ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك.
17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
18-ئاواتى مردووەكان.
19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن.
20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت.
21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟
22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان
23-بۆچى نوێژ بكەین ؟
24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە.
25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان.
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت

پرسیاری ژمارە ٤١٦:من لە پاش میزكردن و دەرچوون لە سەر ئاو هەست دەكەم بە دەرچوونی چەند دۆڵپەیەك لە میز، ئایا من چیم لە سەرە ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحيم
ئەم حاڵتە دەبێت بە دوو بەشەوە:
یەكەم: هەندێك جار ئەمە وەسوەسی شەیتانە و لە ڕاستی و حەقیقەتدا وا نىیە، جا پێویستە ئیماندار گوێ نەدات بەم وەسوەسانە چونكە شەیتان زاڵ دەكات بە سەر خۆیدا و وای لێدەكات كردەوەكانی لێ تێك بدات وەك نوێژ و جگە لەمەش.
دووەم: وە هەندێك جاریش ئەم حاڵەتە ڕاستە و حەقیقەتە لە هەندێك خەڵكدا، جا ئەگەر حەقیقەت بوو ئەوا با لە سەر ئاو پەلە نەكات تاوەكو بە تەواوی میزەكەی دێتە دەرەوە و بە شێوەیەكی طبيعى خۆی دەبڕێتەوە ئەنجا تارات دەگرێت و (زەكەری بە ئاو دەشوات)، وە ئەگەر ترسا لە پاش ئەوە شتێك بێتە دەرەوە ئەوا با هەندێك ئاو بپژێنێت لە شۆرتەكەی (جلی ناوەوەی) لە دەروبەری شوێنی (زەكەری)، ئەنجا دەستنوێژ دەگرێت، ئەم ئاو پژاندنەش بۆ ئەوەیە ئەگەر گومانی ئەوەی بۆ دروست بوو كە میزی لێوە دەرچووە وا دابنێت ئەوە لەو ئاوەیە كە پژاندوویەتی بە شۆرتەكەیدا، ئەمە دەبێتە یارمەتی دەری بۆ وازهێنان لە وەسوەسە.
وە ئەگەر بە دڵنیایی و بە بێ گومان هەستی كرد بە دەرچوونی شتێك ئەوا تاراتەكەی دووبارە دەكاتەوە و دووبارەش دەستنوێژ دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەر كومانی هەبوو ئەوا گوێی پێنادات تاوەكو دڵنیا نەبێت.
لە بەر ئەمە كاتێك پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وترا: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر پیاوێك گومانی ئەوەی بۆ دروست بوو كەوا شتێكی لێبووەتەوە لە ناو نوێژدا ؟ فەرمووی: ((لا ينصرف حتـى يسمع صوتاً أو يـجد ريـحاً)) [متفق عليه] .
واتە: لە نوێژەكەی نابێتەوە تاوەكو گوێی لە دەنگێك نەبێت یان هەست بە بۆنێك نەكات.
لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام