ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٣٨٢: من هەفتەى سێ ڕۆژ ئیش دەكەم ڕۆژى شەش سەعات فریاى ئیشى ماڵەوەش دەكەوم بۆ خزمەتى خێزانەكەم ئایا ئەوە حەرامە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحيم
سەرەتا ئەوە بزانە كەوا لە ئیسلامدا پارە دەركردن و بژێوی پەیدا كردن ئەركی سەرشانی پیاو نەك ئافرەت، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ] [سورة النساء: (34)] .
واتە: پیاوان سەرپەرشتیارن بە سەر ئافرەتانەوە بەوەی كە خوا فەزڵی هەندێكیانی داوە بە سەر هەندێكی تریانەوە.. وە بەوەی كە خەرجی دەكەن بۆیان لە پارە و ماڵەكانیان.
وە پیاوان پرسیاریان كردووە لە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایا مافی خێزانی یەكێك لە ئێمە چى یە بە سەریەوە ؟ پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی:: (أن تطعمها إذا طعمت، وتكسوها إذا اكتسيت …).
واتە: خواردنی بۆ دابین بكات ئەگەر پێویستی پێی بوو، وە جلوبەرگی بۆ دابین بكات ئەگەر داوای كرد.
هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: [أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ] [سورة الطلاق: 6] .
جێگای نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكەن بەو شێوەیەی كە خۆتان نیشتەجێبوون بە پێی تواناتان.
كەواتە: دابین كردنی خواردن و جلوبەرگ و خانوی نیشتەجێبوون ئەركی سەر شانی پیاوە نەك ئافرەت.
واتە: ئەگەر ئافرەت مێردی كردبوو ئەوا دەبێت مێردەكەی ئەو پێداویستى یەكانی ژیانی بۆ دابین بكات، وە ئەگەر كچ بوو ئەوا لە سەر باوكێتی … هتد.
بەڵام ئەگەر ئافرەێك كەسی نەبوو بژێوی بۆ خۆی و منداڵەكانی پەیدا بكات ئەوا ئەو كاتە پێویستە ئیش بكات بەم مەرجانە:
1 ـ دەبێت ئەو ئیشە نەبێتە ڕێگر لە ئاستی خزمەت كردنی ماڵ و پەروەردەكرنی منداڵەكانیدا.
2 ـ دەبێت ئیشەكە لە خودی خۆیدا حەڵاڵ بێت.
3 ـ دەبێت تێكڵاوی پیاوان نەكات لە شوێنی ئیشەكەیدا.
4 ـ دەبێت بە ئیزن و رەزامەندی سەرپەرستیارەكەی بچێتە دەرەوە.
5 ـ دەبێت بە داپۆشراوی و پۆشتەیەوە بچێتە دەرەوە.
بەڵام بۆ بە دەست خستنی پارەیەكی زیاتر لە پێویست یان بۆ دابین كردنی ژیانی رەفاهیەت و كەمالیات ئەوا نابێت ئافرەت بچێتە دەرەوە بۆ ئیش كردن چونكە ئەمە ئەركی سەر شانی ئافرەتان نى یە، بەڵكو خز‌مەت كردنی ماڵ و منداڵ لە ئەستۆی ئافرەت دایە و بژێوی پەیدا كردنیش لە ئەستۆی پیاواندایە.
لەلایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام