خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً] النساء: 34 واته: گه‌ر ژن گوێ ڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بو له هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یه‌وێت كه خوای گه‌وره بۆی حه‌ڵاڵ كردوه، ئه‌و كاته پیاو بۆی نى یه لێی بدا‌و سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ نه‌كات.
ته‌واوی ئایه‌ته‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ پیاوان گه‌ر به‌بێ هۆ زۆریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
[ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا]النساء:1. واته: خوا هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.
[وَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ] البقرة:216.
واته: ڕه‌نگه له شتێك حه‌ز نه‌كه‌ن به‌ڵام بۆتان وهخێرگهڕێ.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((لا يفرك مؤمن مؤمنة! إن كره منها خُلقاً رضي منها آخر)). رواه مسلم وغيره.
واته: پیاوی بڕوادار با رق و كینه‌ی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تی بڕوادار نه‌بێت! گه‌ر له ڕه‌وشتێكى ناڕازى بێ و شتێكی پێ ناخۆش بێ، ئه‌وه ره‌وشتێكی تری به دڵه‌و رازی ده‌كات. (1)
ئوم كهلثومی كچی عوقبه گوتویه‌تی: ((ما سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم رخّص في شي‌ء من الكذب الاّ في ثلاث: الرجل يقول القول يريد به الإصلاح، والرجل يقول القول في الحرب، والرجل يحدث امرأته، والمرأة تحدث زوجها)). رواه مسلم.
واته: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بوه له هیچ شتێك ڕێگه به‌درۆ بدات، مه‌گه‌ر له سێ كات نه‌بێ: پیاو قسه‌یه‌ك ده‌كات به مه‌به‌ستی چاكردنه‌وه‌ى نێوان دو كه‌س، له‌كاتی جه‌نگ دا، كاتێ پیاو قسه بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌كات و، ژنیش قسه بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌كات.
وا ده‌بینم كه درۆ له نێوان ژن و مێرددا جائیزه، گه‌ر مه‌یلیان به‌لای یهكترىیهوه نه‌بێت، كه هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ ئه‌وی تر خۆشه‌ویستی ده‌رببڕێت. ئه‌مه‌ش له‌پێناو له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتی ماڵ و په‌روه‌رده‌ی منداڵان.
ره‌نگه ئه‌و مه‌یله له ئه‌نجامی موماره‌سه‌و سۆزی ده‌ستكرده وه بگۆڕێ بۆ خۆشه‌ویستى یه‌كی حه‌قیقی.
(پیاوێك به خه‌لیفه عومه‌رى كوڕى خه‌تتابى گوت: من هاوسه‌ره‌كه‌م خۆش ناوێت! ئه‌ویش گوتى: ماڵ به‌ته‌نها له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى بنیات نانرێ!).
كه‌واته پێویسته له‌سه‌ر پیاو له منگهرایى(أنانية)ى خۆى دابه‌زێ، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئایینده‌ى منداڵه‌كانى، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌م بوغز و خۆش نه‌ویستنه له‌دواى زه‌واجه‌وه دروست بوبێ و خێزانه‌كه‌ى خۆشى بوێ و به‌هه‌مو مافه‌كانى هه‌ڵده‌ستێ.
=======================================
(1) ئه‌م فه‌رموده گه‌وره‌یه ئاماژه بۆ كارێكی گرنگ ده‌كات كه پێویسته پیاو (مێرد) بیزانێ، هه‌روه‌ها ژنیش. بیروباوه‌ڕی هه‌ر یه‌كێك له ژن و مێرد به پێویستی داوا كردنی ژیانێكی به‌ختیاری كامڵ له یه‌كتری هۆیه‌كه بۆ سه‌ركێش كردنی زۆربه‌ی كێشه‌و گرفت.
ئه‌وه‌ی غه‌ریبه ئه‌وه‌یه كه زۆر ژن و مێرد هه‌یه خۆپه‌رسته، داوای به‌ختیاری بۆ خۆی ده‌كات بێ بیركردنه‌وه‌ی له به‌ختیاری هاوژینه‌كه‌ی، ئه‌وه له‌بیر كراوه كه له به‌خشیندا به‌خته‌وه‌ریه‌ك هه‌یه كه هیچی كه‌متر نیه له وه‌رگرتن! ئه‌و ژنه یان ئه‌و مێرده چه‌ند به‌خته‌وه‌ره كه خۆی به‌خۆڕاگری و ئارامگری ده‌ڕازێنێته‌وه. چونكه له ژیانی ژن و مێردایه‌تى دا به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر دێنه سه‌ر ڕێی هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد، جا خۆڕاگریهكه ده‌بێته هۆى زه‌لیل كردنی هه‌مو ئه‌و شتانه. به‌ڵام هه‌ڵه‌شه‌یى ترسناكی زۆری تێدایه كه زۆر به خێرایی خێزان به‌ره‌و لێك هه‌ڵوه‌شاندن ده‌بات.
پێغه‌مبه‌ری خواصلى الله عليه وسلم له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كێك له ژن و مێرد ده‌كات به ته‌ساهول و ئاسان كردن مادام له توانادایه بكرێ، گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان رقیان له سیفه‌تێكی یه‌كتریان ده‌بێته‌وه ئه‌وه سیفاتی جوانی تر هه‌یه كه ده‌بێته تكاكار بۆ ئه‌و كه‌سه. به‌مه‌ش گونجاندن و یه‌كتری ویستن دروست ده‌بێت و خێزان پارێزراو ده‌بێت، بیر كردنه‌وه له چاره‌نوسی منداڵه‌كان و ئازاری لێك جیابونه‌وه، هه‌مو ئه‌وانه ده‌بێته مایه‌ی ته‌نازول كردنی هه‌ر یه‌كێك له ژن و مێرد له شتێك له‌و به‌خته‌وه‌رى یه‌ی كه ده‌یه‌وێت، ئه‌مه‌ش له پێناوی به‌رده‌وام بونی ژیانی هاوسه‌ریه‌تى یه، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی ئایینى یه نه‌ك ته‌نها رابواردن!!
له كتێبی (صيد الخاطر)ى ئیمام (ئیبن الجوزی) (3/542) چاپی (دار الفكر) ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێك نوسراوه له‌ژێر سه‌ردێڕی (چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خێزانێك ده‌كه‌یت كه خۆشت ناوێت) كه گوڵبژێرێكی ده‌كه‌ین:
پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش نه‌ده‌ویست و سكاڵای دهكردو گوتی: له‌به‌ر چه‌ند شتێك ناتوانم لێی جیا ببمه‌وه وه‌ك: زۆر له‌من بهدینترهو من ئارامیم كه‌مه، زمانم ڕاناوه‌ستی له سكاڵاكردن، له‌به‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ك كه خۆی ده‌زانێ ئه‌وم خۆش ناوێت پێم گوت: ئه‌مه به‌و شێوه‌یه سودی نى یه، ده‌بێ له ڕێی ده‌رگاوه بچیته ماڵه‌وه، پێویسته به‌خۆت دابێیه‌وه بزانیت ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆی گوناههكانتهوه به‌سه‌رتدا زاڵ كراوه (زۆر جار ئاواش نى یه چونكه خێزانی زۆر له پیاوچاكان خراپن!) جا زۆر عوزر بێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه، به‌ڵام ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین و ئازاردان هیچ سودێكی نى یه، وه‌ك حه‌سه‌نی كوڕی حجاج گوتویه‌تی: ئه‌و سزایه‌ی كه خوای گه‌وره بۆتان ده‌نێرێ، ئێوه به شمشێر به‌رامبه‌ر به‌م سزایه مه‌وه‌ستن، به‌ڵكو به داوای لێخۆشبون به‌رامبه‌ری بوه‌ستن.
بزانه تۆ له شوێنی ئه‌و كهسهدای كه توشی به‌ڵا بوه، به خۆڕاگریت پاداشت وه‌رده‌گریت [وَعَسى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ده‌ینێرێ و داوای ده‌روی ڕه‌حمه‌تی لێ بكه.
گه‌ر داوای لێخۆشبون و ته‌وبه كردن له گوناهو تاوان و ئارام گرتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوا به‌سه‌رت دێنێ و، داوای ده‌رگا كردنه‌وه و پێكه‌وه كۆكرانه‌وه بكرێت، ئه‌وا سێ جۆره هونه‌ر له‌خواپه‌رستی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، كه هه‌ر یه‌كێكیان پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێ، ڕۆژگار به شتێك به‌سه‌ر نابه‌یت كه بێ سود بێت، واش گومان نابه‌یت كه ئه‌وه‌ی له قه‌ده‌ر نوسراوه ده‌بێ نرخه‌كه‌ی بده‌یت: [وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرّ فَلاَ كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ هُوَ].
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئازاردانت بۆ ژنه‌كه ئه‌وه هیچ پاساوی بۆ نىیه، چونكه ئه‌و زاڵ كراوه، با سه‌رقاڵیت به شتی تره‌وه بێت. پیاوه‌كه گوتی: ئه‌م ژنه منی له ڕاده‌به‌ده‌ر خۆش ده‌وێ، له خزمه‌ت كردنم زیاده‌ڕۆیی ده‌كات، كه‌چی بوغز‌و قینم بۆی له سروشتمدا جێگیر بوه. پێم گوت: داوا له خوا بكه خۆڕاگربیت كه به‌هۆیه‌وه پاداشت به‌ده‌ست دێنی.