ بريبـة في ظُلمةٍ *** والنفس داعيـة إلى العصيان
فاستحِ من نظر الإله وقل لها *** إن الذي خلق الظلام يراني
واتە: هەركاتێك بەتەنها بوویت ولەتاریكیەكدا.... دەروونت داوای تاوان وسەرپێچی خوای لێكردی.... شەرم بكە لەبینینی خوا بۆت و بەدەروونت بڵێ ئەو كەسەی كە تاریكی دروست كردووە دەمبینێت.
برای بەڕێزم ئامان لەو كەسانە نەبیت كە چاودێری وسەیركردنی خوا بەسووك دێتە بەرچاویان ... بەوشێوەیە بە كەخوا دەیەوێ لێت ئەوا خوا پێت دەبەخشێت زیاد لەوەی كەدەتەوێت, ئامۆژگاریت دەكەم بەوەی كە ترسی خوات هەبێت وشەرمی ئەو بتگرێت لەكاتی نهێنی وئاشكرادا, زۆر وریابە لە ئاخر شەڕی (واتە بەسەر تاوانەوە بمریت), چونكە مردن گەورەو بچووك ناناسێت و جیاوازی ناكات لەنێوان لەش ساغ ونەخۆش و بەهێزو لاوازدا ..... وەبزانە كە بەردەوامبوون و سووربون لەسەر ئەم تاوانانە دەبێتە گوناهی گەورە, ووریابە لەوەی كەسبەینێ بگەیتە حزوری خوا بەكۆڵێك بینینی ئەم دیمەنە قێزەونانەوە, وەبزانە كەخۆشبەختی لەسەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانەدا نیە بەڵكو هەموو بەختەوەری لە گوێڕایەڵی كردنی خوای میهرەباندایە وەكو دەفەرموێت [مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ]{النحل:97} واتە: ئەوەی كار‌و كردەوەی چاكەی كردبێت, پیاو بێت یان ئافرەت لە كاتێكدا بڕوادار بێت, سوێند بە خوا بە ژیانێكی كامەران و ئاسوودە لە دنیادا دەیژێنین, لە قیامەتیشدا پاداشتیان بە جوانتر دەدەینەوە لەوەی كە ئەوان دەیانكرد.
پاشان ئەی برای بەڕێزم ڕێنموونیت دەكەم بۆ ئەنجامدانی چەند كارێك كەئەگەر جێبەجێیان بكەیت ئەوا پشت بەخوا دووردەكەویتەوە لەو كارەو وازی لێ دێنیت.
لەوانە:
هەموو ئەو سیدی وكەناڵ ووێب سایت وگرتە ڤیدیۆییانەی كە لاتە سەبارەت بەو بابەتە لەناویان بدە بیانسڕەوە, وەپەیمان بدە بەوەی نەگەڕێیتەوە سەریان وبەهەموو توانایەكتەوە هەوڵی خۆت بدە, وەهەروەها هەوڵ بدە هەرگیز خۆت بەتەنها نەكەویت وهەمیشە لەگەڵ خێزان وهاوڕێ باشەكانتدابە, وەئەگەریش شەیتان وەسوەسەی بۆدروست كردی ئەوا هەوڵ بدە خۆت سەرقاڵ بكەی بەكارێكی خێرەوەو ئەو وەسوەسەیە وەلابنێی, وە ئەگەریش هاوڕێیەكی خراپت هەیە كە ڕاتدەكێشێ بۆئەو كارە ئەوا لێی دووربكەوەرەوەو ئامۆژگاری بكە, وە وەرزیش بكەو ڕۆژووبگرەو داوا و پاڕانەوە بكە لای خوا كەیارمەتیت بدات لە دوورخستنەوەت لەو كارە, وە یارمەتیت بدات بۆ هاوسەرگیری وگرتنەبەری هۆكارەكانی.
أســأل الله أن يمتعك بالـصحة والعافيـة والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.....
============================================================
<h2 style="color:blue"> نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى وێنه‌ى بێ ئابرِوو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه </h2>
خوشكان ......برایانى به‌رِێزم
سه‌لام و رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌تان لێبێت....
ئه‌م نامه‌یه بكه‌ره به‌ڵگه بۆ خۆت نه‌ك ببێته به‌ڵگه له‌سه‌رت،خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ :{إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (19) سورة النــور
واته:ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ئه‌یانه‌وێ به‌درِه‌وشتى بڵاوبێته‌وه له‌ناوئیمانداراندا ئه‌وه سزایه‌كى به‌ئێشیان بۆهه‌یه له‌دونیاو دوارِۆژدا.
ئایا ئه‌زانى بڵاوكردنه‌وه‌ى یان گۆرینه‌وه‌ى وێنه‌ى بێ ئابرِوانه‌و حه‌رام خراپه‌یه‌كى جاریه‌یه؟ واته تاوانه كه‌ى و تاوانى ئه‌وه‌ش كه بڵاوى ده‌كاته‌وه بۆ تۆ ده‌بێت هه‌تاوه‌كو بۆ لاى خواى گه‌وره ده‌گه‌رِێیته‌وه و ته‌وبه ده‌كه‌ى؟
رِازیت به‌وه‌ى دایكت یان خوشكت ئه‌و وێنانه ببینن ؟ ئه‌ى ئه‌و موسڵمانانه برات نین؟
به چ شتێك وه‌ڵامى په‌روه‌ردگارده‌ده‌یته‌وه كاتێ پرسیارت لێ ده‌كات ده‌ربارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه له رِۆژى دوایى دا ؟
ئایا ده‌زانیت تاوانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌یرى ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ن له ئه‌ستۆى تۆدایه؟
ئایا ده‌زانیت باڵانسى تاوانه‌كانت زیاد ده‌كه‌ن به زیاتر گۆرِینه‌وه و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه ته‌نانه‌ت دواى مردنیشت؟
ئایا ده‌زانیت : بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م وێنانه له ناو خه‌ڵكیدا دواى مردنت ده‌بێته هۆى سزادانت له ناو گۆرِ تا هاتنى قیامه‌ت؟
براى به‌رِێزم بیر بكه‌ره‌وه ..........
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ} (30) سورة النــور
واته : خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (به موسڵمانان بڵێ چاوپۆشى بكه‌ن له سه‌یركردنى حه‌رام و داوێنیان بپارێزن ئه‌وه پاكترو چاكتره بۆیان خواى گه‌وره ئاگاداره به‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن).
براى به‌رێزم بیر بكه‌ره‌وه .............
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : ( اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة : اصدقوا إذا حدثتم ، وأوفوا إذا وعدتم ، وأدوا إذا أتمنتم ، واحفظوا فروجكم ، وغضوا أبصاركم ، وكفوا أيديكم ) . ( حسنه الألباني).
واته : (ئه‌گه‌ر گرنتى شه‌ش له نه‌فسى خۆتانم بۆ بكه‌ن گرنتى به‌هه‌شتان بۆ ده‌كه‌م : رِاستگۆ بن ئه‌گه‌ر قسه‌تان كرد،به وه‌فا بن ئه‌گه‌ر په‌یمانێكتات دا، ئه‌گه‌ر ئه‌ماناتتان لا بوو بیگێرِنه‌وه، داوێنتان بپارێزن ، چاوتان له سه‌یركردنى حه‌رام بپارێزن ،.........)
براكه‌م ئه‌وه‌ى تۆ پێى هه‌ڵده‌ستى به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ره‌ڵایى و گه‌نده‌ڵى ده‌ژمێررێت ، دڵه‌كان ده‌مرێنێت ،بێ ئاگاكردنى خه‌ڵكه له یادى خواى گه‌وره ،بزانه نه‌زه‌ركردن و سه‌یركردنى حه‌رام هۆیه‌كه بۆ زیناكردن ، به‌ئاگابه نه‌وه‌ك بكه‌ویته داوی یه‌وه ، ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و وێنانه‌وه بكه‌وێته داوى زیناوه گوناهه‌كه‌ى به‌گه‌ردنى تۆیه ....بگه‌رِێنه‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌دگار تا كات له ده‌ست نه‌چوه...
پاشان ئه‌گه‌ر تۆ شاره‌زاى له به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت دا بۆ چى دینى پیرۆزى ئیسلام سه‌رناخه‌یت و هه‌ر خراپه‌یه‌ك هه‌بێت نه‌هى لێ بكه‌یت...؟؟؟؟
داواى هیدایه‌تت له خواى گه‌وره بۆ ده‌كه‌ین ........