ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » لە ماڵپەڕی بەهەشتەوە
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك.
17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
18-ئاواتى مردووەكان.
19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن.
20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت.
21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟
22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان
23-بۆچى نوێژ بكەین ؟
24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە.
25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان.
(فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن)
http://ba8.org/babet-869

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت

پرسیاری ژمارە ١٤٣:ئایا ئەگەر كەسێ نوێژ قەرزاربێ ئەتوانێ نوێژى سوننەت بكات؟ چونكە چەند بۆچوونێك هەیە ئەڵێ تانوێژى فەرزت لابێ بۆت نى یە نوێژى سوننەت بكەيت. هیوادارم وەڵامم بدەنەوە.

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بەڵێ دەتوانێت نوێژی سوننەت بكات بەڵكو دەبێت نوێژی سوننەت زۆر بكات بۆی ئەوەی جێی نوێژە فەرزە فەوتاوەكانی بۆ بگرێتەوە.
وە كە دەڵێن: (تا فەرز وەستاوە سوننەت بەتاڵە) ئەوا مەبەست ئەوەیە لە كاتێكدا كە قامەت دەكرێت بۆ نوێژی فەرز نابێت خۆت مەشغوڵ بكەیت بە سوننەتەوە بۆ ئەوەی لە فەرزەكە دوانەكەویت لە بەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە فەرموویەتی: ((إذا أقيمت الصلاة فلا صلاة إلاَّ الـمكتوبة)).
واتە: ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ ئەوا هیچ نوێژێك دروست نى یە ئیللا نوێژە فەرزەكە نەبێت.
بەڵام خەڵكی لەم وتەیە (تا فەرز وەستاوە سوننەت بەتاڵە) بە هەڵە تێگەیشتوون یان بە هەڵە تێگەینراون.

ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام