چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى چواره‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ رَجُلٌ يُسْرِفُ عَلَى نَفْسِهِ، فَلَمَّا حَضَرَهُ الْمَوْتُ، قَالَ: لِبَنِيهِ إِذَا أَنَا مُتُّ فَأَحْرِقُونِى ثُمَّ اطْحَنُونِى ثُمَّ ذَرُّونِى فِى الرِّيحِ، فَوَاللَّهِ لَئِنْ قَدَرَ عَلَىَّ رَبِّى لَيُعَذِّبَنِّى عَذَابًا مَا عَذَّبَهُ أَحَدًا، فَلَمَّا مَاتَ فُعِلَ بِهِ ذَلِكَ، فَأَمَرَ اللَّهُ الأَرْضَ فَقَالَ: اجْمَعِى مَا فِيكِ مِنْهُ، فَفَعَلَتْ فَإِذَا هُوَ قَائِمٌ، فَقَالَ: مَا حَمَلَكَ عَلَى مَا صَنَعْتَ، قَالَ: يَا رَبِّ، خَشْيَتُكَ، فَغَفَرَ لَهُ » أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3481) . هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبِى هُرَيْرَةَ رضي الله عنه ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: پیاوێك هه‌بوو بێ ئاگا‌و غافڵ بوو له نه‌فسى خۆى و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تاوان و گوناهكارى، جا كاتێك كاتى مردنى نزیك بووه‌وه به منداڵه‌كانى ووت: ئه‌گه‌ر مردم بمسوتێنن پاشان بمده‌ن به‌ده‌م بادا له ڕۆژێكدا باى بێت، چونكه سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم بم دۆزێته‌وه‌و تواناى به‌سه‌رمدا هه‌بێت ئه‌وا سزادانێك سزام ده‌دات كه هیچ كه‌سێكى به‌و شێوه‌یه سزا نه‌دابێت، وه كاتێك كه پیاوه‌كه مرد منداڵه‌كانى ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا، ئینجا خواى گه‌وره فه‌رمانى كرد به‌زه‌وى فه‌رمووى: كۆى بكه‌ره‌وه چیت تێدایه، زه‌ویش كۆى كرده‌وه پیاوه‌كه به‌پێوه وه‌ستا، خواى گه‌وره پێى فه‌رموو: چى واى لێكردى ئه‌م كاره بكه‌یت؟ پیاوه‌كه‌ش ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار ترسى تۆ ترسى سزاى تۆ خواى گه‌وره‌ش لێى خۆش‌بوو.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر چى له دونیاشدا باوه‌ڕ به‌خواى گه‌وره ناهێنن، به‌ڵام دڵنیان كه په‌روه‌ردگار به‌ده‌سه‌ڵاته‌و تواناى زیندوكردنه‌وه‌یانى هه‌یه.
(2) پێویسته موسڵمان له‌سه‌ره‌مه‌رگدا وه‌سیه‌ت بكات بۆ ماڵ و منداڵى.
(3) توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره، وه زیندو كردنه‌وه‌ى به‌نده‌كانى وه هه‌رشتێكى بوێت یه‌كسه‌ر ده‌بێت وه له ئایه‌تێكدا ده‌فه‌رمووێت: {أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَجْمَعَ عِظَامَهُ * بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ} سورة القيامة(3-4)، واته: ئایا مرۆڤه‌كان واده‌زانن هه‌رگیز ئێسكه‌كانیان كۆ ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ، له‌وه‌ش زیاتر توانا‌مان هه‌یه كه نه‌خشه ورده‌كانى سه‌ر په‌نجه‌كان به‌دیبهێنینه‌وه.
(4) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى ترسان له خواى گه‌وره.
(5) به‌خشنده‌یى ومیهره‌بانى خواى په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى.
(6) كافر نه‌كردنى كه‌سێكى ده‌ستنیشان كرا‌و هه‌رچه‌نده ووته یاخود كردارى كوفرى ئه‌نجام دابێت.