لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍ فِي مَسْكَنِهِمْ آيَةٌ ۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍ وَشِمَالٍ ۖ كُلُوا مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَاشْكُرُوا لَهُ ۚ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ
{مەملەكەتی (سەبە‌ء)}
[لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍ فِي مَسْكَنِهِمْ] پرسیار له پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كرا ئایا (سه‌به‌ء) زه‌ویه یان ئافره‌ته؟ فه‌رمووى: (نه زه‌ویه‌و نه ئافره‌ته به‌ڵكو پیاوێك بووه ده كوڕى هه‌بووه، شه‌شیان چوونه بۆ یه‌مه‌ن و چواریان چوونه بۆ شام، ئه‌وانه‌ى چوونه بۆ شام: لخم و جذام وعامله‌و غسان بوونه، وه ئه‌وانه‌ى چوونه بۆ یه‌مه‌ن كنده‌و ئه‌شعه‌ریه‌كان و أزد و مذحج و حمیر و أنمار بوونه)، واته: بنچینه‌ى هۆزه‌كانى عه‌ره‌ب له یه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ده كه‌سه، وه (سه‌به‌ء) پاشا‌و هۆزێك بوونه له یه‌مه‌ن شوێنی نیشته‌جێ بوونیان (مه‌ئریب) بووه‌و نێوان (مه‌ئریب و صه‌نعا) سێ قۆناغ بووه، ئێستا ناوچه‌یه‌كه له یه‌مه‌ن [آيَةٌ جَنَّتَانِ عَنْ يَمِينٍ وَشِمَالٍ] ئه‌میش نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای خوای گه‌وره بووه كه دوو باخیان هه‌بووه له‌لای ڕاست و له‌لای چه‌پیانه‌وه كه جۆره‌ها به‌رووبوومی هه‌بووه [كُلُوا مِنْ رِزْقِ رَبِّكُمْ وَاشْكُرُوا لَهُ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوون وه سوپاسی خوای گه‌وره‌شی له‌سه‌ر بكه‌ن [بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ] شار‌و وڵاتێكی خۆش له‌به‌ر زۆری دار‌و به‌رهه‌م و خۆشى ئاوهه‌وایان ته‌نانه‌ت وتراوه مێش و مه‌گه‌زو كێچ و ئه‌و شتانه‌شیان نه‌بووه، (ئافره‌تیان به ژێر داره‌كاندا تێده‌په‌ڕى و سه‌به‌ته‌كه‌ى له بان سه‌رى بوو به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆى به‌رهه‌م و میوه لێبكاته‌وه سه‌به‌ته‌كه‌ى پڕ ده‌بوو له زۆرى و چڕى به‌رهه‌م و میوه‌كان خۆیان به‌رده‌بوونه‌وه) [وَرَبٌّ غَفُورٌ (١٥)] وه په‌روه‌ردگارێكی زۆر لێخۆش‌بوو بۆ تاوانه‌كانتان.
سورة سَبَأ ١٥
تەفسیری هەموو سورەتەکان