ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك.
17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
18-ئاواتى مردووەكان.
19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن.
20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت.
21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟
22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان
23-بۆچى نوێژ بكەین ؟
24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە.
25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان.
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت

پرسیاری ژمارە ١٥٠:ئایا نوێژى تەراویح بەس تایبەتە بە مانگى ڕەمەزانەوە؟یان دەتوانى لە جگە لە ڕەمەزانیش بیكەى؟

وەڵام:بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
نوێژى تەراویح بریتى یە لە شەو نوێژ لە ڕەمەزاندا بێت یان جگە لەڕەمەزان ئەوەندە هەیە لەڕەمەزاندا ناونراوە تەراویح لەزاراوەى زانایاندا بەوەش ناونراوە كە لە دواى چوار ڕكات هەندێك پشوو وەردەگرن پاشان هەڵدەستن بۆ ئەوانى تر لە ڕاستیدا نازانم بەڵگە لەسەر ئەم پشووە هەیە یان نا بەڵام ئەصڵ ئەوەیە كە نەبێت مەگەر بەڵگە هەبێت ئەوكاتە ئێمەش باوەڕى پێ دەكەین بەهەرحاڵ تەنها ناوە بەڵام خودى كارەكە یەك شتە ئەوەتە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە (قیام اللیل) ناوى بردووە وە لە(أبو هریرة) وە دەگێڕنەوە كە ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى:: (من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ماتقدم من ذنبه) رواه الجماعة.
واتە: هەركەس لەشەوانى ڕەمەزاندا شەو نوێژبكات باوەڕى پێى هەبێت و بەتەماى پاداشتى هەبێت لاى خواى گەورە لە تاوانەكانى پێشووى دەبوررێت.
عائشە ڕەزاى خواى لێ بێت دەفەرموێ:: (أن النبي صلى الله عليه وسلم ما كان يزيد في رمضان ولا في غيره على احدى عشرة ركعة) رواه الجماعة.
واتە: پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لەڕەمەزان و غەیرى ڕەمەزانیشدا لە یانزە ڕكات زیاترى نەكردووە. ئەمەش بەڵگەی ئەوەى تیادایە كە تەراویح تایبەت نى یە بەڕەمەزانەوە بەبەڵكو جگە لەڕەمەزانیشدا هەیە بەڵام زانایان ناویان نەناوە تەراویح هەر لەسەر ئەسڵەكەى خۆى ناویان ناوە (قیام اللیل) وەك خواى گەورە لە سورەتى المزمل دەفەرموێ: [قُمْ اللَّيْلَ إِلاَّ قَلِيلاً]
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام