چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى حه‌وته‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « إِنَّ ثَلاَثَةً فِى بَنِى إِسْرَائِيلَ أَبْرَصَ وَأَقْرَعَ وَأَعْمَى بَدَا لِلَّهِ أَنْ يَبْتَلِيَهُمْ، فَبَعَثَ إِلَيْهِمْ مَلَكًا، فَأَتَى الأَبْرَصَ، فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ لَوْنٌ حَسَنٌ وَجِلْدٌ حَسَنٌ، قَدْ قَذِرَنِى النَّاسُ، قَالَ فَمَسَحَهُ، فَذَهَبَ عَنْهُ، فَأُعْطِىَ لَوْنًا حَسَنًا وَجِلْدًا حَسَنًا، فَقَالَ أَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الإِبِلُ أَوْ قَالَ الْبَقَرُ هُوَ شَكَّ فِى ذَلِكَ، إِنَّ الأَبْرَصَ وَالأَقْرَعَ، قَالَ أَحَدُهُمَا الإِبِلُ، وَقَالَ الآخَرُ الْبَقَرُ فَأُعْطِىَ نَاقَةً عُشَرَاءَ، فَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا، وَأَتَى الأَقْرَعَ فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ شَعَرٌ حَسَنٌ، وَيَذْهَبُ عَنِّى هَذَا، قَدْ قَذِرَنِى النَّاسُ، قَالَ فَمَسَحَهُ فَذَهَبَ، وَأُعْطِىَ شَعَرًا حَسَنًا، قَالَ فَأَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْبَقَرُ، قَالَ فَأَعْطَاهُ بَقَرَةً حَامِلاً، وَقَالَ يُبَارَكُ لَكَ فِيهَا، وَأَتَى الأَعْمَى فَقَالَ أَىُّ شَىْءٍ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ يَرُدُّ اللَّهُ إِلَىَّ بَصَرِى، فَأُبْصِرُ بِهِ النَّاسَ، قَالَ فَمَسَحَهُ، فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيْهِ بَصَرَهُ، قَالَ فَأَىُّ الْمَالِ أَحَبُّ إِلَيْكَ قَالَ الْغَنَمُ، فَأَعْطَاهُ شَاةً وَالِدًا، فَأُنْتِجَ هَذَانِ، وَوَلَّدَ هَذَا، فَكَانَ لِهَذَا وَادٍ مِنْ إِبِلٍ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنْ بَقَرٍ، وَلِهَذَا وَادٍ مِنَ الْغَنَمِ، ثُمَّ إِنَّهُ أَتَى الأَبْرَصَ فِى صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ، تَقَطَّعَتْ بِىَ الْحِبَالُ فِى سَفَرِى، فَلاَ بَلاَغَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِى أَعْطَاكَ اللَّوْنَ الْحَسَنَ وَالْجِلْدَ الْحَسَنَ وَالْمَالَ بَعِيرًا أَتَبَلَّغُ عَلَيْهِ فِى سَفَرِى، فَقَالَ لَهُ إِنَّ الْحُقُوقَ كَثِيرَةٌ، فَقَالَ لَهُ كَأَنِّى أَعْرِفُكَ، أَلَمْ تَكُنْ أَبْرَصَ يَقْذَرُكَ النَّاسُ فَقِيرًا فَأَعْطَاكَ اللَّهُ فَقَالَ لَقَدْ وَرِثْتُ لِكَابِرٍ عَنْ كَابِرٍ، فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ، وَأَتَى الأَقْرَعَ فِى صُورَتِهِ وَهَيْئَتِهِ، فَقَالَ لَهُ مِثْلَ مَا قَالَ لِهَذَا، فَرَدَّ عَلَيْهِ مِثْلَ مَا رَدَّ عَلَيْهِ هَذَا فَقَالَ إِنْ كُنْتَ كَاذِبًا فَصَيَّرَكَ اللَّهُ إِلَى مَا كُنْتَ، وَأَتَى الأَعْمَى فِى صُورَتِهِ فَقَالَ رَجُلٌ مِسْكِينٌ وَابْنُ سَبِيلٍ وَتَقَطَّعَتْ بِىَ الْحِبَالُ فِى سَفَرِى، فَلاَ بَلاَغَ الْيَوْمَ إِلاَّ بِاللَّهِ ثُمَّ بِكَ، أَسْأَلُكَ بِالَّذِى رَدَّ عَلَيْكَ بَصَرَكَ شَاةً أَتَبَلَّغُ بِهَا فِى سَفَرِى، فَقَالَ قَدْ كُنْتُ أَعْمَى فَرَدَّ اللَّهُ بَصَرِى، وَفَقِيرًا فَقَدْ أَغْنَانِى، فَخُذْ مَا شِئْتَ، فَوَاللَّهِ لاَ أَجْهَدُكَ الْيَوْمَ بِشَىْءٍ أَخَذْتَهُ لِلَّهِ، فَقَالَ أَمْسِكْ مَالَكَ، فَإِنَّمَا ابْتُلِيتُمْ، فَقَدْ رَضِىَ اللَّهُ عَنْكَ وَسَخِطَ عَلَى صَاحِبَيْكَ » أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3464)، ومُسْلِمٌ (7357) . واته: هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى هُرَيْرَةَ َ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: سێ كه‌س هه‌بوون له ئوممه‌تانى پێش ئێوه (له‌به‌نى ئیسرائیل) ئه‌و سێ كه‌سه‌ش: گه‌ڕێك و كه‌چه‌ڵێك (بێ قژ) و كوێرێك (نابینا)، وه خواى گه‌وره ویستى وابوو كه تاقییان بكاته‌وه، بۆیه مه‌لائیكه‌تێكی نارد بۆلایان، مه‌لائیكه‌ته‌كه هات بۆلاى پیاوه گه‌ڕه‌كه‌و پێى ووت: چ شتێك له‌لاى تۆ زۆر باش و خۆشه‌ویسته (واته: حه‌زوو ئاره‌زوو له چ شتێك ده‌كه‌یت؟) پیاوه گه‌ڕه‌كه‌ش ووتى: ڕه‌نگ و ڕوویه‌كى چاك و جوان و پێستێكى چاك، چونكه به‌ڕاستى خه‌ڵكى لێم بێزار بوونه و حه‌زیان پێم نییه و حه‌زناكه‌ن بم بینن، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش ده‌ستى به لاشه‌یدا هێناو گه‌ڕییه‌كه‌ى چاك بووه‌و ڕه‌نگى گۆڕا بوو به كه‌سێكى ڕه‌نگ جوان و پێست چاك و باش، پاشان مه‌لائیكه‌ته‌كه پێى ووت: چ سامان و ماڵێك له‌لاى تۆ له‌هه‌موویان خۆشه‌ویستره؟ ئه‌ویش ووتى: (وشتر یان مانگا)، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش وشترێكى ئاوس (سك پڕى) پێداو ووتى: خواى په‌روه‌ردگار فه‌ڕدارى بكات (به‌ره‌كه‌تى تێبكات)، ئینجا مه‌لائیكه‌ته‌كه ڕۆیشت و چوو بۆلاى پیاوه كه‌چه‌ڵه‌كه‌و پێى ووت: چ شتێك له‌لاى تۆ باش و خۆشه‌ویسته (واته: حه‌زوو ئاره‌زوو له چ شتێك ده‌كه‌یت؟) پیاوه كه‌چه‌ڵه‌كه‌ش ووتى: قژێكى جوان و له‌م كه‌چه‌ڵییه ڕزگارم ببێت، چونكه به‌ڕاستى خه‌ڵكى لێم بێزار بوونه‌و حه‌زیان پێم نییه‌و حه‌زناكه‌ن بم بینن، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش ده‌ستى به سه‌ریدا هێناو كه‌چه‌ڵیه‌كه‌ى چاك بووه‌وه‌و بوو به كه‌سێكى قژ چوان، پاشان مه‌لائیكه‌ته‌كه پێى ووت: چ سامانء ماڵێك له‌لاى تۆ له‌هه‌موویان خۆشه‌ویستره؟ ئه‌ویش ووتى: مانگا، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش مانگایه‌كى ئاوس (سك پڕى) پێداو ووتى: خواى په‌روه‌ردگار فه‌ڕدارى بكات (به‌ره‌كه‌تى تێبكات)، ئینجا مه‌لائیكه‌ته‌كه ڕۆیشت و چوو بۆلاى پیاوه كوێره‌كه‌و پێى ووت: چ شتێك له‌لاى تۆ باش و خۆشه‌ویسته (واته: حه‌زوو ئاره‌زوو له چ شتێك ده‌كه‌یت؟) پیاوه كوێره‌كه‌ش ووتى: خواى په‌روه‌ردگار چاوه‌كانم بۆ بگێڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێ ببینم، ئینجا مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش ده‌ستى هێنا به‌سه‌ر چاوه‌كانیدا، وه خواى گه‌وره هه‌ردوو چاوى بۆ گێڕایه‌وه، پاشان مه‌لائیكه‌ته‌كه به پیاوه كوێره‌كه‌ى ووت: چ ماڵ و سامانێك له‌لاى تۆ له‌هه‌موویان خۆشه‌ویستره؟ ئه‌ویش ووتى: مه‌ڕ، فریشته‌كه‌ش مه‌ڕێكى ئاوس (سك پڕى) پێدا، پاشان خاوه‌ن وشترو مانگاكه به‌رهه‌مێكى زۆرى لێكه‌وته‌وه به فه‌زڵى خواى گه‌وره، وه خاوه‌ن مه‌ڕه‌كه‌ش به‌وێنه‌ى ئه‌وان، ئینجا پیاوه گه‌ڕه‌كه بوو به‌خاوه‌ن دۆڵێك (شیوێك) وشتر، وه پیاوه كه‌چه‌ڵكه‌ش بوو به‌خاوه‌نى دۆڵێك (شیوێك) مانگا، وه پیاوه كوێره‌كه‌ش بوو به خاوه‌نى دۆڵێك (شیوێك) مه‌ڕ، پاش ماوه‌یه‌ك مه‌لائیكه‌ته‌كه هات بۆلاى پیاوه گه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ى كه پێشتر هاتبوو بۆلاى (بۆئه‌وه‌ى حوجه‌ى نه‌مێنێت)، پێى ووت: پێاوێكى هه‌ژارو ڕێبوارم و هیچ شتێكم پێ نه‌ماوه بۆ په‌یداكردنى خۆراك وه بۆگه‌یشتنه‌وه‌م به شوێنى خۆم، جا هیچ كه‌سێك ناتوانێت من بگه‌ێنێته‌وه شوێنى خۆم جگه له خواى گه‌وره‌و پاشان تۆ، جا داوات لێده‌كه‌م تو ئه‌و خوایه‌ى كه ئه‌و ڕه‌نگ و ڕووه جوان و پێسته چاكه‌ى پێداوى وه ماڵ وسامانى پێ به‌خشیووى، وشترێكم پێبده بۆئه‌وه‌ى بگه‌مه‌وه شوێنى خۆم؟ پیاوه گه‌ڕه‌كه‌ش له‌وه‌ڵامدا ووتى: به‌ڕاستى مافه‌كان زۆرن (ئه‌ركى زۆرم به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌ناتوانم وشترێكت پێبده‌م، یان مافه‌كان زۆرن تۆ وشترێكت به‌ر ناكه‌وێت)، وه پیاوه گه‌ڕه‌كه مه‌به‌ستى ئه‌وه بوو كه به‌ڕێى بكات وهیچى نه‌داتێ، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش پێى ووت: وه‌ك ئه‌وه وایه بت ناسم، ئایا تۆ پیاوێكى گه‌ڕ نه‌بووى خه‌ڵكى حه‌زیان به بینینت نه‌بوو، وه لێت بێزار ببوون و بێ‌زیان لێت ده‌كرده‌وه؟ وه هه‌ژار بوویت خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌ندى كردى بوویته به خاوه‌نى ئه‌م ماڵ و سامانه زۆره، پیاوه گه‌ڕه‌كه‌ش ووتى: ئه‌م ماڵ و سه‌روه‌ته‌م له باو باپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه (ده‌ست به ده‌ست گه‌یشتووه به‌من)، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش ووتى: ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كه‌یت خواى گه‌وره وه‌ك خۆت لێبكاته‌وه، پاشان مه‌لائیكه‌ته‌كه هات بۆلاى كه‌چه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ى كه‌پێشتر هاتبوو بۆلاى، ئه‌وه‌ى كه به گه‌ڕه‌كه‌ى ووتبوو به كه‌چه‌ڵه‌كه‌شى ووت، كه‌چه‌ڵه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ى گه‌ڕه‌كه وه‌ڵامى دایه‌وه، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش ووتى: ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كه‌ى خوا وه‌ك خۆت لێبكاته‌وه، پاشان مه‌لائیكه‌ته‌كه هات بۆلاى پیاوه كوێره‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ى یه‌كه‌م جار كه‌هاتبوو بۆلاى وپێى ووت: پێاوێكى هه‌ژارو رێبوارم و هیچ شتێكم پێ نه‌ماوه بۆ په‌یداكردنى خۆراك وه بۆگه‌یشتنه‌وه‌م به شوێنى خۆم، جا هیچ كه‌سێك ناتوانێت من بگه‌ێنێته‌وه شوێنى خۆم جگه له خواى گه‌وره‌و پاشان تۆ، جا داوات لێده‌كه‌م تو ئه‌و خوایه‌ى كه چاوى بۆ گێڕایته‌وه مه‌ڕێكم پێبده بۆئه‌وه‌ى بگه‌مه‌وه شوێنى خۆم؟ پیاوه كوێره‌كه‌ش له وه‌ڵامدا ووتى: من كوێر‌و نابینا بووم خواى په‌روه‌ردگار چاوى بۆ گێڕامه‌وه، وه هه‌ژار بووم خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌ندى كردم، چیت پێویسته بۆخۆت بیبه، سوێند به‌خوا ده‌ست ناهێنمه ڕێت ئه‌مڕۆ به‌ئاره‌زووى خۆت چی ده‌به‌ى بیبه له ڕێى خوا، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش پێى ووت: ماڵى خۆت بگره بۆخۆت، ئێوه تاقیكرانه‌وه، به‌ڕاستى خواى گه‌وره له تۆ ڕ‌ازى بوو، وه خه‌شم وقینى گرت له دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ت.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) تاقیكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ به‌نده‌كانى، سوننه‌تى خوایه له‌سه‌ر زه‌وى، هه‌روه‌ك چۆن له قورئانى پیرۆزدا به‌یانكراوه، جا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به لاشه‌بێت یان به ماڵ وسامان بێت یان منداڵ یان به هه‌رشتێكى تر له ژیانى دونیادا.
(2) هه‌ندێك جار مه‌لائیكه‌ته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ دێن بۆلاى به‌نده‌كان و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن شیفاى نه‌خۆش ده‌ده‌ن به فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگار.
(3) مرۆڤه‌كان ڕ‌ازى نین به قه‌زاو قه‌ده‌رى په‌روه‌ردگار، ئو سێ كه‌سه كه توشى به‌ڵاو نه‌خۆشى ببوون ده‌یان ووت: فڵانه ماڵ و سامان له‌لاى من له‌هه‌موویان خۆشه‌ویستره؟ ئه‌میش پێچه‌وانه ڕ‌ازى بوونه به قه‌زاو قه‌ده‌ر، وه بێگومان مرۆڤه‌كان له‌كاتى به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تى دا چوار جۆرن:
بێ ئارامه: كه‌ئه‌میش حه‌رامه.
ئارامگره: كه‌ئه‌میش واجبه.
ڕازییه: كه‌ئه‌میش موسته‌حه‌به.
سوپاس گوزاره: كه ئه‌میش چاك و باشه.
(4) هیچ شتێك نییه به‌لاى نه‌خۆشه‌وه خۆشتربێت له‌وه‌ى كه په‌روه‌ردگار شیفاى بدات.
(5) ته‌نها په‌روه‌ردگار ده‌به‌خشێت و ده‌گرێته‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژاریش به‌ده‌ست ئه‌وه.
(6) له‌نیشانه‌و ئه‌ده‌بى خواپه‌رستى ئه‌وه‌یه كه شیفا بگێڕدرێته‌وه بۆلاى په‌روه‌ردگار، پیاوه كویره‌كه ووتى: (من كوێر‌و نابینا بووم خواى په‌روه‌ردگار چاوى بۆ گێڕامه‌وه).
(7) مرۆڤى نه‌زان به‌خیل ده‌بێت له‌كاتى ده‌وڵه‌مه‌ندیدا، وه مرۆڤى ژیر ئه‌وكه‌سه‌یه ده‌ستكراوه‌بێت له به‌خشین له‌ڕێگه‌ى خوادا.
(8) له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن بیریان چۆته‌وه كه پێشتر هه‌ژار بوونه، وه پێشیان ناخۆشه یادیان بخرێته‌وه.
(9) هه‌ركه‌سێك سوپاسى خواى گه‌وره بكات له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كان، وه ببه‌خشێت له ڕێگه‌ى خوادا ئه‌وا په‌روه‌ردگار زیاترى پێده‌به‌خشێت و فه‌ڕدارى ده‌كات، وه هه‌ركه‌سێك به‌خیلى بكات ئه‌وا ماڵه‌كه به‌هه‌ده‌رى ده‌داتء خواى گه‌وره‌ش لێى توڕه ده‌بێت.
(10) به‌خشین له ڕێگه‌ى خوادا ده‌بێته هۆى ڕ‌ازى بوونى خواى په‌روه‌ردگار، وه به‌خیلى و ده‌ستگرتنه‌وه ده‌بێته هۆى توڕه‌یى خواى گه‌روره.
(11) به‌ره‌كه‌تى خواى په‌روه‌ردگار بێ كۆتاییه، بۆیه هه‌ریه‌كه‌یان بوون به‌خاوه‌ن دۆڵێك (شیوێك) ئاژه‌ڵ.
(12) ئایا پاڕانه‌وه‌ى مه‌لائیكه‌ت قه‌بووڵه یان ئه‌م به‌سه‌ر هاته ده‌ستنیشانكراوه؟ ئه‌وه‌ى ئاشكرایه ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌ست نیشانكراوه، وه به‌دڵنیایى پاڕانه‌وه‌ى مه‌لائیكه‌ت قه‌بووڵه، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « مَنْ دَعَا لأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ آمِينَ وَلَكَ بِمِثْلٍ » واته: هه‌ركه‌سێك بۆ براى موسڵمانى بپاڕێته‌وه له په‌نهانى (له‌ڕوو نه‌بووندا)، ئه‌وا مه‌لائیكه‌تێك كه كارى ئه‌وه‌ى پیڕاسپێردراوه كه هه‌ر باوه‌ڕدارێك بۆ براى باوه‌ڕدارى بپاڕێته‌وه ئه‌وا ده‌فه‌رمووێت: ئامین بۆ تۆش وه‌ك ئه‌و. كه‌واته: قه‌بووڵه.
(13) سوپاسى نیعمه‌ته‌كان به‌گوێره خۆیانه: سوپاسى ماڵ و سامان ئه‌وه‌یه كه ببخشیت له به‌ر خاترى په‌روه‌ردگار، وه سوپاسى زانست و زانیارى ئه‌وه‌یه كاتێك پرسیارت لێ ده‌كرێت ڕاستى و حه‌ق بڵێیت.
(14) ( الصَّحَابَة) هاوه‌ڵه‌كه‌ت ته‌نها به‌كار نایات بۆ كه‌سێكى نزیك، به‌ڵكو بۆ كه‌سێكیش به‌كاردێت كه له حاڵى ئه‌و بچێت، چونكه مه‌لائیكه‌ته‌كه به‌كوێره‌كه‌ى ووت: ئێوه تاقیكرانه‌وه، به‌ڕاستى خواى گه‌وره له تۆ ڕ‌ازى بوو، وه خه‌شم و قینى گرت له دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ت.