ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » كتێبی جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا (جۆرەكانی،حوكمەكانی) كەوتە بازاڕەوە
خوشك و برایان و میوانان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ماڵپەڕی بەهەشت ئاگادارتان ئەكەینەوە كە كتێبی [ جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا (جۆرەكانی،حوكمەكانی)چۆنیەتی تێگەیشتنی و پێهەڵسانی رِوونكردنەوەیەكی شەرعیانە و هەڵسەنگاندنێكی واقعیانە] له نوسينى (د.عبداللطيف أحمد مصطفى) كەوتە بازاڕەوە و لەم شوێنانە دەست دەكەوێت:
[سلێمانى]
1- كتێبخانەى سوننە،شەقامى مەولەوى، بازاڕى كەنار
2- كتێبخانەى ئيمان،تەلارى كەشتى نوح
[هەولێر]
1- كتێبخانى پێشین،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى تەلەفزوێنى توركمان
2- كتێبخانەى شافعى،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى بازاڕى زانست بۆ كتێب
[كۆیە]
1- كتێبخانەى صهيب،بەرامبەر بازاڕى شێخ جەنگى، تەنیشت سەنتەرى ئاسیا
[چەمچەماڵ]
1- كتێبخانەى سیما،پشت بازاڕى دۆلارەكە

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
١   
  • جەژن و تێگەیشتنێكى هەڵە
    موسوڵمانى بەڕێز: جەژن بریتى نیە لە ماڵئاوایى كردن لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆز و تەواو بونى خوا پەرستى وەك هەندێ بێ ئاگاى ئەم سەردەمە تێگەیشتوون و باوەشیان بۆ تاوان كردن ئەكەنەوە لەوان وابێ جەژن دەستپێكردنى تاوانە و حەڵاڵ بونیەتى، ئەوەى وائەكات دڵەكانمان خوێنى لێ داچۆڕێ بەرلەوەى فرمێسك لەچاوەكانمان دابارێ ئەوەیە لەگەڵ یەكەم ڕۆژى جەژندا ئاسەوارى پەرەستن لە زۆربەى ماڵى موسوڵمانان بەدى ناكەین هەربۆیە جەژنەكانمان لەپەرستن و شوكرانە كردنى نیعمەتەكانى پەروە...
  • ڕۆژوو گرتن لەو وڵاتانەى كە ڕۆژ تیایدا درێژە
    لاى هەموان ئاشكرایە كە ئێستا لە وڵاتانى ئەوروپا بەگشتى و بەتایبەتى لە وڵاتانى ئەسكەندەنافیا فەتوایان بۆ دراوە كە لەو وڵاتانەى ڕۆژگار تیایدا درێژە ئەتوانن لەگەڵ سعوديه دا ڕۆژۆكانیان بشكێنن (وە ئەم فەتوایەش یان لە نەزانینیانەوە دراوه وە یان تێنەگەیشتنیانە لە ئایەتەكانى خواى گەورە) خواى گەورە ئیصڵاحى حاڵى ئێمەو ئەوانیش بكات. وە ئێمەش بە باشمان زانى وەكو ئەركى سەرشانمان هەستین بە ڕوونكردنەوەى ئەم بابەتە بۆ خوشكى و برا موسڵمانەكانمان بۆ ئەوەى نەكەون...
  • پارشێو (السُّحور)
    1ـ حیكمەت لە پارشێو: خواى پەروەردگار ڕۆژووى لەسەر فەرز كردووین هەر وەكو چۆن لەسەر ئوممەتانى خاوەن پەڕتوك (أهل الكتاب) ى لە پێشدا فەرز كردووە، خواى پایە بەرز دەفەرمووێ:   [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ] (البقرة: 183). بەشێوەیەك كە ڕۆژووەكەمان لەكات و حوكمدا لەگەڵ ڕۆژووى ئوممەتانى خاوەن پەڕتوك (أهل الكتاب) دا یەكیان دەگرتەوە، كە پێویست بوو خواردن...
  • نیەتى ڕۆژوو
    نیەتى ڕۆژووى فەرز دەبێ لەشەودا بهێنیت پێش دەركەوتنى فەجر گەر سەلمێنرا كە مانگى ڕەمەزان دەستى پێ كردووە، بەبینینى مانگ بەچاو، یان بەشایەتى دان، یان بە تەواو كردنى سی ڕۆژى مانگى شەعبان، ئەو كاتە پێویستە لە سەر هەموو موسوڵمانێك هەر لە شەوەوە (واتە: پێش دەركەوتنى فەجر) نیەتى ڕۆژووى هەبێ، لە بەر ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە دەفەرمووێ:" مَنْ لَم يُجْمِع الصِّيَامَ قَبْلَ الفَجْڕ فَلا صِيَامَ لَهُ " (1) واتە: ئەو كەسەى نیەتى ڕۆژووى ن...
  • بەتاڵكەرەوەكانى ڕۆژوو
    زۆر شت هەن پێویستە ڕۆژووان لێیان دوور بكەوێتەوە، چونكە ئەگەر ئەو شتانە لە ڕۆژانى ڕەمەزان دا ئەنجام بدات ڕۆژووەكەى بەتاڵ دەبێتەوە و تاوانەكانى زۆر دەبن، ئەو شتانە ئەمانەن: [1 ـ خواردن و خواردنەوە بە ئەنقەست: ] خواى پایە بەرز دەفەرمووێ: [ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] (البقرة: 187)، لەم ئایەتەوە تێدەگەین كە ڕۆژوو گرتن خۆگرتنەوەیە لە خواردن و خواردنەوە، واتە: ئ...
  • ڕۆژووان بە چی بەربانگ دەكاتەوە،و چی دەڵێت لە كاتى بەربانگ كردندا ؟
    پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم هانى ڕۆژوووانان دەدات بە خورما بەربانگ بكەن، ئەگەر خورمایان دەست نەكەوت بە ئاو، ئەمەش لە تەواوى بەزەیی و سور بوونیەتى صلى الله عليه وسلم لەسەر ئوممەتەكەى و ئامۆژگارى كردنیان. پەروەردگارى هەموو عالەم ئەو زاتەى (محمد)ى صلى الله عليه وسلم ناردووە، وەك ڕەحمەتێك بۆ خەڵك دەفەرمووێ: [ لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ] (التوبة...
  • حاڵی سەلەف لە مانگى ڕەمەزاندا
    بە ڕاستی خوای گەورە مانگی ڕەمەزانی تایبەت كردووە بەزۆرێك لەفەزڵ و گەورەیی كە لەم مانگەدا كتێبە ئاسمانیەكانی دابەزاندووە، و هەر ئەم مانگەى كردووە بە مانگی تۆبە و لێخۆشبوونی گوناهەكان و مانگی ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخ، وە لەم مانگەدا دەرگاكانی بەهەشت دەكرێنەوە و دەرگاكانی جەهەننەم دادەخرێن و شەیتانە سەركەشەكان زنجیر دەكرێن وبەند دەكرین، و هەروەها لەم مانگەدا شەوێك هەیە عیبادەت كردن تیایدا خێری هەزار مانگی هەیە ئەویش شەوی قەدرە، ئەم مانگە مانگی هەوڵد...
  • جەژنی ڕەمەزان و چۆنێتی نوێژ و سوننەت و سەرپێچیەكانی
    نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە: یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی (عمر) رضي الله عنه: نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ونوێژی قوربان دوو ڕكاتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە، تەواون بە بێ‌ كورت كردنەوە لەسەر زمانی محمد صلى الله عليه وسلم. دووەم: یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە)ی دەرچو...
  • چۆن ماڵئاوایی لە مانگی ڕەمەزان بكەین ؟
    بەداخەوە كاتێك مردویەكمان ئەمرێ‌ تا ماوەی چەن مانگێك یادی ئەكەینەوە، بەڵام هەر كە ڕەمەزان كۆتایی هات نویژەكانی بەیانیانمان ئەكەینە قوربانی خەوی بەیانی و نیوەڕۆیش ئەكەینە قوربانی نانی جەژن، و هەر لە گەڵ بەرەڵا بوونی جنۆكە و شەیتانەكان زۆرێكمان جڵەوی ئارەزوو و شەهوەتەكانی خۆیان بەرەڵا دەكەن، چاوەكان بۆ تەماشا كردنی حەرام و گوێیەكان بۆ بیستنی حەرام، و قاچەكانیش لەڕەمەزاندا لەڕێگای بەرەو مزگەوت چوون ماندو ئەبوون، كەچی لەپاش ڕەمەزان بۆ تاوانكاری و بەد...
  • لە ماڵ ئاوایی ڕەمەزاندا
    الحمد لله والصلاة و السلام على رسول الله، وبعد: لە هەردوو صەحیحی مسلم و بوخاریدا هاتووە لە فەرموودەی ئەبوهریرەوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " هەركەسێك ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بگرێت وئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی بكات، ئەوا خوای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەوێت یان هەركەسێك شەونوێژ (تراویح)ی شەوی قەدر ئەنجام بدات، خوای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەوێت یان هەركەسێك شەونوێژی مانگی ڕەمەزان بكات و ئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پا...
  • جۆرەكانی زمان لە مانگی ڕەمەزان
    [زمانێك لە خزمەتی پەروەردگار و زمانێك لە خزمەتی شەیتان] الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده، و بعد: موسڵمانانی یەك خوا پەرست، گەر ڕۆژوو گرتن تەنها خۆگرتنەوە بوایە لە خواردن و خواردنەوە ئەوا لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نەدەبوو، بەڵام ئەم هەڵە تێگەیشتنەی زۆرێكمان وای كردوە لەگەڵ تەواو بوونی ڕەمەزان زۆرێكمان تەنها برسێتی و تینوێتیەكەمان بۆ ئەمێنێتەوە لەگەڵ تاوانێكی زۆر، هۆكاری سەرەكی ئەم ئەنجامەش پارچە گۆشتێكی بچوكە كە ڕەنگەی بەشی تێر...
  • شەوی قــەدر
    ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونكە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی رێنیشاندەرە بۆ كەسێك دەستی پێوە‌ بگرێت بۆ ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازی، بەرزیشی دەكاتەوە بۆ چڵەپۆپەی سەرفەرازی و مانەوەی هەتا هەتایی ئوممەتی ئیسلامیش كە شوێنكەوتووی سوننەتەكانی پێغەمبەركەیەتی صلى الله عليه وسلم شوێن پێ بە شوێن پێ، لەم شەوەدا ئاڵا هەڵ ناكات، و كەوان دانانێ، بەڵكو پێش بڕكێ دەكەن لە زیندو كردنەوەی بە بیر و باوەڕەوە لە گەڵ چاوەڕێ كردنی پاداشت لە لایەن خواوە....
  • چۆنێتی زەكاتی سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم)
    سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە زەكاتی سەرفترەی واجب كردووە لە سەر موسوڵمانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، وە صەڵات و سەلامی لە سەر ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستە بێت (صلى الله عليه وسلم) كە چۆنێتی سەرفترە دانی بۆ ئوممەتەكەی ڕوون كردووەتەوە بە جوانترین شێواز. 1 ـ حوكمەكەی: زەكاتی سەرفترە فەرز و واجبە لە بەر ئەو فەرموودەیەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: ((فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر من رمضان على الناس)). واتە: پێغەمبەری خ...
