ماڵپەری بەهەشت

داخستن
ئاگاداری » كتێبی جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا (جۆرەكانی،حوكمەكانی) كەوتە بازاڕەوە
خوشك و برایان و میوانان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ماڵپەڕی بەهەشت ئاگادارتان ئەكەینەوە كە كتێبی [ جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا (جۆرەكانی،حوكمەكانی)چۆنیەتی تێگەیشتنی و پێهەڵسانی رِوونكردنەوەیەكی شەرعیانە و هەڵسەنگاندنێكی واقعیانە] له نوسينى (د.عبداللطيف أحمد مصطفى) كەوتە بازاڕەوە و لەم شوێنانە دەست دەكەوێت:
[سلێمانى]
1- كتێبخانەى سوننە،شەقامى مەولەوى، بازاڕى كەنار
2- كتێبخانەى ئيمان،تەلارى كەشتى نوح
[هەولێر]
1- كتێبخانى پێشین،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى تەلەفزوێنى توركمان
2- كتێبخانەى شافعى،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى بازاڕى زانست بۆ كتێب
[كۆیە]
1- كتێبخانەى صهيب،بەرامبەر بازاڕى شێخ جەنگى، تەنیشت سەنتەرى ئاسیا
[چەمچەماڵ]
1- كتێبخانەى سیما،پشت بازاڕى دۆلارەكە

بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
١   
  • مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە
    الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. مافی سێ‌ یەم:چاو لەپێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم بكەین لە هەموو كردارو گفتارێكدا. خوای گەورە دەفەرمووێت: [ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ] (الأحزاب: ٢١). واتە: بێگومان لەپێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم پێشەنگی و قدوەیی و مامۆستایی بۆ ئێوە هەیە، بۆ ئەوكەسانەی كە باوەڕیان بەخوای...
  • مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە
    الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. [مافی دووەم: گوێرِایەڵی كردنی پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم لەهەموو شتێكدا كە فەرمانمان پێ‌ دەكات] . بێگومان گوێڕایەڵی كردنی پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم شتێكی پێویستەو مەجالی سەرپێچی كردنی تێدا نییە. گوێڕایەڵی كردنی پێشەوامان صلى الله عليه وسلم پێویستە لەبەر چەند هۆیەك لەوانە: 1- لەبەر ئەوەی خوای پەروەردگار فەرمانی پێكردوین كە گوێڕایەڵی فەرما...
  • مافەكانی پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە
    الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. مافی یەكەم: پێغەمبەری خوامان صلى الله عليه وسلم خۆشتر بوێت لە خۆمان‌و دایك‌و باوك‌و ماڵ‌و منداڵمان‌و هەموو خەڵكی. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت: (لايؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين) واتە: هیچ كەسێك لە ئێوە باوەڕی تەواو دامەزراو نییە‌و باوەڕدای راستەقینە نییە تا من خۆشەویستر نەبم لای لە دایك‌و باوك‌و ماڵ‌و منداڵی‌و هەموو خەڵكی بەگشتی....
  • مژدەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ هاوەڵانی
    الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين،وبعد: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر مژدەی خۆشی بە هاوەڵانی داوە (رضي الله عنهم) لە زۆر بواری جۆراو جۆردا، ئێمە لێرەدا هەندێك لەو مژدانە باس دەكەین سەبارەت بەوەی كە دوائەنجام سەركەوتن بۆ ئەم ئایینە پیرۆزەیە، لەوانە: 1- سوهەیب(رضي الله عنه) هاتە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەژێر دیواری كەعبەدا بوو سكاڵای حاڵی خۆی و سەرجەم موس...
  • لە ئامۆژگاریەكانى ماڵ ئاوایى پێغەمبەر بۆ هاوەڵە بەڕێزو شوێن كەوتەكانى
    (عرباض)ى كوڕى ساریه رضي الله عنه فەرمویەتى: پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئامـۆژگاریەكى كردیـن، ئامۆژگاریەكی وا، دڵەكانى ڕاچڵەكاندو چاوەكانى هێنانە گریان و فرمێسكى تێزاندن، ئینجا ئێمەش ووتمان ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم)، لە ئامۆژگاریەكەت وا دەردەكەوێت، كە ئامۆژگارى ماڵ ئاوایى بێ، كەوابو وەسیەتێك هەیە پێمان ڕابگەیەنە. فەرموى: وەسیەتتان لێ دەكەم كە لەخوا بترسێن و، پارێزگارى سنورەكانى بن و، لەفەرمانى دەرنەچن، هەروەها گوێ بیست وگوێڕایەلێ گە...
  • تایبەت مەندیەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم (ئەڵقەى دووەم)
    خوێنەری ئازیز لە ئەڵقەى یەكەمى ئەم بابەتەدا تیشكمان خستە سەر هەندێ لە تایبەت مەندیەكانی پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) لە دونیادا … پشتیوان بە خوا لەم ئەڵقەیەدا دەچینە خزمەت خاڵی دووەمی ئەوخشتەیەی كە لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێداوە. [ما اختص به لذاته في الآخرة] پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) هەروەك چۆن لە دونیادا خاوەنى چەندین تایبەت مەندى بووە، بە هەمان شێوە خواى پەروەردگار لە ڕۆژى دوایى دا چەند تایبەت مەندیەكى ترى بەم سەروەر...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 13-شەوڕەوى (الاسراء والمعراج)
    دواین تایبەتمەندى لەبەشى یەكەم ئەم تایبەتمەندى یەیە كە بەتەنها بۆ پیغەمبەرى خۆمان محمد المصطفى (صلى الله عليه وسلم) بووە، ئەویش شەوڕەوى پێكردنى لە (المسجد الحرام) لە مەككەوە بۆ (المسجد الاقصى) كە بەیت المقدسە لە (ئیلیاء)، وەلەوێشەوە بۆ ئاسمانەكان و پاشان بۆ (سدرە المنتهى) وە گەڕانەوە تەشریفى پیرۆزى بۆ (مەككە) هەر لەهەمان شەودا. باس وخواسى (الاسراء والمعراج) لە قورئان و سوننەتدا زۆر گرنگى پێدراوە، وەلەو شەوە پیرۆزەدا پێغەمبەرمان (صلى الله عليه...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)12-مانەوە و پاراستنى قورئانى پیرۆز
    هەموو پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران دروودى خواى گەورەیان لێبێت، كە خواى گەورە ناردوونى چەند بەڵگە و موعجیزەیەكى پێ بەخشیون كە بەڵگەى ڕاست و دروستى گەیاندنى پەیامەكەیان بووە -بەڵام ئەم موعجیزانە (كاتى بوون) بە نەمانى ئەو سەردەمە موعجیزەكانیش كۆتاییان هاتووە، بەڵام ئەم قورئانە پیرۆزە كە بەنرخترین خەڵاتى پەروەردگارە بۆ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) وە بۆ ئۆممەتەكەى،موعجیزەیەكى پارێزراوە لە سەردەمى دا بەزینى یەوە هەتا ڕۆژى دوایى، زانایانى پایەبەرزى ئ...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 11-لێخۆش بوونى خوایى بۆ هەمووگوناهەكانى
    پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) هەر لە ژیاندا بوو- پەروەردگارى میهرەبان موژدەى پێدا كە لە گوناهى لەوەو پێش و لەوەو پاشى هەموو خۆش بووە ‍!. پەروەردگارمان دەفەرموێت: [ إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحاً مُبِيناً * لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ....] {سورة الفتح:1-2}. زانایانى تەفسیر لەم بارەیەوە دەفەرموون { هذا من خصائص التي لا يشاركه فيها غيره، و لم ينقل أنه تعالى أخبر أحداً من الانبياءِ بمثلِ ذل...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 10-بەخشینى كلیلى خەزێنەى سەر هەموو زەوى
    بەخششێكى تر لە پەروەردگارەوە بۆ پێغەمبەرەكەى (صلى الله عليه وسلم) ئەوەیە كە كلیلی خەزێنەى هەموو سەر زەوى لەبەر دەستیدا دانراوە پێى بەخشراوە وەلە چەندین فەرموودەدا ئەم رِاستى یە دووپات كراوەتەوە. لەفەرموودەیەكدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((..... بينما أنا نائم إذ أوتيت خزائن الارض فوضع في يدي....)) اخرجه: البخاري (فتح) (م/6) (2977)، ومسلم (6/523). ، وەلە فەرمودەیەكى تردا دەفەرموێت: ((.... وإني أعطيت مفاتيح خزائن الارض وإني...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 9-بوونى ترس وبیم لە دڵى دوژمنانیدا
    تایبەتمەندیەكى تر كە بەم پێشەوایەمان بە خشراوە (صلى الله عليه وسلم) ئەوەیە كە خواى بە دەستەڵات ترس و بیمى خستوە دڵى دوژمنانى ئەم پێغەمبەرەوە لە ماوەى دوورى یەك مانگە رِێدا ! تەنانەت ئەگەر خۆشى بە تەنها بووبێت ! بەڵكو لە هەندێك فەرموودەدا ئەم ترسە لە دوورە رِێی دوومانگەوەیە ! وەك دەفەرموێت((نصرت بالرعب من مسيرة شهر...)) اخرجه: البخاري (فتح) (1/335)، ومسلم (521). ، لە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت ((نصرت بالرعب من مسيرة شهرين يسير بين يديّ....)) اخرج...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 8-خاوەنى (جوامع الكلم)ە
    یەكێكى تر لەو تایبەتمەندیانەى كە پەروەردگار بە پێغەمبەرى ئازیزمانى (صلى الله عليه وسلم) بەخشیوە -بریتى یە لەو رِەوان بێژى و لێهاتوویى یە لە دەربرِینى واتاكان بە رِستەیەكى زۆر كورتى تەواو پرِمانا، كە ئەم جوانى دەستە واژانە لێك دراونەتەوە بە (مفاتیح الكلام) یان (جوامع الكلم). لەفەرموودەیەكدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:((فضلت على الانبياء بست: أعطيت جوامع الكلم....)) اخرجه: مسلم(523).. ، هەروەها لە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت:((أعطي...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 7-قەدەغەكردنى ناوهێنانى بە تەنها
    خواى پەروەردگار فەرمانمان پێدەكات ئەوپەرِى رِێز و ئەدەب بنوێنین لە كاتى هێنانى ناوى پیرۆزى ئەم پێشەوایەماندا، دەبێت چۆن پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا تەنها بە (رسول الله) یان (نبي الله) بانگى كردووە، وەك ئاماژەمان پێكرد لە خاڵى پێشوودا، ئێمەش دەبێت هەمان هەڵوێست و هەمان شێواز بەكاربهێنن. ئەم تایبەتمەندیەش بۆ پێغەمبەرى خۆمانە(صلى الله عليه وسلم) بەتەنها چونكە پێغەمبەرانى تر دروودى خوا لە هەموویان بێت، گەلە كانیان بە ناوى خۆیانەوە بانگیان كردوون، وە...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى بە (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم)
    یەكێكى تر لەولایەنە گرنگانەى كە تایبەت مەندى ئەم پێشەوا مەزنانە ئەوەیە كە لە قورئانى پیرۆزدا لە هیچ جێگەیەكى دا بە ناوى (محمد) (صلى الله عليه وسلم) بانگى نەكردووە، بەڵكو یان بە ((ياأيها النبيّ)) یان بە ((ياأيها الرسول))، بەڵام پێغەمبەرانى تر بە ناوى خۆیانەوە بانگ كراون، وەك دەفەرموێت:- [ يَا آدَمُ اسْكُنْ.... ] {سورة البقرة:35}. [ يَا نُوحُ اهْبِطْ...... ] {سورة هود:48}. [َ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ.... ] {سورة الاع...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 5-سوێند خواردنى پەروەردگار بە ژیان پیرۆزى
    خواى پەروەدگار لە قورئانى پیرۆزدا سوێندى بەزۆر شت خواردووە هەر شتێكیش سوێندى پێ بخورێت ئەوە نیشانەى گەورەیى ئەو شتەیە وەحكمەتى سوێند خواردنیش لێرەدا ئەوەیە كە تاوەكو بەرِێزى و گەورەیى سوێند پێ خوراوەكە لە دڵى گوێگردا بچەسپێنێت ژیانى پێغەمبەرى پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) یەك پارچە نوور و رِوناكى و رِێز و سۆز و دڵسۆزى و وەفابووە وە بەرِێزترین مرۆڤێك بووە كە نمایشى بەندەیى تەواوى بۆ پەروەدگار ئەنجام دابێت هەر لەبەر ئەمەیە كە پەروەردگارى بوونەوەر لە ق...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 4-بوونى زاتى پیرۆزى رِێگرى بەڵاكان بووە
    گەورەترین بەخششى خوایى بۆ ئەم ئومەتە ئەوە بووە كە زاتى پیرۆزى ئەو پێشەوایە هۆیەكى سەرەكى بووە بۆ پاراستنى هاوەڵانى لە هەموو تەنگ و چەڵەمەیەك، بە پێچەوانەى گەلانى پێشوو كە بەهۆى تاوانەكانیانەوە بەڵاى خوایى دابەزیوەتە سەریان، لەكاتێكدا كە پێغەمبەرەكانیان لە ناویاندا بوون (عليهم الصلاة والسلام) كاتآ گەلى نوح پێغەمبەرەكەیان (صلى الله عليه وسلم) بە درۆ خستەوە خواى گەورە سزاى سەختى بۆ ناردن وەك دەفەرموێ: [..... وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَ...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنەرى پێغەمبەرانە
    یەكێكى تر لە تایبەتمەندىیەكانى پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) ئەوەیە كە ئیدى پاش ئەو هیچ پێغەمبەرێكى تر نایەت وە خاتەم و كۆتا پێغەمبەرە،وەهەر كەسێك دواى ئەو بانگێشەى پێغەمبەرایەتى بكات ئەوە بە درۆزنێكى زەق لەقەڵەم دەدرێت، خواى پەروەردگار دەفەرموێت: [ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ.........] {سورة الاحزاب:40}. وەلەچەندین فەرموودەدا ئاماژە بەم تایبەتمەندىیە كراوە وەك دەفەرمو...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 2-پەیامەكەى گشتى یە
    هەر پێغەمبەرێك كە پەروەردگار ناردوویەتى بۆ گەلەكەى خۆى بووەو بەس، وەك لە چەندین شوێنى قورئانى پیرۆزدا ئاماژە بۆ ئەم مەسەلەیە كراوە. *بۆ پێغەمبەر نوح دەفەرموێت: [ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحاً إِلَى قَوْمِهِ ] {سورة الاعراف:59}. *بۆ پێغەمبەر هود دەفەرموێت: [ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً ] {سورة الاعراف:65}. *بۆ پێغەمبەر صاڵح دەفەرموێت: [ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحاً ] {سورة الاعراف:73} *بۆ پێغەمبەر لوط دەفەرموێت: [ وَلُوط...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 1-پەیمانى گشتى
    پەروەدگارى بوونەوەر لەیەكەم پێغەمبەرەوە كە پێغەمبەر (آدم)ە، هەتا پێغەمبەر (عیسى) (عليهم الصلاة والسلام) هەموو پێغەمبەران خواى گەورە پەیمانێكى گشتى لێ وەرگرتوون كە هەمووان بە گەلەكانیان رِابگەیەنن كە باوەرِ بە پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) بهێنن و ببنە یارمەتى دەرى ئاینەكەى گەر پێى گەیشتن. خواى گەورە دەفەرموێت: [ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَع...
  • تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)
    گومانى تێدانى یە كە پێغەمبەران (صلى الله عليه وسلم) هەڵبژێردراوانى پەروەردگارن لەنێو هەموو مرۆڤایەتى دا، كەسانێكیش كە خواى دانا و زانا بەتایبەت هەڵیبژاردبن، دەبێت لەوپەرِى كەماڵ وتەواوى دابن تاوەك شایستەبن بۆ پەیامى خوایى، چونكە كەماڵى ((خَلْق)) ىو ((خُلُق))ى كاریگەریەكى گرنگیان هەیە، لەگەیاندنى ئەم پەیامەدا. [ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ] {سورة الانعام:124}. پێغەمبەرى بەڕێزمان محمد (صلى الله عليه وسلم) كە دوا هەمین پێغەمبە...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) /لەسەر ئاستی دەوڵەمەندان
    91- پشت گیری كردنى چالاكى ­یە بانگەواز خوازەكان كە پەیوەستە بەژیان نامە شكۆدارەكەی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه واله وسلم). 92- چاپ كردنی {الملصقات} پۆستەرو هەڵواسراوەكان كەهەندێك لەفەرموودەكان و ئامۆژگار­یە پێغەمبەرى­یەكانى تیادایە. 93- بەشداری كردن لە دانانی كەناڵە ئاسمانى ­یەكان و ئێزگەكان و گۆڤارەكان كەوا باس لە ئیسلام و پێغەمبەرى ئیسلام (صلى الله عليه واله وسلم) دەكەن بە زوبانی جۆراوجۆر وە لەهەموو گرنتر زوبانی ئینگلیزی. 94- بەكرێ گرتنی چەند...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) /لەسەر ئاستی خاوەن ماڵپەڕەكان
    85- پێك هێنانی كۆمەڵێك كەسەرۆك كاری خستنە ڕووی باشەكانی ئەم ئایینە بگرنە ئەستۆو سەیر كردنی ئیسلام بۆ هەموو پێغەمبەران{عليهم الصلاة والسلام}بەهەمان شێوە لە خۆشویستنیاندا، وە جگە لەمانەش لەو بابەتانەی كە بەم باسەوە پەیوەستن. 86- كردنەوەی چەندەها{موقع} ماڵپەڕ یاخود كۆڕو كۆبوونەوە وەیاخود تەرخان كردنی چەند كەلێنێك لەو ماڵپەڕانەی كەهەڵساون بە بایەخ دان بەژیان نامەی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) وخستنە ڕووی پەیامە جیهانى­یەكەی. 87- بەشداری كرد...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) /لەسەر ئاستی دامەزراوە خێرخواز و بانگەواز خوازەكان
    78- دروست كردنی چەند لیژنەیەك یاخود چەند بەشێك كەهەڵگری ئڵای سەرخستنی پێغەمبەر بن (صلى الله عليه واله وسلم). 79- تەرخان كردنی چەندەها شوێن لەپێشانگاكان وكۆنگرەكانی ناوخویى و نێو دەوڵەتیەكان، كەوا دامەزراوەكان بەشداری تێدا دەكەن، بۆنمایش كردنی پەرتوك وشریت وكاسێتی رەنگى ودەنگى كەوا تایبەت مەندیەكانی پەیامی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) دەخاتە ڕوو. 80- تەرخان كردنی چەندەها جێگەی هەمیشەیی بۆ بڵاو كردنەوەی شریت وكاسێت وپەرتووك و {المطويات} پێچ...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)/لەسەر ئاستی ڕووناكبیران و ڕۆشنبیران وڕاگەیەنەران و ڕۆژنامە نووسان
    66- دەرخستنی كەسایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) وتایبەت مەندی­یەكانی ئوممەتەكەی لەمیانەی بڵاو كردنەوەیدا وگفتوگۆ كردن لەو بارەیەوە لەبۆنەكانی ڕاگەیاندن و ڕووناكبیریدا. 67- بڵاو نەكردنەوەی هەر بابەتێك كەسوكایەتی كردنى تێدا بێت بەسوننەتەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم). 68- بەرەنگار بوونەوەی ڕاگەیاندی ڕۆژئاوایی وجولەكە دوژمن كارەكان، وەبەرپەچ دانەوەی ئەو شتانەی كەدەیوروژێنن لەگومان وپڕوپاگەندەكانیان دەربارەی ئایین و پێغەمبەرەكەما...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)/لەسەر ئاستی پێشەوایان وبانگەواز كاران وقوتابی زانست
    50- روون كردنەوەی تایبەت مەندیەكانی بانگەوازو پەیامەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم)، وەئەویش نێردراوە لەلایەن خوای گەورەوە بە{الحنيفية‌}واتە: واز هێنان لەهاوبەش بۆخوا بڕیاردان وڕوو كردنە خوای گەورە لە یەكخواپەرستیدا، و{السمحة‌}واتە: هیچ ناڕەحەتی وقورسی وگرانى­یەكی تێدا نى­یە، وەمەبەستیش لەبانگەوازەكەی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) سور بوونی بوو لەسەر رێنمای كردنی خەڵكی بەتێكڕا بۆ تاك كردنەوەی پەرستەكان بۆ خوای بەندەكان. 51- كار كردن ب...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)/لەسەر ئاستی بەشەكانی فێركردن وفەرمانبەرانی
    39- تۆو كردن وچاندنی خۆشویستنی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەدڵی قوتابیانى كوڕ وكچدا، لەمیانەی دەرخستنی مافی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) بەسەر ئوممەتەكەیەوە. 40- زۆر بەستنی ئەو كۆڕانەی كەچەند لایەنێك لەژیانی كەسایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) دەخاتە ڕوو. 41- هاندانی بەرپرسانی بەشەكانی فێركردن بۆ زیاد كردنی وانەی ژیان نامەی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) بۆ پرۆگرامەكانی فێركردن وتوێژینەوە ئیسلامیەكان لەبەشە پسپۆڕى­یە مرۆ...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) /لەسەر ئاستی خێزان وكۆمەڵگە
    27- پەروەردە كردنی نەوەكان لەسەر خۆشویستنی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم). 28- پەروەردە كردنی نەوەكان لەسەر پەیڕەوى كردنیان بە پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) لەهەموو كاتەكانیدا. 29- بوونی ئەو پەرتوكانەی كەدەربارەی ژیان نامەی پێغەمبەرن(صلى الله عليه واله وسلم). 30- بوونی ئەو شریت وكاسێتانەی كەدەربارەی ژیان نامەی پێغەمبەرن(صلى الله عليه واله وسلم). 31- هەڵبژاردنی ئەو فیلمە كارتۆنیانەی هەمان پلان وبەرنامەی ڕوون كەرەوەی تیادایە لەپەروەردەك...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)/لەسەر ئاستی تاك
    1ـ بیركردنەوە لەو بەڵگە یەك جارەكی وبڕاوانەی كەبەڵگەن لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) بەوەی كەئەو پێغەمبەری خودای پەروەردگاری هەموو بوونەوەر وجیهانە، وەبنەمای بەڵگەكان لەقورئانی پیرۆزەوە سەرچاوەی گرتووە، وەیان هەر شتێك ببێت بەبەڵگە لەسەر راستێتی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم). 2ـ فێربوونی ئەو بەڵگانەی كە لەقورئان و فەرموودە وكۆڕای زانایاندا هاتووە كەبەڵگەیە لەسەر پێویست بوونی گوێڕایەڵى كردن وشوێن كەوتن وپەیڕەوی كردن بە پ...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) /پێشەكی نوسەر
    بەڕاستی یەكەم پایە لەپایە گەورەكانی ئیسلام: شایەتیدانە بەوەی كەهیچ پەرستراوێك نی­یە شایستەی پەرستن بێت بە حەق جگە لەخودا نەبێت، وەمحمدیش (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)پێغەمبەری خودایە. وەجێ بەجێكردنی بەشی دووەم لەم دوو شایەتیدانە ئەویش شایەتیدانە بەوەی كە محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) پێغەمبەری خودایە تەواو وجێ­بەجێ­ كراو دەبێت لەمیانەی ئەم فەرمانانەی خوارەوە: یەكەم: بەراستگۆ دانانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لەهەر شتێك كەهەواڵی ل...
  • سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)/پێشەكى وەرگێڕ
    بەراستی موسڵمانە بەڕێزو خۆشەویستەكان بەپێویست و گرنگم زانی لە كات وساتێكی وەك ئەمڕۆدا ئەم نامیلكە بچووك بە قەبارەیە و بەسوود بەماناو خوێندنەوەیە وبەپاداشتی گەورە بۆئەو كەسەی كە كردار دەكات بەناوەڕۆكەكەی وەرگێڕمە سەر زمانی ڕەسەنی وشیرینی كوردی خۆمان بەڵكو هەمووان سودمەند بین لێ ى إن شاء الله، وە هەروەها بۆ ئەوەی كە چاوڕۆشن وئاگاداربین لەمافەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بەسەرمانەوە، وە بۆ ئەوەی بزانین كە ئەوەی ئەرك وپێویستە لەسەر هە...
١   

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام