شێخ (محمد بن صالح العثيمین) رِهحمهتى خوداى لێ بێ فه‌رموویه‌تى :
گواستنه‌وه‌ى بانگ لهرِێگهى تۆمارگراوه‌وه (تسجیل) دروست نیه له جێگه‌ى ئه‌و بانگه‌ى كه شه‌رعییه و رِێگهپێدراوه دابنرێت ، چونكه بانگى شه‌رعى و رِێگهپێدراو نزاكردن و وه‌سفكردنى خوداى گه‌وره‌ى تێدایه ، بۆیه ئه‌مه‌ش كراره‌و پێویستى به كه‌سێكه ئه‌نجامى بدات ، به‌ڵام بانگى تۆماركراو هیچ كردارێكى تێدا نییه ، چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێت گوێ له تۆماركراوێك بگریت تۆماركراوه‌كه عیباده‌تێكى نه‌كردووه و به هۆى كاره‌كه‌یه‌وه له خوداى گه‌وره نزیك ببێته‌وه .
ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه تێك چوو؟
بۆیه جارى وا هه‌یه ئامێره‌كه تێك ده‌چێت
بۆیه دروست نیه له جێگه‌ى بانگى شه‌رعى دابنرێت ، به‌ڵكو پێویسته له بانگى شه‌رعى و رِێگهپێدراودا كه‌سێك كه ته‌كلیف له‌سه‌رێتى ئه‌و بانگ بدات .
وشه‌ى خوداى گه‌وره به به‌رز رِابگرێت و شاهیدى بدات به یه‌كتاپه‌رستى خودا ، وه شاهیدى بدات كه پێغه‌مبه‌رمان نێردراوى خوداى گه‌وره‌یه و بانگى خه‌ڵكى بكات بۆ نوێژ و سه‌رفرازى و .... ده‌بێت ئه‌مانه‌ى تێدا بێت .
وه ئه‌گه‌ر ئێمه وتمان بانگى ته‌سجیل و تۆماركراو شه‌رعى و دروست نیه ئه‌وه ئه‌و كاته‌ش دروست نیه وه‌ڵامیش بدرێته‌وه .
واته دروست نیه خه‌ڵكى شوێنى بكه‌وێت .
له‌به‌ر وته‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله عليه وسلم كه فه‌رموویه‌تى : (( إذا سمعتم المؤذّن فقولوا مثل ما يقول المؤذن )) رواه البخاري611 ، ومسلم 383 . واته ئه‌گه‌ر گوێتان له بانگده‌ر بوو وه‌كو ئه‌وه بڵێن كه بانگده‌ر ده‌یڵێت .
وه ئێمه‌ش له رِاستى دا گوێمان له بانگده‌ر نه‌بووه ، به‌ڵكو گوێمان له ده‌نگێكى تۆمار كرا‌و و ته‌سجیل بووه كه پێشتر تۆمار كراوه .
وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پرسیارى كرد و وتى :
جیاوازى چیه له نێوان گواستنه‌وه‌ى له رِێگهى كه‌سێكه‌وه یان له رِێگهى تۆمار كراوێكه‌وه؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین :
جیاوازى نێوانیان ئاشكرایه ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى كه به ویستى خۆى بانگ ده‌دات بانگێكى شه‌رعى و رِێگهپێدراوه و ئه‌م شێوازه‌یان وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و پهیرِهوى ده‌كرێت به‌و شێوازه‌ى كه له سوننه‌تدا هاتووه ، به‌ڵام بانگى تۆماركراو له رِاستى دا بانگ نییه ، وه‌كو چۆن پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد .
"فتاوى نور على الدرب" (شريط 229 ، وجه ب) .
-----------------------------------------------
[ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش هه‌ندێ له فه‌تواى زانایانى تره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته]
بۆچونی زانایانی سەردەم سەبارەت بە یەکخستنی بانگ لە مزگەوتەکاندا
1) پێشەوا و فەرمودەناسی سەردەم محمد ناصر ا‌لدین ئەلبانی رحمه الله
لەکاتی باس کردنی بیدعەکاندا دەفەرمووێت :-
پەکخستنی دروشمي بانگدان لە سەدان مزگەوتەوە بە یەکخستنی بانگدان لە یەکیک لە ولاتە ئیسلامیەکاندا بە پێچەوانەی یەکدەنگی هەموو ولاتانی ئیسلامی لە کۆن و تازەدا ( الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة (ص: 133)).
وە هەروەها دەفەرمووێت :
من نازانم والله چۆن جورئەتی کردە سەر داهێنانی ئەم بیدعەیە ئەو کەسەی دای هێناوە دوای ئەم هەموو سەدە درێژەی ، وە لەگەڵ بەردەوامی هەموو ولاتانی ئیسلامی لە پایتەختەکانیاندا لەسەر پاریزگاری کردن لە بانگدان لەهەموو مزگەوتێکدا و ئاشکراکردنی بەهۆی سەماعە و گەورە کەرەوەی دەنگەوە .
( سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة (12/ 322))
2) المجمع الفقهي الإسلامي المنعقد في مكة بتاريخ 12 /7/ 1406 هـ:
إکتفا کردن بە بەکارهێنانی رادیۆی بانگدان بۆ مزگەوتەکان لە ڕێگای ئامێری تۆمارکردنی دەنگەوە جێی خۆی ناگرێت ، وە بانگی شەرعی بەم شێوازە بەدەست ناکەوێت و بەدی نایەت ، وە واجبە لەسەر موسڵمانان کە ڕاستەوخۆ بانگ بدەن لەکاتی خۆیدا بەوشێوازەی کە موسڵمانان بۆیان ماوەتەوە لەسەردەمی پێغەمبەرمانەوە محمد صلى الله عليه وسلم هەتا وەکو ئیستا .
( المجمع الفقهي الإسلامي المنعقد في مكة بتاريخ 12 /7/ 1406 هـ :) .
3) الهيئة الدائمة للبحوث و الإرشاد
بانگدان بەهۆی ئامێری تۆمارکردنی دەنگەوە جێگای خۆی ناگریت بۆ بە جێهێنانی ئەم عیبادەتە
( الهيئة الدائمة للبحوث و الإرشاد رقم 5779 بتاريخ 4 /7 /1403 هـ) .
4) زانای پایەبەرزی ئیسلام محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
ئایا بانگدان لەڕێگای تسجیلەوە صحیح و دروستە ؟
وەلام : بانگدان بە مسجل صحیح و ڕاست نیە ، چونکە بانگدان عیبادەتە و عیبادەتیش پێویستی بە نیەت هەیە
( مجموع فتاوى و رسائل - المجلد الثاني عشر سۆال رقم : ١٠٥).