  • ڕۆژووگرتن تەنها وازهێنان نیە لە خواردن و خواردنەوە
    خەڵكانێكی زۆر هەن پێیان وایە ڕەمەزان واتا خۆ گرتنەوە لە خواردن خواردنەوە و خەوتن بۆ چەند سەعاتێك !!! گەر وا بێت لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نیە، بەڵام ئەمە گەورەترین هەڵەیە كە پێویست ئەكات خۆمانی لێ‌ بپارێزین، چونكە هەروەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ليس الصيام من الأكل والشرب، إنما الصيام من اللغو والرفث، فإن سابك أحد أو جهل عليك، فقل إني صائم إني صـائم " (صحيح الجامع الصغير / 5376)، واتە: ڕۆژوو تەنها خۆ گرتنەوە نیە لە خواردن و خواردنەوە...
  • مەترسی ڕۆژوو نەگرتن
    براو خوشكی بەڕێزم ئەی ئەوانەی كە بە ڕۆژوو نابن تەنها وەڵامێكم ئەوێ‌ ڕاشكاوانە پێم بڵێ‌ چونكە وەك برایەكی دڵسۆزت لەپاشە ڕۆژت ئەترسم حەزناكەم بچیتە دۆزەخەوە، ئەزانی ئاكامی ڕۆژوو نەگرتنت چیە ؟ ئەزانی چ تاوانێك ئەنجام ئەدەی ؟ تاوانی پشت گوێ‌ خستنی یەكێك لە پایە گرنگەكانی ئیسلام كە ئەگەر باوەڕت پێی نەبێ‌ كافر ئەبی ـ واتە بۆ هەتاهەتایە مانەوە لەئاگری دۆزەخ ـ وە ئەگەر باوەڕت پێیەتی بۆچی پشت گوێی ئەخەی ؟ بۆچی لەژیانی خوێندن ناتوانی یەكێك لەبابەتەكانی خو...
  • ڕەمەزان مانگی هەوڵدان و تێكۆشان
    موسڵمانی یەك خوا پەرەست هەموو میللەت و گەلێك پێویستی بە ماوەكی دیاری كراو هەیە بۆ ئارامی و بە خۆداچوونەوە و نوێ‌ كردنەوەی باوەڕ، ئێمەی موسوڵمانیش خوای پەروەردگار مانگی ڕەمەزانی پێ‌ بەخشیوین بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە بە خۆمانا بچینەوە و هەڵەكانمان ڕاست بكەینەوە و ئارامی ببەخشینە دڵەكانمان، گەورەیی مانگی ڕەمەزانیش لەوە دایە كە هۆكارێكە بۆ بتەو بوونی باوەڕ و نەهێشتنی گومان، چونكە تیایدا بەهۆی برسێتی یەوە حاڵی هەژارەكان ئەزانین، زیاد لەسەر ئەوەش مانگی ڕەمە...
  • سودەكانی ڕۆژووی ڕەمەزان
    كاتێك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: " يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء " (متفق عليه)، واتە: ئەی كۆمەڵی لاوان هەركام لەئێوە توانای ژن هێنانی هەبوو با ژن بهێنێت، چونكە زیاتر چاو دەپارێزێت لە بینینی ناڕەوا، و پارێزەریشە لە كەوتنە داوێن پیسیەوە، ئەوەش توانای ژن هێنانی نەبوو با پەنا بەرێتە بە ڕۆژوو گرتن، چونكە سەركوت كەرەوەی ئارەزوەكانە. دیارە حیكمەتێكی تیای...
  • بۆچی ڕۆژوو بگرین ؟
    بۆ ئەوەی ئەم عیبادەتە نەبێتە جۆرێك لەعادەت و قورس نەبێت لە سەرمان پێویستە هەموو موسڵمانێك پرسیارێك لەخۆی بكات ئەویش بۆچی ڕۆژوو بگرین ؟ جونكە خەڵكێكی زۆر ڕۆژوو ئەگرن و نازانن بۆچی ڕۆژوو ئەگرن ئەم نەزانینە وامان لێئەكات جیاوازی نەكەین لەنێوان عادەت و عیبادەت، چونكە تاوەكو ئامانج لەڕۆژوو گرتن دیاری نەكەین چێژ لەڕۆژوو گرتن نابینین، دیاری كردنی ئامانجیش وامان لێئەكات هەموو تواناكانمان بخەینە گڕ بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، لە ڕەمەزاندا و لەگەرمای هاویندا خۆ...
  • دوو فەرموودەی هەڵبەستراو كە لە مانگی ڕەمەزاندا باس دەكرێن !!!
    بسم الله الرحمن الرحيم 1 ـ هەموو ساڵێك لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزاندا كە باسی زەكات دێتە پێشەوە لە نێو زۆربەی هەرە زۆری مزگەوتەكانی كوردستانەوە چیرۆكێكی هەڵبەستراو و فەرموودەیەكی زۆر لاواز و بێ هێز (ضعيف جداًً) باس دەكرێت بۆ موسڵمانان كە تێیدا صەحابیەك لە صەحابەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە ناوی (ثعلبة بن حاطب الأنصاري رضي الله عنه) كە ناسراوە بە (كۆترەكەی مزگەوت: حمامة الـمسجد) توهمەتبار كراوە بە نەدانی زەكات و پەیمان شكاندن و دوور كەوتنەوە...
  • ئەو هەڵانەى كە لە نوێژى جەژن و ڕۆژانى جەژندا دەكرێن
    1. خۆنەشوشتن لە ڕۆژى جەژندا. 2. نەپۆشینى باشترین جل و بەرگ لە ڕۆژى جەژندا. 3. نەخواردنى چەند دەنكە خورمایەك لە ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان پێش دەرچوون بۆ نوێژى جەژن. 4. خواردن پێش دەرچوون بۆ نوێژى جەژن بۆ (مصلى) لە جەژنى قورباندا. 5. گەڕانەوە لە نوێژى جەژن بە هەمان ئەو ڕێگایەدا كە پێیدا ڕۆیشتووە. 6. ڕۆیشتن بۆ (مصلى) بە سوارى بە بێ عوزر. 7. وازهێنان لە تەكبیرە كردن لە ڕۆژانى هەردوو جەژنەكەدا. 8. تایبەتكردنى شەوى جەژن بە شەونوێژ. 9. زیادكردنى شتێك ل...
  • نهێنى یەكانى جەژن
    ئەى موسڵمانى خۆشەویست: تێگەشتن لە نهێنى پەرستش و دورشمە ئاینییەكان مانایەك و ووزەیەكى تر دەبەخشێتە ڕوحەكان بە شێوەیەك كە ڕوحەكان زیاتر ئاشنا دەبن بە چێژى سوود و واتاى ئەم دروشمانە وە یەكێك لەو دورشمە ئاینیانە كە ئێمە ساڵانە بە هۆیەوە دڵەكانمان پڕ دەبن لەشادى و چاوەكانمان گەشاوە تر دەبن ((جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قوربان))ە كە دوو منارەى ڕووناك كەرەوەى ڕێگاى موسڵمانانە وە موسڵمانان پێویستە شانازى بەم دوو جەژنەوە بكەن، وە هەریەكێك لەم جەژنانە ئاینى پیر...
  • خراپەكاریەكانى جەژن
    بزانە براى مسوڵمانم خواى گەورە من و تۆش شارەزا بكات، ئەو خۆشییەى كە لە جەژنەكاندا ڕوودەدات واى كردووە لە زۆربەى خەڵك كەوا فەرمان و حوكمەكانى دینەكەیان لە بیربچێتەوە یان لە بیرى خۆیانى بەرنەوە، بۆیە دەیانبینین جۆرەها تاوان ئەنجام دەدەن و چەندەها خراپە دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا وا دەزانن باشیان كردووە، بۆیە بۆ وریاكردنەوەى مسوڵمانان هەوڵمان داوە لەم نامیلكەیەدا هەندێك لەو خراپە كاریانە باس بكەین (خواى گەورە ئێمە و ئێوەشى لێ بە دوور بگرێت). خراپە كاریەكا...
  • چۆن پێشوازى لە مانگى ڕەمەزان بكەین ؟
    هەرهەموومان كە میوانێكمان دێت چەند ڕۆژێك پێشوەخت تێ ئەفكرین بۆ ئەوەى چۆن بێشوازى لەو میوانە بكەین، جارى واش هەیە نازانین ئەو میوانە شایستەى ئەو ڕێز و ماندو بوونەیە ؟ باش بێت یان خراپ لە ئەنجامدا بۆ مرۆڤێكى ئەكەین، ڕاستە منیش پێم وایە مرۆڤ جێگاى ڕێزگرتنە بەڵام كاممان بە هەفتەیەك بیرمان كردۆتەوە و لە خۆمان پرسیوە ئایا چۆن پێشوازى لەو میوانە بەڕێزە بكەین كە ساڵى یەك جار سەردانمان ئەكات ؟ كە ئەویش مانگى ڕەمەزانى پیرۆزە ؟ پرسیارێكە و زۆربەمان خۆمانى ل...
  • چۆن خۆمان ئامادە بكەین بۆ مانگى ڕەمەزان ؟
    لە دانشتنێكدا و پاش بیركردنەوەیەك بەبێ دەنگى لەگەڵ كاغەز و پێنوسێكدا ئەنجامەكەى بریتى بوو لەم كورتە نامەیەى كە لەبەردەستتدایە بە ناوى (چۆن موسوڵمان خۆى ئامادە دەكات بۆ مانگى ڕەمەزان)، لە خواى گەورە داواكارم كە ئەم ئامۆژگارییە سەرەتاییەك بێت بۆ دەستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئەنجامدانی كارى خێر و چاكە لە سەرەتایى ئەم مانگە پیرۆزە بە پشتیوانى خوا تائەو كاتەى كە دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى كە ئەویش بە بەزەیی و بە ڕەحمە بەرامبەر بەندەكانى. چۆن خۆمان ئامادە بك...
  • ئەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجام دەدرێن
    1 ـ ژماردنى ڕۆژەكانى مانگى شەعبان: پێویستە لەسەر ئوممەتى ئیسلامى ڕۆژەكانى مانگى شەعبان بژمێرن، بە مەبستى خۆ ئامادەكردن بۆ مانگى ڕەمەزان، چونكە مانگ بیست و نۆ ڕۆژ دەبێت و سی ڕۆژیش دەبێت، بە بینینى مانگ ئوممەتى ئیسلامى هەموو بە ڕۆژوو دەبن، بەڵام ئەگەر هەور بوو بە ڕێگر لە پێش بینینى مانگ، ئەوا ئەو كاتە سی ڕۆژەى مانگى شەعبان تەواو دەكەین، چونكە خواى پەروەردگار و بەدیهێنەرى ئاسمانەكان و زەویش مانگى كردووەتە هۆكارێك بۆ زانینى ژمارەى ڕۆژەكانى ساڵ، مانگ...
  • پرۆژەیەكی بەرهەمدار لە یەك رۆژی مانگی رەمەزان دا
    لە پێش شەبەق:-…. 1- هەستان بۆ شەو نوێژ/ خوای گەورە دەفەرموێت:{أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاء اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ } (9) سورة الزمر 2- پارشێو كردن:- پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((تسحروا فإن في السحور بركة‌)) [متفق علیه] واتە: (پارشێو بكەن چونكە لە پارشێودا بەركەت هەیە) متفق علیە. 3- داوای لێخۆشبوون كردن لە خوای گەورە:- خوای گەورە دەفەرموێت: {وَبِالْأَسْحَاڕ هُمْ يَسْتَغْفِ...
  • لە دەرگاكانی چاكەكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا
    خوای پەروەردگار مانگی رەمەزانی بە چەند خەسڵەتێك لە مانگەكانی تری جیا كردووەتەوە گەورەترین ئەو خەسڵەتانە ئەوەیە كە پاداشتی كاری چاكە بە چەندەها جار دەدرێتەوە وە خوای پەروەردگار بە بێ ژماردن پاداشتی كردارەكان دەداتەوە بۆیە حەزمان كرد لێرەدا كۆمەڵێك لەو دەرگا چاكانە بخەینە روو كە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت:- 1- رۆژوو گردنی مانگی رەمەزان بەو مەرجەی كە باوەڕی بە فەرز بوونی هەبێت لە گەڵ ئەوەی چاوەڕوانی پاداشتی لێ بكات / پێغەمبەری خۆشەویست (صلى الله عليه...
  • بەرنامەیەكی پێشنیار كراو بۆ خوشكی موسڵمان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا
    الحمد لله وحدة والصلاة والسلام على من لا نبي بعده:- وبعد:- وا تێبینی دەكرێت كە زۆربەی ئافرەتانی موسڵمانان زۆربەی رۆژانی مانگی رەمەزان تێدەپەڕێ لە كاتێكدا ئەوان كەمتەرخەمن و خۆیان بە شتێكەوە خەریك دەكەن كە نە سوودی بۆ دونیایان هەیە و نە بۆ دوا رۆژی خۆیان بەو بۆنەیەوە حەزمان كرد كە بەرنامەیەكی رۆژانە دابنێین كە لەم مانگە پیرۆزەدا پەیڕەوی بكات:- 1- خوشكی موسڵمان لە پێش نوێژی بەیانی لە خەو هەستێت بە مەبەستی پارشێو كردن لە سەر فەرمانی پێغەمبەری خ...
  • ئامۆژگاریەك لەبارەی هاتنی مانگی ڕەمەزان
    موعەللای كوڕی فەضل دەڵێت پێشینەكان (صەحابە و تابیعییەكان) لە شەش مانگی بەر لە هاتنی ڕەمەزان لە خوا دەپاڕانەوە كە خوای گەورە بیانگەیەنێتە مانگی ڕەمەزان، وە لەپاش هاتنی ڕەمەزانیش شەش مانگ دەپاڕانەوە لەخوا كە پەرستنی ئەو مانگەیان لی وەربگرێت. وە هەروەها یحی بن ابی كثير دەڵێت: پاڕانەوەی یەكێ لە پێشینەكان بریتی بووە لە: ئەی خوایە بمگەیەنە بە مانگی ڕەمەزان و مانگی ڕەمەزانیش بگەیەنە بە من، وە ئەو مانگەم بۆ بەرە سەر بە قەبوڵ بوونی ئەو پەرستنەی كە كردووم...
  • ئامۆژگاری پێشەوا: عبدالعزیز بن عبدالله ابن باز رحمه الله بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان
    پرسیار: شێخی بەڕێز ئامۆژگاریتان چیە بۆ موسڵمانان وا ئێمە پێشوازی لەو مانگە پیرۆزە ئەكەین ؟ وەڵام: ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان هەمویان ئەوەیە كە تەقوای خوا بكەن جل وعلى، وە پێشوازی لە مانگە گەورەكەیان بكەن بە تەوبەی ڕاستگۆیانە لە هەموو تاوانەكان، وە خۆ شارەزا بكەن لە دینەكەیان و خۆیان فێری حوكمەكانی ڕۆژوو گرتنیان وە حوكمەكانی هەڵسانەوەی شەونوێژیان بكەن، لە بەر فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم: (من يرد الله به خيرا يفقه في الدين) رواه ال...
١   

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام