قَدْ جَاءَكُم بَصَائِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَا أَنَا عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ
[قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ] ئه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه [فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ] جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه ببینێ كه له قورئاندا هاتووه‌و لێی تێ بگات ئه‌وه سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا] وه هه‌ر كه‌سێك خۆی كوێر بكات له ئاست بینینی ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه ئه‌وه ته‌نها زیان له خۆی ئه‌دات [وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ (١٠٤)] وه من چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و كرده‌وه‌كانتان بپارێزم به‌ڵكو ته‌نها په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم
سورة الأنعَام ١٠٤
تەفسیری هەموو سورەتەکان