ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                     ١٨   
                        ١٨   
  • paradise
    السلام علبكم ورحمة الله وبركاته زۆر ڕێز و دەست خۆشیم هەیە بۆتان بۆ ئەو دیزاین و باكگراوندە جوان و پێشكەوتوە خواى گەورە بۆتان بكاتە سەر تەرازووى چاكەكانتان بەڵام ئەگەر لێم قەبوڵ بكەن داواكارییەكم هەیە لێتان چۆنە ئەگەر بەشێكى ئەم ماڵپەڕەتان تایبەت بكردایە وەكو مەكۆیەك هەتا خوشك و برایان بیان توانیایە بابەت و شتى گرنگ بڵاوبكەنەوە وەك زۆرێك لەو مەكۆ و یانە ئیسلامیانەى كە ئێستا هەیە؟ئایا لە ڕووى شەرعەوە جائیزە؟ئەگەر بە باشتان زانى پێم باشە ئیشى لەسەر بكەن.والسلام علیكم
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت: وعلیكم السلام زۆر سوپاست دەكەین سەبارەت بە داواكاریەكەت زۆر داواى لێ بوردن ئەكەین لە ئێستادا ناتوانین ئەو كارە بكەین چونكە:
    1- ماڵپەڕى بەهەشت تەنها كەسێك بەڕێوەى دەبات و ئیشى لەسەر دەكات و دانانى مەكۆش سەرقاڵى و ماندوبونى زۆر ترى دەوێت.
    2- ماڵپەڕى بەهەشت بە پێچەوانەى هەموو ماڵپەڕو مەكۆو گۆڤارى و ڕۆژنامەكان بەرپرسە لە هەموو ئەو بابەتانەى كە بڵاوى دەكاتەوە بۆیە ئەگەر مەكۆ دابنرێت و هەر كەسێك بە ویستى خۆى بابەت بڵاوبكاتەوە بە بێ ئەوەى ئێمە پێشتر پێداچونەوەو هەڵسەنگاندنى بۆ بكەین ئەوە نابێت چونكە وەكو پێشتر ئاماژەمان پێ دا ئێمە بەرپرسین لە هەموو بابەتێك كە بڵاوى دەكەینەوە.
    3- إن شاء الله هەركاتێك بۆمان ڕەخسا ئەوا مەكۆیەك دادەنێین و كۆمەڵێك كەسى شارەزاو لێهاتوو بۆ هەر بەشێك دیارى دەكەین وەكو چاودێرێك بەسەر ئەو بابەتانەى كە ئەندامان بڵاوى دەكەنەوە بۆ ئەوەى بابەتێك بڵاونەبێتەوە كە فەرموودەى لاوازى تێدابێت یان تەفسیرى ئایەتێك بە هەڵە كرابێت یان حەڵاڵێكى حەرام كردبێت یان بە پێچەوانەوە.
    والسلام علیكم

    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • شيماء
    السلام علیكم زۆر زۆر دەست خوشیتان لێدەكەم بو ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی كرتانەبەر هەرسەركەوتوبن وەكو ناوەڕۆكی سایتەكە زۆر پێشكەوتوە بەڵام وەكو سەرەتا و ڕوكەشى سایتەكە زۆرسادەیە و جۆرە جوانی و كەشخەییەكی پێوە دیار نیە،لەبەر ئەوە زیاتر كاری لەسەربكرێت هەتا سایتى ba8 كەتاكە سایتى سەرچاوەى ئێمەیە زیاتر بەرەو پێشەوەو جوانی بروات. لەگەل رێزو دەست خوشیم بۆ برای بەرێزم كەزۆر هیلاك دەبێت بەم سایتەوە خوای گەورە تەمەنت پڕ بەرەكەت بكات بۆ خزمەتی ئەم ئیسلامە پاك و جوانە.
    وجزاكم الله بألاف بعيران بأحلاسها وأقتابها..

    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • هيمن بابان
    السلام علیكم براكانم بەراستى دیزاینەكەتان چاك و جوانە خواى گەورە جزاتان بداتەوە بە باخێك لە باخەكانى بەهەشت بەڵام براكانم بە گویرەى توانا ئەگەر دەوانن بابەتەكانى پەرەى سەرەتا با یان بەشێوەى رۆلە بێت واتا بیتە خوارو سەر بكات یان بابەتەكە هەمووى چی بگریتەوە لەو چوارگۆشەیەدا. گەردنیشم ئازاد بكەن و السلام علیكم

    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • رابــــەر زیــاد
    السلام علیكم، جزاكم الله خیرا ان شاء الله، بەڕاستی دیزاینێكی جوان و سەرنج ڕاكێشتان هەڵبژاردووە جگە لە دەستخۆشی و دوعای خێر هیچم نییە، خوا لە فیردەوسی خۆی ئارامیتان بداتێ
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • رابه ر كريم علي
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • sharya
    سلام علیكم دەست خۆشیتان لئ دەكەم بەڵام بە ڕاى من و زۆر لە هاوڕێیانى تر دیزاینەكە پێشوو زۆر جوانتر بوو
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • sherzad
    دەس خۆشیتان لێ دەكەم هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • بەڕێوەبەرایەتى ماڵپەرى لاوانى ئیسلام
    بسم الله الرحمن الرحیم
    سڵاوى خواى گەورەتان لێبیت
    زۆر دەست خۆشیتان لێدەكەم بۆ نوێكردنەوەى ساتى بەهەشت بەم شێوە پێشكەوتووە بەراستى ماندبونى دەوێت دەستان خۆش
    ئەگەر پێتان خۆشبێت یەك تیبینیم هەیە ئەویش:
    1.(بە‌ەە‌شتى تە‌وبە‌كاران) چاك بكرێت وە بەهەمان شێوە (ەە‌مە‌ جۆر)یش
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • ڕەوەند قەرەداغى
    سلام علیكم.... دەستان خوش بێت بەراستى دیزاینیكى زۆر جوانە إن شاء الله خودا سەركەوتوتان بكات
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • roj shaswar
    السلام علیكم
    ڕێز و سڵاوم هەیە بۆتان هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • ئاراس لتيف
    سلام علیكم: دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەلام واهەست دەكەم كە دیزاینە كۆنەكە زۆر باشتر بوو هیوادارم زیاتر هەول بدەن بۆ باشتر كردنى، زۆرربەى بابەتەكان ناكاتەوە تكایە چاكى بكەن.
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت: براى بەڕێزمان چ بابەتێك ناكاتەوە تكایە ئاگادارمان بكەرەوە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • sud]
    السلام عليكم
    براكەم وەكە تەكنیك ئەوە خۆتان باشتر ئەزانن چى بەكار ئەهێنن بەڵام وەكو دیزاین و فۆنت من ئەوەى پێشوترم پێ باشە لەگەڵ ڕێزو خوشەویستیمان و هیوامان سەركەوتنتانە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٠
  • karzan
    السلام علیكم:دەشتت خۆش بێت برام بەڵام من ئەوەى ترم پێ جوانتر بوو،بابەتى بەسوودتان نوسیوە هیوادارم موسڵمانان واز لە پەرتەوازەى بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ قورئان و حديث
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • nean
    سەرەتا زۆردەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى توانیومە زۆرشت لە ئیسلام تیێبگەم كە پێشتر نەم بیستبوو
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • rabar
    السلام عليكم
    لە ڕاستى دا ماڵپەڕى بەهەشت خۆى جوانە زۆر سوود بەخشە إن شاء الله سەر كەتوو دەبن هەروەها ئەم شێوازەش زۆر جوانە
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • gailan
    السلام علیكم بەڕاستى ماڵپەڕێكى سوودبەخشتە زانیارى زۆرى تێدایە إن شاء الله باشتر و باشتر ئەبێ خوا سەركەوتوتان بكات
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • دايكى لانا
    بەناوى خوا دەستان خۆش سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • حيدر
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته... جزاكم الله خيرا ونفع الله بكم الامة الاسلامية، تسلم ايديكم على هذا التصميم
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • samir
    سڵاو بۆ دەستەى كارگێڕى ماڵپەڕى بەهشت،هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم هیوا دارم هەر لە پێشەنگ سایتەكانى تر بین.خوا پاداشتى بە خێرتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • محمد خليل
    السلام علیكم، بارك الله فیكم، دەستان خۆش بێت بە ڕاستى دیزاینێكى جوانە، الحمدلله بابەتەكانیشى زۆر باشە، جزاكم الله خیرا، إن شاء لله في میزان حسناتكم.
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • نه شوان
    بەناوى خودا
    زۆر سوپاسى خواى گەورە و پاشان ئێوەش دەكەین بۆ ئەو بابەتە جوان و شەرعیانە بڵاوى دەكەنەوە إن شاء الله نموونەتان هەر زۆر بێت بە ئیزنى خوا.
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • بختيار
    سڵاوی خواتان لێ بێت و دەستان خۆش برایان هەموو شتێكی نوێكاری جوان و پێویستە و خوێنەری زیاتر بۆ خۆی ڕادەكێشێت،وە هیوادارم بابەتەكانیشتان بەهێزتر و جوانتر بكەن و بەرنامە و بابەتی بەسودتر داببەزێنن بۆ میوانەكانتان
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • حه مزه
    السلام علیكم
    دەستان خۆشبێت زۆر جوانە
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • HAWTA
    بسم الله
    والله من ئەوەى ترم بە دڵ بوو ئەمە زۆر جوان نیە
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • ديار و ريكار
    بسم الله الرحمن الرحيم...
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته...
    دواى سڵاو...دەست خۆشى لە جەنابتان دەكەم هیواى تەمەن درێژی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم داواكارم لە خواى گەورە بۆ خۆى پاداشتتان بداتەوە و بەدەستى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە ئاوى كەسەر تینوێتیتان بشكێنى
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • تاڤگە
    سوپاس بۆ خوا خواى گەورە و میهرەبان كە ئەم ماڵپەڕى كرد بە هاوڕێم خوا هیدایەتى پاك و بێگەردم بدات إن شاء الله داواى دوعاى خێرتان لێ دەكەم.
    ٢٠١٠/٠٥/١٩
  • بەرێوەبەری وێب سایتی خۆشەویستی بۆ كورد
    بسم الله الرحمن الرحیم
    ===================
    سەرەتا دەست خۆش بۆ دروست كردنی ئەم سایتە بە سودە بەراستی زۆر زۆر زۆر بەسودە من لە ناخی دلمەوە هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم وە دوعای خێری بۆ دەكەم بە پشتیوانی خودای گەورە خودای گەورە پاداشتی خێرت داتەوە بۆ ئەم كارە پیرۆزە سەبارەت بە ستایلە تازە گەریە من بەراستی زۆرم پێ جوانە بەراستی زۆریش سوكە بەهیوام سەركەوتبێت خودای گەورە نمونەتان زیاد بكات جزاك الله خیر جزا.
    ٢٠١٠/٠٥/١٨
  • salahadin
    سڵاووی خواتان لێبێت برایان خوای گەورە سەرکەوتوتان بکات.
    من موهیم نیە بەلامەوە دیزایین چۆنە یان چۆن نییە موهیم ئەوەیە چی دەنووسرێت وە چی دەخوێنرێتەوە.
    بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێوە شتەکانتان هەمووی جوان و باشن وە بەسوودن هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم.
    بەڵام داواتان لێدەکەم کە (هاوڕێیان) بگۆڕن بە برایان خوشکان لای من جوانترە بە هیوای سەرفەرازیتان
    براتان
    salahadin
    ٢٠١٠/٠٥/١٨
  • محمد
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته، خواى گەورە نمونەتان زیاد بكات و دەستتان خۆش بێت زۆر شتێكى جوانە، بەڵام هەندێ ئەنیمەیشنى تیا بەكاربهاتایە پێم وایە جوانتر دەبوو... جزاك الله خیر جزا.
    ٢٠١٠/٠٥/١٨
  • سەروان
    السلام عليكم ورحمة الله...دەست و چاوتان ساغ بێت هەر سەركەوتووبن هیوادارم إن شاء الله خوداى میهرەبان پاداشتى چاكتر و باشترتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٥/١٨
                     ١٨   
                        ١٨   

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام