نزیكى داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
بەروار: 2011/06/18سەردارن: 2420نوسەر: پێشڕه‌و محمد
بسم الله الرحمن الرحيم
به‌رِاستى خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم داوێن پیسى یان حه‌رام كردووه‌وخراپى و پیسى یان رِوون كردۆته‌وه،وه‌به‌نده‌كانیشیان ئاگادار كردۆته‌وه له‌كه‌وتنه ناوداوێن پیسیه‌وه،وه‌له‌به‌ر بۆ گه‌نیه‌كه‌ى به‌رِاستى خواى گه‌وره كه‌وتنه ناو داوێن پیسى و ئه‌نجامدانى به‌ته‌نها حه‌رام نه‌كردووه به‌ڵكو رِێگریشى كردووه له‌نزیك كه‌وتنه‌وه لێ ى. هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رمێ:[ وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً]الاسرا‌ء : 32واته: له داوێن پیسى ( زینا نزیك مه‌بنه‌وه) به‌رِاستى كارێكى خراپ و ئاكامێكى ناپه‌سه‌ندى هه‌یه.
وه‌داوێن پیسى دائه‌نرێ به‌یه‌كێك له‌تاوانه گه‌وره‌كان له‌دواى هاوه‌ڵ برِیاردان و كوشتنى ناحه‌ق. وه‌پیسه‌و خراپه‌یه‌كى له‌ناوبه‌ر و سته‌مێكى نارِه‌واوو له‌ناوبه‌ره.ئه‌و كه‌سانه‌ى خاوه‌نى ده‌روونى ساغن لێ رِائه‌كه‌ن. وه بێ ئابرِوویی یه‌وخراپیه‌كانى له‌سنوورى خۆیدا ناوه‌ستێ,وه‌پاشماوه‌ى ئه‌نجامه‌كانى كۆتایى نایه،جا گومرِایى یه له‌دین و تێك چوونه له‌رِه‌وشت، هه‌تك كردنى پیرۆزیه‌كان و ناموسه‌كان و رِابواردنه به‌شه‌ره‌ف و پیاوه‌تى، بانگه‌شه كاره بۆ توورِه‌یى و دوژمنكارى.
یه‌كێك له‌خواناسان ئه‌فه‌رمێ:
داوێن پیسى ئه‌و عه‌یبه‌یه كه‌هه‌رِه‌شه له‌ماڵه به‌رزه‌كان ئه‌كات وسه‌ربه‌رزه‌كان سه‌رشۆرِ ئه‌كات ورِوومه‌ت سپى یى كان رِوو رِه‌ش ئه‌كات و زمانه پاراوه‌كان لاڵ ئه‌كات ، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ملى له‌هه‌موو كه‌سێك به‌رزترو سه‌ربه‌رزى گه‌وره‌تره رِه‌وانه‌ى چاڵێك له سه‌رشۆرِى و زه‌لیلى و بێ نرخى و رِق لێ بوونه‌وه ئه‌كات كه‌ئارامى بۆ نیه .جا گه‌وره‌ترین جۆرى عه‌یب و عاره‌و داكه‌ندنى جلى سه‌ربه‌رز یه هه‌رچه‌ند فراوان بێ، خاڵێكى رِه‌شه هه‌ركاتێ لكا به‌هه‌ر خێزانێكه‌وه هه‌موو لاپه‌رِه سپى یه‌كانیان پیش ئه‌كات ، وه‌چاوه‌كان والێ ئه‌كات جگه له‌رِه‌ش وتارماییى هیچ نه‌بینن،وه‌ئه‌و عه‌یب و عاره‌یه كه‌ته‌مه‌نى درێژه ئه‌كێشێ. جاخوا له‌ناوى دا چ! تاوانێكه وه‌خوا ئه‌و كه‌سه‌ش له‌ناو دا كه‌هه‌ڵده‌ستێ به‌م كاره!
وه‌یه‌كێكى تر ئه‌فه‌رمێ:
زینا خۆى فرِێ ئه‌دات له‌ئاسمانى رِێزه‌وه بۆ كه‌نارى بێ نرخى وه‌رِۆژ له‌شوێنێك ئه‌كاته‌وه له‌توورِه‌یى خوا،وه‌له‌لاى خه‌ڵك بێزراو‌و له‌دونیاش رِێز لێ نه‌گیراووبه‌چاوى سووك ته‌ماشا كراو‌و كه‌ناخراوو بێ شه‌ره‌ف و بێ رِێزه بێ دادپه‌روه‌رى یه.وه‌خه‌ڵكى تایبه‌ت لێ دوور ئه‌كه‌وێته‌وه له‌وانه‌ى كه‌خاوه‌نى پیاوه‌تى و رِێزوشه‌ره‌فن.له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك تووشى بن وپیسیان كات.وه‌هیچى لێ وه‌رناگیرێ و شایه‌تیشى گوێ بۆ ناگیرێ،وه‌كه‌س حه‌ز له‌دراوسێ یه‌تى و هاوسێ یه‌تى ى ناكات.
خراپێتى زینا:
به‌رِاستى زینا خراپه بۆ پیاوو ژنى داوێن پیس و زیناكار،جاسه‌باره‌ت به‌ئافره‌ته‌كه ئه‌وا به‌م كاره ژیانى تێك ئه‌دات و شه‌ره‌فى خۆى وكه‌س و كارى ئه‌دۆرِێنێ و خراپیشه بۆ ناوبانگ و سومعه‌تى خۆى وخێزانى، وه‌سه‌رجێ ى پیاوه‌كه‌ى خراپ ئه‌كات ئه‌گه‌ر پیاوى هه‌بێت،وه‌رِه‌نگه مناڵیشى بۆ بێنى له‌پیاوێكى زیناكارى تر‌و خیانه‌تى لێ بكات و ئه‌ویش به‌درێژایى ته‌مه‌نى نه‌فه‌قه‌ى ئه‌كێشێ ومیراتیشى بۆجێ ئه‌هێڵێ دواى مردن.وه‌به‌ناو ئه‌و پیاوه‌وه بانگ ئه‌كرێت و مناڵى ئه‌ویش نین.وه‌جگه له‌خراپه‌ى تر كه‌تووشى ئه‌وه ئافره‌ته ئه‌بێ به‌هۆى تووش بوون به‌م تاوانه‌وه،وه‌ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ش پیاوى نه‌بێ و زیناى كردبێ ئه‌وه زیاد له‌مانه خه‌ڵكانێك له‌مانه له‌خۆى دوور ئه‌خاته‌وه كه‌رِه‌نگه به‌ته‌ما بن به‌شێوازى شه‌رعى بێنه داواى.وه‌كه‌س ناچێته داواى كه‌حاڵى بناسن هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه خۆشى خراپه‌كار بێ و هه‌رخۆشى ئه‌و خراپه‌ى له‌گه‌ڵ كردبێ ناچێته داواى،چونكه رِقى لێ یه‌تى وه‌رِازى نابێ كه‌خێزانى بێ له‌وه‌ى كه‌ئه‌زانێ كه‌خیانه‌تى لێ ئه‌كات.جائافره‌ته كه دواى زیناكه ژیانێكى زۆر سه‌رشۆرِِانه و زه‌لیلانه ئه‌باته سه‌ر،هیچ پیاوێكى پاك داوێن نابێ بیپارێزێ وه‌هیچ خێزانێكیش نابێ بیپارێزێ جاواى لێ دێ كه‌له‌ناو كه‌س و كارى رِق لێ بووه‌و سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش زیان به‌شه‌ره‌فى خوشكه‌كانیشى ئه‌گه‌یه‌نێ له‌وه‌ى كه‌س ناچێته داواى ئه‌وانیش چونكه خوشكى ئه‌ون داواكاریان نابێ.به‌هۆى تاوانه‌ى ئه‌وه‌وه.
وه‌سه‌باره‌ت به‌پیاوه زیناكاره‌كه‌ش ئه‌وه وه‌كوسه‌گى سه‌ر لێشێواوى لێ دێ له‌په‌یوه‌ستى به‌ئافره‌ته‌وه وه‌رِه‌نگه ببێته هۆیه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌و تووش بوونى یه‌كێك له‌مه‌حره‌مه‌كانى به‌هه‌مان تاوانه‌وه وه سزایه‌ك له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه.جانامووسى هه‌تك ئه‌كرێ هه‌روه‌ك چون ئه‌و نامووسى خه‌ڵكى هه‌تك كرد وكاره‌كه‌ش ئاشكرا ئه‌بێ و له‌چاوى خه‌ڵك سووك ئه‌بێ .
<strong>زیانه‌كانى زینا</strong>
زینا زیانى زۆره ،جاله‌وانه:_
1_له‌ناوچوونى وه‌چه‌كان و سته‌م كردن له‌نه‌وه‌كان،چونكه ئه‌و پیاوو ژنه زیناكاره ئه‌گه‌ر بیان زانیایه كه‌به‌هۆى ئه‌و زیناوه چى به‌دوایدا دێت و چى لێ ده‌كه‌وێته‌وه له‌تاوان و خراپه و توورِه یى خوا.زۆر ئاسان بوو به‌لایانه‌وه كه‌هه‌ر بوونیان نه‌بێ و ئه‌و تاوانه‌یان نه‌كردایه.
2_زینا ئه‌بێته هۆى تێكه‌ڵ بوونى وه‌چه‌كان و تێك چوونى رِه‌وشت.وه‌سه‌رئه‌كێشێ بۆ له‌ناوچوونى ئوممه‌ت و بانگه‌شه ئه‌كات بۆ خراپه‌كارى و له‌ت بوون،ئه‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌نده‌ها نه‌خۆشى كه‌چاره‌ى نه‌بێت كه‌له‌وه‌و پێش نه‌بووه. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێ:[لم تظهر الفاحشة فى قوم قط حتى يعلنوا بها الا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التى لم تكن من أسلافهم الذين مضوا]رواه ابن ماجه(4019).واته:له‌هیچ گه‌لێكدا زینا ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئاشكرایان كردبێ ئیللا تاعوون و ده‌ردى كوشنده‌یان تیا بڵاو بووه‌ته‌وه كه‌له‌وه‌و پێشى ئه‌وان نه‌خۆشى واهه‌ر نه‌بووه.جابه‌رِاستى پێغه‌مبه‌رى خواصلى الله عليه وسلم رِاستى فه‌رمووه. به‌رِاستى له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆى زۆرى زینا نه‌خۆشى گه‌لێكى زۆرى كوشنده بڵاو بووه‌ته‌وه،وه‌ك سزایه‌ك له‌لایه‌ن خواى گه‌وره بۆ ئه‌نجام ده‌رانى ئه‌م كرده‌وه‌یه.
3_زینا دڵكوێر ئه‌كاته‌وه‌و رِووناكیه‌كه‌ى ئه‌كوژێنێته‌وه،وه‌چاڵ بۆ نه‌فسى هه‌ڵ ئه‌كه‌نێ و له‌ناوى ئه‌دات.وه‌سه‌ربه‌رزى بۆ مرۆڤ نایه‌ڵێ له‌لاى خوا‌و له‌لاى خه‌ڵكیش ، وه‌به‌ره‌كه‌تى ته‌مه‌ن كه‌م ئه‌كاته‌وه ونایه‌ڵێتى،وه‌گه‌وره رِاگرتنى خوا‌و ترسان لێ ى له‌ناو دڵدا لاواز ئه‌كات.
<strong>به‌ڵگه‌كانى حه‌رامێتى زینا</strong>
خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ::[ وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً]الأسراء32
واته:وه‌له‌زیناكردن نزیك مه‌بنه‌وه،به‌رِاستى زۆر خراپه‌و ئاكامێكى ناپه‌سه‌ندى هه‌یه.
خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ: :[ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا(68)يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا(69)] الفرقان.واته:وه‌ئه‌وانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ خوا كه‌سێكى تر بانگ ناكه‌ن وه‌ئه‌و نه‌فسه‌ى خوا كوشتنى ئه‌وى حه‌رام كردووه به‌هه‌ق نه‌بێ نایكوژن وه‌زیناناكه‌ن،وه‌هه‌ركه‌س وابكا تووشى سزاكه‌ى ده‌بێ،سزاى كه‌سێكى وا له‌رِۆژى قیامه‌تدا دووقات ئه‌بێ و تاهه‌تایه به‌سه‌ر شۆرِى و په‌ستى له‌وێدا ئه‌مێنێته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێ: [لايزنى الزاني حين يزني وهو مؤمن]متفق علیه .واته:زیناكار له‌كاتى زیناكردندا باوه‌رِدار نی یه.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێ:[لايحل دم أمرىء مسلم يشهد أن لااله الا الله وأنى رسول الله، الا بأحدى ثلاث وذكر منها الثيب الزان] متفق علیه.واته:دروست نیه خوێنى هیچ موسوڵمانێك برِێژرێ كه‌شایه‌تى بدات جگه له‌خوا كه‌س شایه‌نى په‌رستن نیه ومن پێغه‌مبه‌رو نێرراوى خوام مه‌گه‌ر یه‌كێ له‌م سێ شته‌ى كردبێ:له‌وانه كه‌باسى كرد:پیاوێك كه‌ژنى خواستبێ یان ژنێك كه‌مێردى كردبێ و زینا بكات.
<strong>سزاكانى داوێن پیسى</strong>
1_سزاى به‌كۆمه‌ڵ:سزاى داوێن پیسى ته‌نها بۆ كه‌سى داوێن پیس نی یه. به‌ڵكو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داوێن پیسى تێدا ده‌ركه‌وت ئه‌وه توورِه‌یی و سزاى خوا بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دائه‌به‌زێت ومردنیان تێدا زۆر ده‌بێت. وه‌كو ابن عباس بۆمان ئه‌گێرِێته‌وه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم [اذا ظهر الزنا والربا فى قوم فقدأحلوا بأنفسهم عذاب الله]رواه الحاكم وقال صحيح الأسناد.واته: هه‌ركاتێ داوێن پیسى و سووخۆرى له‌ناو هه‌رگه‌لێكدا بڵاو بویه‌وه و ئاشكرابوو ئه‌ه‌و خۆیان شایه‌نى سزاى خوا كردووه (واته:سزایان بۆ دائه‌به‌زێ).
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر موسوڵمانان بكه‌ونه به‌ربه‌ره‌كانێ و دژایه‌تى كردنى داوێن پیسى و هۆكاره‌كانى وه‌كو"رِووتى و تێكه‌ڵاوبوونى كورِان و كچان و گۆرانى و گۆڤاره به‌درِه‌وشته‌كان و زنجیره دراماكان كه‌بانگه‌شه بۆ به‌درِه‌وشتى و داوێن پیسى ده‌كه‌ن".
2_سزاى تاكه‌كه‌سى:ئه‌مه‌یان جێ به‌جێ كردنى ئه‌و جۆره سزایه‌یه كه‌خواى گه‌وره له‌ئایینه پیرۆزه‌كه‌یدا دیارى كردووه كه‌ئه‌ویش به‌م شێوه‌ی لاى خواره‌وه‌یه:
ڕ_ئه‌گه‌ر كه‌سى داوێن پیس له‌نێرو مێ ((پیاووژن بوون)).ئه‌وه پێویسته بكوژرێن به‌رِێگه‌ى "رِه‌جم" "واته: به‌رد باران كردن تاوه‌كو مردن" تاوه‌كو ئه‌و ئازاره هه‌موو له‌شیان بگرێته‌وه وه‌كو چۆن هه‌موو له‌شیان ئه‌و خۆشیه‌ی چه‌شتووه.
ب_ئه‌گه‌ر كه‌سى داوێن پیس له‌نێرو مێ "كورِو كچ"بوون.ئه‌وه پێویسته سه‌د شه‌لاقیان لێ بدرێ به‌توند ترین شێوه وه‌كو سزایه‌ك بۆ كرده‌وه‌كه‌یان.له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنیان له‌نێو خه‌ڵكدا،وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سى داوێن پیس له‌م سزایانه‌ش رِزگارى بووله‌دونیا خۆ ئه‌وه پاشه‌رِۆژ چاوه‌رِێیه‌تى كه‌سزاكه‌ى سه‌خت تره.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێ:[ أتاني الليلة آتيان وأنهماابتعثاني وانهما قالا لي:انطلق..فانطلقنا الى ثقب مثل التنور أعلاه ضيق وأسفله واسع يتوقد نار،فاذا اقترب ارتفعوا حتى كاد أن يخرجو فاذا خمدت رجعوا فيها ، وفيها رجال ونسا‌ء عراة فقلت من هؤلاء؟قالا لي:هؤلاء هم الزناة والزواني] رواه البخاري.ئه‌و شه‌وه‌ى كه‌شه‌و رِه‌وییم پێكرا "ئیسرا‌و میعراج"بردمیانه نزیك كونێك هاوشێوه‌ى ته‌نوور بوو به‌ڵام پرِ له‌ئاگر له‌سه‌ره‌وه ته‌سك و له‌خواره‌وه‌ش به‌رفراوان خه‌ڵكى تێدا ده‌سووتا به‌رِووتى له‌كورِان و كچان منیش ووتم:ئه‌مانه كێن؟ووتیان ئه‌و كورِو كچانه‌ن كه‌له‌دونیا خه‌ریكى داوێ پیسى بوون.
خواى گه‌وره‌ئه‌فه‌رمێ:[ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا(68)يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا(69)]الفرقان.
جازیناكار و داوێن پیس به‌شدارى هاوه‌ڵ په‌یداكه‌رو پیاو كوژئه‌كات له‌و سزایه‌دا."په‌نا به‌خوا"جائایا ئه‌مه شایه‌نى عاقڵه دواى ئه‌مه كه‌خۆى تووشى ئه‌م سزایه بكات له‌پێناو ئاره‌زوویه‌كى كاتى تێ په‌رِبوو كه‌خۆشیه‌كه‌ى به‌خێرا ئه‌رِوات به‌ڵام سزاكه‌ى به‌درێژایى ته‌مه‌ن ئه‌مێنێته‌وه!
<strong>چه‌ند چركه‌یه‌ك</strong>
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌خیانه‌تت له‌ئافره‌ت و شه‌ره‌ف و شه‌رمى خه‌ڵك كردووه وه‌هۆكارى بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌د رِه‌وشتى له‌سه‌ر زه‌وى.سه‌ربه‌رزى نیشانه‌ى پیاوه‌تیه وه‌رِه‌وشت جوانى به‌شێكه له‌باوه‌رِ،به‌شێكه له{إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ}
كوانێ رِه‌وشت و سه‌ربه‌رزیت؟چه‌نده‌ها هاوسه‌رێتى نێوان پیاوو ژنت تێكداوه وه‌چه‌نده‌ها كچى به‌شه‌رمت سه‌ر برِیوه به‌چه‌قۆى به‌درِه‌وشتى و ئاره‌زوو بازى وه‌ئێستا ئه‌وان دیلى ماڵن له‌به‌ندینخانه‌ى سه‌ر شۆرِیدا كۆت و زنجیر كراون دواى ئه‌وه‌ى به‌په‌یمانه درۆینه‌كانت له‌خشته‌ت بردوون خۆى وخێزانیت سه‌رشۆرِ كردووه ئه‌مه‌یه مه‌ردایه‌تى؟
ئه‌ى داوێن پیس تۆزێك له‌گه‌ڵم رِابوه‌سته‌و بیر بكه‌ره‌وه.غیره‌تت كوا له‌سه‌ر مه‌حره‌مه‌كانت, ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ست درێژى ئه‌كاته سه‌ر نامووسى خه‌ڵك ئه‌وه غیره‌تى ناجوولێ له‌سه‌ر ده‌ستدرێژى نه‌كردن له‌مه‌حره‌مه‌كانى،چونكه مه‌حره‌مه‌كانى تووشى سزاى ئه‌وه‌بوون كه‌ئه‌م له‌گه‌ڵ نامووسى خه‌ڵكدا كردوویه‌تى.
باشه خۆت خاوه‌نى خوشك و دایك نیت؟ئه‌گه‌ر رِازیت ئه‌وه‌ى خۆت له‌گه‌ڵ كچى خه‌ڵكدا كردووته ده‌بێت رِازیش بیت به‌وه‌ى كه‌خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خوشك و دایكت هه‌مان رِه‌فتاربنوێنن.
سوێندت ده‌ده‌م به‌خوا رِازى ده‌بیت خه‌ڵك له‌گه‌ڵ دایكت داوێن ی‌س بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر به‌مه رِازی بیت ئه‌وه په‌نا به‌خوا تۆ (دیوث) یت وه‌رِۆژى قیامه‌ت خوا نه‌سه‌یرت ئه‌كات و نه‌ته‌زكیه‌ت ئه‌كا وه‌سزایه‌كى توندى بۆ ئاماده‌كردوویت. وه‌برِوا ناكه‌م رِازی بیت ،وه‌ئه‌گه‌ر وابێ كه‌وته خه‌ڵكیش رِازی نین واله‌دایكیان بكرێ ،وه‌ئه‌گه‌ر تۆ بۆخوشك و كچ و پورت رِازى نه‌بیت خه‌ڵكیش هه‌روا بۆ خوشك و كچ و پوریان رِازى نین ،جائایا نامووسى خه‌ڵك بۆ تۆ حه‌ڵاڵه و نامووسى تۆش بۆ خه‌ڵكى حه‌رامه؟؟!! ئایا رِه‌حم ناكه‌ى بۆ دایك و خوشكه‌كانت كه‌ئه‌مه‌یان تووش بێت وه‌ئایا ناترسى ورِه‌حم ناكه‌ى به‌كچه‌كه‌ت كه‌ئه‌وه‌ى به‌كچى خه‌ڵك ئه‌یكه‌ى به‌ویش بكرێ؟
هه‌روه‌ك شاعیر ئه‌ڵێ:
ياقاطعاً سبل الرجال وهاتكا****سبل المودة عشت غير مكرم
من يزني فى قوم بألف درهم****في أهله يزني بغير الدرهــــم
ان الزنا دين فأن أستقرضته****كان الوقاء من أهل بيتك فاعلم
لوكنت حراً من سلالة ماجد****ماكنت هتاكاً لحرمة مسلــــم
ئه‌ى ئافره‌تى داوێن پیس:
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى مه‌دالیاى شه‌ره‌فت به‌ده‌ستى خۆت پچرِاندووه‌و بوویته مایه‌ى شه‌رمه‌زارى بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت هه‌موویانت له‌به‌رزی یه‌وه فرِێ داوه‌ته بۆگه‌نى و سه‌رشۆرِى و به‌دبه‌ختى.
په‌رِه سپی یه‌كانى په‌رِاوى سه‌ربه‌رزى خێزانه‌كه‌ت رِه‌ش كردۆته‌وه له‌پێناو ئاره‌زوو بازی و به‌د رِه‌وشتى خۆت.
ئه‌ى باشه له‌خوا ناترسى سزات بدات؟ كوانێ عه‌قڵت؟ كوانێ شه‌رمت؟
سزاى دونیا‌و پاشه رِۆژ چاوه‌رِێته باشه خۆكاره‌كانت ئاشكرابن خۆت و خێزانت سه‌رشۆرِده‌بن.
تێبفكره،په‌وه‌ردگار چاودێره به‌سه‌رته‌وه مردنت یا كوشتنت زۆر باشتره بۆ خێزانه‌كه‌ت له‌و كرده‌وه‌ى كه‌پێی هه‌ڵساوى به‌ئاشكرا.
بیر بكه‌ره‌وه له‌خوا بترسه بگه‌رِێوه بۆلاى خوا ده‌رگاى په‌شیمانى واڵایه تاوه‌كو نه‌مردوویت.
<strong>له‌كۆتاییدا</strong>
ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌م ده‌رده‌وه گیرۆده‌بوون باش بزانن خواى په‌روه‌ردگار چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه وئاگاى لێتانه.بائه‌م ئاره‌زووه له‌خشته‌تان نه‌بات ئه‌م كرده‌وه ئاژه‌ڵیه ئه‌نجام بده‌ن،ئێوه ناتوانن له‌به‌رچاوى هه‌ر مرۆڤێكدا ته‌نانه‌ت منداڵیش بێت ئه‌م كرده‌وه‌یه‌به‌ئاشكرا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ى چۆن به‌رامبه‌ر خوا كه‌چاودێره ئه‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن؟.
كوا به‌گه‌وره زانینى خوا؟كوا شه‌رم له‌خوا؟كوا باوه‌رِتان به‌خوا؟
كواترسان له‌خوا؟مردنتان له‌یادچوو؟ئه‌ى نارِه‌حه‌تیه‌كانى سه‌ره‌مه‌رگ و ناخۆشی و ته‌نهایی ناوگۆرِ؟
ئێوه رِێگاى دوورتان له‌رِێگه‌یه پرِه له‌ناره‌حه‌تى و ئازار‌و پزیسكه‌ى ئاگر،ناتوانن به‌رگه‌ى ئه‌و خه‌موو سزایانه‌ى پاشه رِۆژ بگرن.
دواجار ئه‌م ئاره‌زوو كرده‌وه‌یه رِێگاى به‌ره‌و مردن و پاشه رِۆژتان له‌یاد نه‌باته‌وه بۆلاى خوا بگه‌رِێنه‌وه،ده‌رگاى په‌شیمانى واڵایه پێش ئه‌وه‌ى مردن بێته میوانتان و به‌گۆرِ شاد بن.
ئه‌م بابه‌ته له 2010-05-19 12:09:22 بڵاوكراوه‌ته‌وه
پاشان له به‌روارى 2011-06-18 10:09:20 نوێ كراوه‌ته‌وه