وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ
[١١٥] ئاراستە و دیوی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ئەوەشی كە لە نێوانیاندایە هەموو هی خوای پەروەردگارە، و هەر خۆشێتی خاوەنی هەموو زەویە . جا بەرەو هەر ئاراستە و ڕویەك ڕودەكەن ـ كە خوای پەروەردگار فەرمانی پێكردبێتن ـ لە نوێژەكانتاندا، ئەوا مەبەستان ڕوو ( وەجهـ ) ـی خوای پەروەردگارە، و لە موڵك وگوێڕایەڵی ئەو دەرنەچون . بەڕاستی خوای پەروەردگاریش ڕەحمەتی فراوانە بە بەندەكانی، و زانایە بە كردەوەكانیان، و هیچی لێ شاراوە نیە .
سورة البَقَرَة ١١٥
تەفسیری هەموو سورەتەکان