|
میوانانی خۆشەويستی ماڵپەڕی بەهەشت دوای ئەوەی كە (15) نامیلكەی تەرتیب كراو بۆ چاپ بڵاوكردەوە وا ئێستاش ئاگادارتان ئەكەینەوە كە ئەم (10) دانەی تر زیاد كراوە.
16- نامەیەك بۆ هەموو فەرمانبەرێك. 17- ئاهەنگ و یادى مەولودى پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بیدعەیە نەك زادەى قورئانى پیرۆزو فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. 18-ئاواتى مردووەكان. 19- هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن. 20- نوێـژ ئەو عیبادەتەى لاى زۆرێك بوە بە عادەت. 21- دەزانى كێ نوێژ ناكات؟ 22- لە خوا بترسـن لە نوێژەكانتان 23-بۆچى نوێژ بكەین ؟ 24- نوێژ كردن ناسنامەى موسڵمانە. 25- مەترسى جلە وەرزشیەكان لەسەر قبوڵ نەبونى نوێژەكانمان. (فەرموون لەم لینكەی خوارەوە دایبەزێنن) http://ba8.org/babet-869 بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
پێناسەی ماڵپەری بەهەشت
ماڵپەری بەهەشت ماڵپەر ێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نیە. ماڵپەری بەهەشت ئەو کتێب و بابەت و لێکۆڵینەوە شەرعیانە بڵاو دەکاتەوە کە دەبنە هۆى: ١ - شارەزاکردنى موسوڵمانان و پەروەردەکردنیان لەسەر رێگا ڕاستەکەى ئیسلام، ئەمەش دەستەبەر دەبێ بە گەڕانەوە بۆ پەیڕەوە رەسەنەکەى ئیسلام،کە بریتى یه لە قورئان و سوننەت،بە تێگەشتنى پێشین وپێشەوایانى ئوممەت... ٢ - پاک کردنەوەى بیر و باوەڕ و ڕەوشتى موسوڵمانان، لە دیاردەکانى شیرک و کوفر و تاوان. ٣ - پاڵاوتن و تەصفیەکردنى ئاینى ئیسلام لە بیدعە و بۆچونە داهێنراوەکان. ٤ - وریا کردنەوەى موسوڵمانان لە شوێنەوارى خراپى ڕیوایەتە لاواز و هەڵبەستراوەکان. ٥ - پتەو کردنى برایەتى یەکى ڕاستە قینە لەسەر بناغە فراوانە جێگیرەکەى ئیسلام و نەهێشتن و کەمکردنەوەى دەمار گیرى مەزهەبى و حیزبى، کە زاڵ بووە بەسەر بیر و هۆشى زۆرێک لە موسوڵمانان، وە بووەتە مایەى پارچە پارچە بوونیان و تەسک کردنەوەى برایەتى و هاوکارى لە چوارچێوەیەکى مەزهەبى وحیزبى دا. ئامانجمان ئاشناكردنی كۆمەڵگایە لە ئیسلامی ڕەسەن و دروستكردنی تاك و كۆیەتی بۆ تێگەشتن لە سەرچاوەكانی كە بریتین لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی صەحیح و ئاشكراكردنی ئەو شتانەی كە نامۆن بە ئیسلام و خراونەتە نێویەوە بە چەندین دەستەواژەی دەنگ و ڕەنگ و نوسراوی لە بوارەكانی بیروباوەڕ و ڕەوشت و ئاكار و پەروەردە و زانست و پزیشكی و گەشەی كۆمەڵایەتی... www.ba8.org |