دایك و باوك ئه‌و كه‌سه پیرۆزه‌ن كه ده‌بنه مایه‌ی هێنانه بونی وه‌چه بۆ سه‌ر ژیان، كه‌واته شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ئه‌وپه‌ڕی رێز و باڵی ملكه‌چیان بۆ رابخرێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيمًا*وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا}الإسرا‌ء/23-24، واته: په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه له‌و زیاتر كه‌سی تر نه‌په‌رستن و، له‌گه‌ڵ دایك و باوك به باشی ره‌فتار بكه‌ن. گه‌ر یه‌كێكیان له لات پیر بون پآیان مه‌ڵێ ئۆف له‌به‌ر بێزاری، گه‌ر داوای شتێكیان لێ كردی. گه‌ر شتێكت به دڵ نه‌بو سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشتیان مه‌كه. قسه‌ی خۆش و نه‌رم و نیانیان له‌گه‌ڵ بكه و باڵی ملكه‌چی به‌زه‌یىیان بۆ رابخه. بڵێ خوایه ره‌حم به دایك و باوكم بكه، وه‌ك ئه‌وان منیان به بچوكی به‌خێو كردوه و پێگه‌یاندوه.(*)
هه‌روه‌هـا خوای بـاڵا ده‌فه‌رموێ:{وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لاَ تَعْبُدُونَ إِلاَّ اللّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً } البقرة:83، واته: كاتێك په‌یمانی متمانه‌ییمان له به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت، كه جگه له خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و به‌ندایه‌تی بۆ نه‌كه‌ن و، له‌گه‌ڵ دایك و باوكانیش باش بن.
ده‌فه‌رمـوێ:{وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ}لقمان: 14، واته: فه‌رمانمان به ئاده‌میزاد كردوه له‌گه‌ڵ باوك و دایكی باش بێ و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه دایك به هۆی سك پڕىیه‌وه توشی بێ هێزی و سستی له‌ش و (مضاعفات) ده‌بێ. ئه‌م دایكه بۆ ماوه‌ی دو ساڵ شیری ده‌داتێ. له‌به‌ر ئه‌وه سوپاسی من بكه و سوپاسی دایك و باوكت بكه، چاره‌نوسیشتان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای من.
هه‌روه‌هـــا ده‌فه‌رمـوێ: {وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا }الأحقاف:15، واته: فه‌رمانمان به ئاده‌میزاد كردوه چاكه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیا بكات، چونكه دایكی به ئێش و ئازار و ناخۆشىیه‌وه نۆ مانگ له سكیدا هه‌ڵیگرتوه، كاتێكیش له‌دایك بوه، به هه‌مان شێوه ئێش و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی بینیوه. جا به حه‌مل و له‌شیر بڕینه‌وه‌كه ده‌كاته 30 سی مانگ، دایكه‌كه له‌م ئازاره دایه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((ألا أنبئكم بأكبر الكبائر؟ الشرك بالله، وعقوق الوالدين)). رواه البخاري، واته: ئایا هه‌واڵی گوناهه هه‌ره گه‌وه‌ركانتان پێ رابگه‌یه‌نم؟ بریتین له هاوبه‌ش دانان بۆ خوا و ئازاردانی دڵی دایك و باوك.
((جا‌ء رجل الى النبي صلى الله عليه وسلم يسأله: يا رسول الله من أحق الناس بحسن صحابتي؟ قال أمك! قال: ثم من؟ قال: أمك. قال: ثم من؟ قال: أمك. قال: ثم من؟ قال: أبوك)). رواه البخاري ومسلم. ، واته: پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و لێی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! كێ له هه‌مو خه‌ڵك شایسته تره بیكه‌مه هاوه‌ڵم و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م؟ فه‌رموی: دایكت. گوتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رموی: دایكت. گوتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رموی: دایكت. گوتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رموی: باوكت.
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ((رغم انف من أدرك والديه عند الكبر أو أحدهما ولم يدخل الجنة)). رواه مسلم والترمذي، واته: لوتى ئه‌و كه‌سه به‌قوڕدا چێ، كه ده‌گات به دایك و باوكى، یان یه‌كێكیان له‌كاتى پیرى و، خزمه‌تێكى وایان ناكات كه پێى بچێته به‌هه‌شت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:((أنت ومالك لوالدك! إن أولادكم من أطيب كسبكم، فكلوا من كسب أولادكم)). رواه أحمد في المسند وأبوداود (حديث صحيح)، واته: تۆ و ماڵ و سامانت هی باوكته! منداڵه‌كانتان له باشترین ده‌ستكه‌وتی ئێوه‌ن، ده كه‌واته له ده‌ستكه‌وتی منداڵه‌كانتان بخۆن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: ((إن الله حرم عليكم عقوق الأمهات)). رواه البخاري، واته: خوای گه‌وره ئازار دانی دڵی دایكانی له سه‌رتان حه‌رام كردوه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق)). رواه أحمد في المسند (صحيح)، واته: گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌ری كه‌سێك ناكرێ كه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا بكات.
===============================
(*) ئه‌مه مه‌شاعیری سروشتى یه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ی، كه چاكه كردنیان له‌گه‌ڵی توشی بێزاری نه‌كردون و به هه‌وڵ كۆشش دانیان داوای پاداشت ناكه‌ن، به‌ڵكه هه‌مو چاودێریى به‌رده‌وام و به‌زه‌یىیه‌كیان خستۆته گه‌ڕ، له‌به‌ر نزیكی و سروشتىیه‌تی، كه هیچی كه‌متر نىیه له سوپاس و پێ زانین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فایی مرۆڤایه‌تی بپارێزرێ له ده‌رده‌كانی پێ نه‌زانین و نكوڵی كردن.
به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، كه ئێمه ده‌رباره‌ی ژن و مێردی ئیسلامی به‌خته‌وه‌ر ده‌نوسین، قسه له‌سه‌ر مافه‌كانی دایك و باوك بكه‌ین كه له لایه‌ن ژنه‌وه، یان له لایه‌ن كوڕه تاوانباره‌كه‌یانه‌وه به ئاراسته‌ی هاوسه‌ره به‌دكاره‌كه‌ی خراپه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ، نازانن به‌م كرده‌وه‌یان یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی جیابونه‌وه و روخانی به‌خته‌وه‌ریان داده‌نێن، چونكه خوای گه‌وره له مافه‌كانی باوك و دایك بێ ئاگا نابێ، تۆڵه‌ش ده‌ستێنێ بۆ ئه‌و دایك و باوكه‌ی كه ئه‌وپه‌ڕی توانا و كۆششیان سه‌رف كردوه و شه‌ونخونیان كردوه له پێناو به‌ختیار كردنی كوڕه‌كه‌یان، كه له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا خۆ به‌زل زانینیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.
ئێمه كه له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری خێزانی مسوڵمان سورین، ئه‌م ئامۆژگاری و راسپاردانه‌مان پێشكه‌ش كردن، ئاواته‌خوازین ژن و مێرد لێی بێ ئاگا نه‌بن، ئه‌مه‌ش چی تێ ناچێ، ته‌نها هاتنه‌خوار له هه‌ندێ خۆپه‌رستیان دا و، بیر له به‌ساڵاچونی خۆیان بكه‌نه‌وه، چونكه خوای گه‌وره نامرێ، چۆن بیت ئاوات له‌گه‌ڵ ده‌كرێت!
به‌خته‌وه‌رترین كه‌س ئه‌وه‌یه، كه كۆشش ده‌كا بۆ دڵخۆش كردن و شادی خستنه نێو دڵی باوك و دایكىیه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها هه‌ندێك سۆز و كه‌مێك له قوربانی و په‌له‌كردنى ده‌وێ، بۆ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه ئیسلام دایناوه و ئه‌و پلانه‌ی دایناوه بۆ مافه‌كانی دایك و باوكی.