ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                  ١٧      
                     ١٧      
  • yad
    سڵاو
    سوپاس بۆ خواى گەورە زیاد لە حەد سودمان لێ وەرگرتووە هیواى سەركەوتنات بۆ دەخوازم هەر سەركەوتوبن.بەڵام هیوادارم ڕەنگى باگراوندەكە بگۆڕن.لەگەڵ ڕێزدا
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • هەناسە
    سڵاوى خواتان لێ بێت
    موسڵمانان پیرۆزبێت دیزاینى نوێى ماڵپەڕى بەهەشت.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • عزيز
    سوپاس بۆ خواى گەورە زۆر سودمان وەرگرتیە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • peshraw ahmed
    سلام علیكم بەڕێزان تەنها پێشنیارێكم بۆ ئەویش ئەوەیە ئایا ئەتوانن ناوى منداڵیش دابنێن بۆ ئەوەى هەر كەسێك منداڵى تازەیان بوو بتوانێت سەردانى ئەم ماڵپەڕە ئیسلامى یە بكات و ناوێك بۆ منداڵەكەى هەڵبژێرێت.ئیتر سوپاس جزاكم الله خیرا والسلام علیكم
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت.وعلیكم السلام براى بەڕێزمان داواى لێ بوردن دەكەین لە ئێستادا ناتوانین ئەو كارە بكەین بەڵام ئەو كەسانەى كە منداڵى تازەیان دەبێت خۆیان پەیوەندیمان پێوە دەكەن بۆ ئەوەى ناوێكى شەرعى و جوانیان پێ بڵێین.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • هانا
    السلام عليكم
    اشكركم جدا واتمنى لكم حيات سعيد وعمرمديد
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • شوان
    دەست و چاوتان خۆش بێت زۆر جوانه
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • sakar
    السلام علیكم لەشتان ساغ بێت هیوادارم لەم دونیاو ئەو دونیا سەركەوتو بن زۆرجوانە بەڵام ڕەنگەكەى چاك بكەن زۆر باشە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • گۆران لە ئیتالیا
    هیوادارم لە داهاتودا بەشى ئینگلیزى دابنێن

    ٢٠١٠/٠٥/٢٦
  • mahamad
    سڵاو و ڕێز: خواى گەورە بتانپارێزێت و تەمەن درێژتان بكات بۆ خزمەتى ئەم ئایینە بەرزەو بەرزتان بكاتەوە إن شاء الله لە هەموو بەڵایەك بەدووربن. بە ڕاى من دیزاین گرنگ نیە بەڵكو ناوەڕۆكى باسەكان گرنگن و مادام ناوى خواو پێغەمبەرى صلى الله علیه وسلم تیایە هەر جوانە.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٥
  • مظفر
    بارك الله فيكم
    ته نيا گۆڕینى ڕەنگى باككراونده كه سايته كه جوانتر ده كات به هيواى سه ركه وتن
    ٢٠١٠/٠٥/٢٥
  • لێزمە
    سلام الله علیكم
    ماشاء اللە ماشاللە زۆر جوانە دەستان خۆشبێ
    ٢٠١٠/٠٥/٢٤
  • حەمزە بەرزنجی
    سلام الله علیكم
    برایان دەستان خۆش و سەركەوتوو بن... هیوادارم ناوەرۆكی بابەتەكانتان لە قەدەر ناوە گەورە جوانەكەی سایتەكەتان بێت... و خۆتان لە هەندێ‌ بابەت بپارێزن لە بەرخاتر رەزامەندی خوای گەورە... ئەبێت ئێوە لە كەسانی تر باشترو بە ئەدەب تر بن و زیارتر رەچاوی رەوشتی ئیسلامی و بنەماكانی قورئان و سوننە بكەن... خوا بەردەوامی و ئیخلاص و صەوابتان پێ‌ ببەخشێت
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • peshin
    سەلام
    دەستان خۆش زۆر جوانە بەڵام پێویستی بە فلاش و بە ڕەنگ هەیە
    دووبارە دەستخۆش
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • سەلمان
    سڵاوی خواتان لی بیت،
    دەستان خۆش بیت بۆ دیزاینە نوێیەکە، بەلام ئەگەر بکریت بتوانن دیزاینە کۆنەکە بکەن با لینکیک تا ئەو کاتەی بەم دیزاینە نوێیە رادێن بتوانین بە ئاسانی پیوستیەکانمان جێ بە جێ بکەین. لەگەڵ ڕێزوو دەست خۆشی بۆ ماندوو بونتان خوای گەورە پاداشتی خێرتان ون ناکات ‌‌‌‌.إن شاء الله
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • niyaz ahmed
    السلام علیكم من داوا لە خواى گەورە دەكەم پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • paez4
    دەستان خۆش بێت هیوادارم سەركەوتووبن و بەردەوامیش بن
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • ئاڤێستا أحمد
    السلام عليكم
    بەراستی دەست خوشیتان لێ دەكەم هیوادارم بەردەوام بن چونكە بەراستی توانیویەتی سودی هەبێت وە دیزاینەكەشتان زۆر جوانە دووبارە دەست خوشیتان لێ دەكەم...

    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • ئاسۆ عبدالله
    دەستان خۆش بە ڕاستى زۆر جوانە تازەتان كردۆتەوە ئەگەر بكرایە ڕەددى شیعەكان و یەزیدى و...ئاینەكانى ترتان بە بەڵگە بڵاو كردایەتەوە زۆر باش ئەبوو چونكە زۆربەیان قەناعەت بە دینى ئیسلام ناكەن.ئیتر سوپاس
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • غریب باڵەكى
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    هل تريد أن يأتيك الثواب وأنت في قبرك ؟
    عليك بالصدقة.....
    قال صلى الله عليه وسلم... 'إذا مات الإنسان انقطع عمله إلا من ثلاثة: ـ وذكر منها ـ صدقة جارية' و علم النافع:
    بەڕاستى سەلماندوتانە بەڕێزان كەوا هەردەم لەخەمى میلەتى موسڵمانى كوردان خودا پاداشتى خێرتان بداتەوە لەدنیاو قیامەت امین امین امین: بەنیسبەت نوێ كردنەوەى سایت كارێكى زۆر باشتان ئەنجام داوە بەڵام حەزمان دەكرد ئەگەر بكرێت ئەو زنجیرە وەڵامانەى:م:عبداللطيف كەسەبارەت بە شوبهەى حزبایەتى لەكەنالى الأثر بڵاو دەبێتەوە بۆمان بڵاو بكەنەوە لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێزمان وە ئەگەر بكرێت: محاضرەكانى:دەرسى توحید شرح كتاب توحید: كەنالى الأثر كەبەكوردى شەرح دەكرێت ئەویشمان بۆ بڵاو بكەنەوە خودا پاداشتى خێرتان بداتەوە.
    و السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت:وعلیكم السلام براى بەڕێزمان بارك الله فیك سەبارەت بە داواكاریەكەت إن شاء الله هەوڵ دەدەین ئەو زنجیرە وەڵامانەى مامۆستا عبداللطيف بە شێوەى كتێب بڵاوبكەینەوە وە هەروەها بە نیازین إن شاء الله كۆمەڵێك وتار و دەرسى شەرعى دەنگى بڵاوبكەینەوە چاوەڕوان بن.
    23/05/2010
    ٢٠١٠/٠٥/٢٣
  • rebwar
    السلام عليكم
    دەست خۆشیتان لێدەكەم بۆ ئەم دیزاینە بەڵام هەندێك وێنەی ئاینی هەبێ زۆر جوان دەبێ و سەرنج راكێشتر دەبێ
    ئاواسادەش زۆرجوانەو سەردەمیانەیە.

    ٢٠١٠/٠٥/٢٢
  • xozga
    سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێت
    سەرەتا زۆر دەستخۆشی ئەو ماڵپەڕە باش و بەسوودەتان لێ دەكەم هیوادارم نموونەى ماڵپەڕى ئاوا زۆر بێت.
    من تەنها یەك تێبینم هەیە بۆ زیاتر جوانى ماڵپەڕەكە ئەگەر بتوانن هەردوو لاى ماڵپەڕەكە كەمێك باگگراوندى پشتى دیار بێت چاكترە بۆ خوێندنەوە و جوانترە بۆ سەیر كردن.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٢
  • ڕێبوار سەعید
    سڵاوى خواتان لێ بێت بەڕێزان دەستخۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم دیزاینە تازەیە خواى گەورە سەركەوتوتان بكات،وەدەڵێم خوایەگیان هەركەسێك دۆستى ئەم دینەیە سەركەوتووى دونیاو قیامەتى بكەیت وە هەركەسێكیش دوژمنى ئەم دینەیە زەلیلى دونیاو قیامەتى بكەیت.
    ٢٠١٠/٠٥/٢٢
  • ئازاد دۆسكى
    دەستان خۆش بێت إن شاء اللە نمونەتان زۆر بێت،بەڕاستى ئێوە خزمەت بە ئاین و زانست و بەهاكانى رەوشت ئەكەن
    ٢٠١٠/٠٥/٢٢
  • rabar
    زۆر دەسخۆشى ئەم ماڵپەڕەتان لێ دەكەم هیوادارم هەر ئەوا سەركەوتووبن.زۆرسوپاس
    ٢٠١٠/٠٥/٢٢
  • باوەر دهوکی
    السلام علیکم
    ئەمە تێبینی یا من یا دووەمە، ئەگەر بتوانن بە زاراوەی بادینیش بنوسن زور چاکە، چونکە کەسانێک هەن کە پێیان خوشە ئەم مالپەرە بخوێنن، بەلام وەکو پێویست تێناگەن. لەگەل سوپاسی و دەستخوشی.. ‌
    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • دانيال
    سڵاو دەست خۆشى ئەم ماڵپەڕەتان لێ دەكەم
    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • نەورۆز نجار
    پاكى و بێ گەردى و سوپاس و ستایش شایستەى تۆیە پەروەردگارا كە ئەم ماڵپەڕە جوانەم ناسى ئەگەر ویستى تۆى لەسەر نەبوایە هەرگیز نەدەگەیشتین بەم ئامۆژگاریە جوانانە دەست خۆشى لەو برا بەڕێزانەش دەكەم كە كردویانەتە ئەرك بەسەرشانى خۆیانەوە
    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • تريسكه كريم
    لە ڕاستى دا ماڵپەڕى بەهەشت خۆى جوانە زۆر سوود بەخشە إن شاء الله سەر كەتوو دەبن هەروەها ئەم شێوازەش زۆر جوانە

    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • دانا هه وليرى
    سلام علیكم.... دەستان خوش بێت بەراستى دیزاینیكى زۆر جوانە إن شاء الله خودا سەركەوتوتان بكات

    ٢٠١٠/٠٥/٢١
  • سروه كريم
    السلام علیكم، جزاكم الله خیرا ان شاء الله، بەڕاستی دیزاینێكی جوان و سەرنج ڕاكێشتان هەڵبژاردووە جگە لە دەستخۆشی و دوعای خێر هیچم نییە، خوا لە فیردەوسی خۆی ئارامیتان بداتێ
    ٢٠١٠/٠٥/٢١
                  ١٧      
                     ١٧      

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام