ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك.
17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
18-ئاواتى مردووەكان.
19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن.
20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت.
21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟
22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان
23-بۆچى نوێژ بكەین ؟
24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە.
25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان.
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت

پرسیاری ژمارە ١٥١:من كە دەكەومە سوڕى مانگانەوە حەوت ڕۆژ تیا دەبم نازانم كە تەواو ئەبم چۆن نوێژەكانم بگێرمەوە تكادەكەم لە بەڕێزتان زوو وەڵامەەم بدەنەوە زۆر سوپاس بۆ ئێوەش.

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
خوشكى بەڕێزمان ئەگەر ئافرەت گەشتە تەمەنى باڵغ بوون و كەوتە سوڕى مانگانەوە، ئەوا لەو كاتەدا نوێژ و ڕۆژووى لە سەر نامێنێت بە درێژى ئەو ڕۆژانەى كە لە سوڕى مانگانەى دەبێت، بەڵام ئەگەر پاك بوویەوەى تەنها ڕۆژووەكانى دووبارە دەكاتەوە، نەك ئەوەى نوێژەكانى دووبارە بكاتەوە، ئەوەش بە پێی ئەو فەرموودەیەى كە لە دایكى خۆشەویست و بەڕێزمان (عائشة‌) ـ ڕەزاى خواى لێ بێت ـ دەگێڕنەوە كە (معاذة‌) پرسیارى لێ دەكات: " ما بال الحائض تقضي الصوم ولا تقضي الصلاة ؟ "، واتە: ئەوە چیە ئافرەت كە كەوتە سوڕى مانگانەى ڕۆژووەكانى قەزا دەكاتەوە، و نوێژەكانى ناكاتەوە ؟ ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى:" كان يصيبنا ذلك مع رسول الله صلى الله عليه وسلم فنؤمر بقضاء الصوم ولا نؤمر بقضاء الصلاة" (رواه مسلم)، واتە: ئێمە لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم) تووشى ئەوە دەبووین، و تەنها فەرمانمان پێ دەكرا ڕۆژووەكانمان قەزا بكەینەوە، و فەرمانمان پێ نەدەكرا كە نوێژەكانمان قەزا بكەینەوە.
خواى پەروەردگار زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام