یانزه‌یه‌م : گومانى هه‌ندێك له لاوان سه‌باره‌ت
به‌وه‌ى كه ئیسلام ئازادیه‌كان كۆت و به‌ند ده‌كات و وزه و تواناكان
كپ ده‌كاته‌وه :
هه‌ندێك له لاوان هه‌ڵگرى ئه‌م گومانه خراپه‌ن و
پێیان وایه په‌یرِه‌وكردنى حوكمه‌كانى ئایینى ئیسلام كۆنه‌په‌رستیه ،
و ئیسلام شوێنكه‌وتووانى بۆ دواوه ده‌گێرِێته‌وه ، و رِێگره له
به‌رده‌م پێشكه‌وتندا .
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه : پێویسته ئه‌و په‌رده‌یه‌ى
كه به‌سه‌ر حه‌قیقه‌تى ئیسلامدا دراوه لاببرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
لاوانه‌ى به خراپ تێگه‌یشتوون یان خراپ تێگه‌یه‌نراون حه‌قیقه‌تى
ئیسلام بزانن.
درێژه....
دوانزه‌یه‌م : رِابردووى خراپ :
زۆرێك له لاوان رِابردووى خراپیان رِێگره له
به‌رده‌م پابه‌ندبوونیان به دین و به‌رده‌وام بوونیان له سه‌رى ، و
پێیان وایه كه خراپه‌كانیان سنوورى لێخۆشبوونى خواى تێپه‌رِاندووه ،
و خواى گه‌وره لێیان توورِه‌یه و له سه‌رى نوسیون كه له ناوبچن ،
و له سه‌رپێچى و تاواندا بمرن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوانه
بگه‌رِێنه‌وه بۆ ده‌قه‌كانى قورئان و سووننه‌ت بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت
كه تێرِوانینه‌كه‌یان چه‌نده هه‌ڵه‌یه ، و تێده‌گه‌ن كه هیچ
سنوورێك نیه بۆ لێخۆشبوونى خوا .