ئاینی ئیسلام
بەروار: 2012/02/29سەردارن: 26429نوسەر: شێخ محمد صالح العثيمين/وەرگێڕانی :مامۆستا محمد عبد الرحمن

ئاینی ئیسلام
ئاینی ئیسلام : ئەو ئاینەیە كەوا خوا پێغەمبەر (موحەمەدی صلى الله عليه وسلم) پێ‌ ناردووە ، و هەموو ئاینەكانی پێ‌ كۆتایی هێناوە ، و كامڵی كردووە بۆ بەندەكانی و نیعمەتی خۆیی پێ‌ تەواو كردووە بە سەریاندا ، ڕازیش بووە ببێت بە ئاینیان ، وە لە هیچ كەسێك هیچ ئاینێكی تر قەبوڵ ناكات جگە لە ئاینی ئیسلام نەبێت .
خوای گەورە فەرموویەتی ::[ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً] (الأحزاب 40) . واتە : موحەمەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوانی ئێوە نەبووە بەڵكو پێغەمبەری خوایە و كۆتاهێنەری پێغەمبەرانە ، و خوا زانیاری بە هەموو شتێك هەیە .
وە فەرموویەتی :[ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمْ الإِسْلامَ دِيناً](الـمائدة 3). واتە : ئەمڕۆ من دینەكەتانم بۆ كامڵا كرد و نیعمەتی خۆمم بە تەواوی دابەسەرتانا و بە ئیسلامیش ڕازی بووم ببێت بە دین و ئاینتان .
وە فەرموویـەتی :[ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الإِسْلام](آل عمران 19) . واتە : بەڕاستی ئاین لە لای خوا بریتییە لە ئیسلام .
وە فەرموویەتی :[ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ](آل عمران).واتە : هەر كەسێك بەدوای هەر ئاینێكی تردا بگەڕێت جگـە لە ئیـسـلام ئەوا لێی قەبوڵا ناكرێت و ئەو كەسەش لە ڕۆژی دوایدا لە دۆڕاو و زەرەرمەندانە .
وە خوای پایەبـەرز لە سەر هەمـوو خەڵكی فەرز كـردووە كەوا دینداری بۆ بكەن بە پێ‌ی ئاینی ئیسلام ، بۆیە قسە لە گەڵ پێغەمبەرەكەیدا صلى الله عليه وسلم دەكات و دەفەرموێت :[ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِ وَيُمِيتُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ] (الأعراف) . واتە : ئەی پێغەمبەر بڵـێ‌ ئەی خەڵكینە من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە هەر هەمووتان ئەو خوایەی كەوا موڵكی ئاسمانەكان و زەوی هی ئەوە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها ئەو نەبێت مردوو زیندوو دەكاتەوە و زیندوویش دەمرێنێت لە بەر ئەمە باوەڕ بێنن بە خوا و پێغەمبەرە هەواڵپێدراوە نەخوێندەوارەكەی كەوا باوەڕی هەیە بە خوا و وتەكانی و ئێوەش شوێنی بكەون بەڵكو هیدایەت دراوبن .
وە لە (صحیح مُسلم)دا هاتووە (أبو هریرە رضي الله عنه) لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕێتەوە كەوا فەرموویەتی: ((وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لاَ يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلاَ نَصْرَانِيٌّ ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلاَّ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ)) رواه مسلم ، كتاب الإيـمان ، باب وجوب الإيـمان برسالة نبينا محمد صلى الله عليه وسلم رقم : (384) .واتە : سوێند بەو خوایەی كە گیانی منی بەدەستە هیچ كەسێك نییە لەم ئوممەتەدا هاتنی من ببیسێت (واتە ئاینی ئیسلامی پێ‌بگات) : جوولەكە بێت یاخود گاور ئەنجا بمرێت و باوەڕی بەو ئاینە نەهێنابێت كەوا منی پــێ‌  نێردراوە ئیللا ئەو كەسە دەبێتە خەڵكی ئاگری دۆزەخ .
وە باوەڕ بوون پێ‌ی بریتییە لە : بەڕاست زانینی ئەو ئاینەی كە پێ‌ی هاتووە لە گەڵ قەبوڵ كردن و ملكەچ بووندا ، نەك تەنها بەڕاست زانین ، لە بەر ئەمە (أبو طالب)ی مامی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باوەڕدار نەبوو بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە گەڵ بەڕاست زانینی ئەو ئاینەش كە پێ‌ی هاتبوو ، وە لە گەڵ شایەتی دانیشی بەوەی كەوا باشترینی ئاینەكانە .
وە ئاینی ئیسلام : هەموو ئەو بەرژەوەندیانەی تێدایە كەوا لە ئاینەكانی پێشوودا هەبووە ، لە گەڵ ئەوەشدا ئەو تایبەتمەندی و چاكەیەی تێدایە كەوا شیاو و گونجاوە بۆ هەموو كات و شوێن و ئوممەتێك ، خوای گەورە بە پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :[ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنْ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِناً عَلَيْهِ](الـمائدة) .واتە : ئێمە قورئانمان دابەزاندووە بۆ تۆ بە حەق و ئەو كتێبانەی پێش خۆی بەڕاست دەخاتەوە و هەموو ئەو بەرژەوەندیانەشی تێدایە كەوا لە كتێبەكانی پێشوودا هەبووە و زاڵیشە بەسەر هەموویاندا .
وە مەبەست لە شیاوێتی ئاینی ئیسلام بۆ هەموو كات و شوێن و ئوممەتێك ئەوەیە كەوا دەست گرتن بە ئاینی ئیسلامەوە بەرژەوەندیەكانی ئوممەت ڕەد ناكاتەوە لە هەر كات و شوێنێكدا بێت ، بەڵكو چاكێتی ئوممەتی پێوە بەندە ، وە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كەوا ئیسلام ملكەچە بۆ هەموو كات و شوێن و ئوممەتێك هەروەكو هەندێك لە خەڵك دەیانەوێت .
ئاینی ئیسلام : ئاینی حەق و ڕاستییە كەوا ئەگەر هەر كەسێك بەڕاستی دەستی پێوەبگرێت ئەوا خوا ئەوەی بۆ مسۆگەر دەكات كەوا سەری بخات و زاڵی بكات بەسەر جگە لە خۆیدا ، خوای گەورە فەرموویەتی :[ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ] (الصف 9) .واتە : ئەو خوایەی كەوا پێغەمبەرەكەی ناردووە بە هیدایەت (زانستی بەسوود) و دینی حەق (كردەوەی چاك) بۆ ئەوەی سەری خات بە سەر هەموو ئاینەكاندا ئەگەر چی هاوەڵبڕیاردەرەكانیش پێیان ناخۆش بێت .
وە خوای گەورە فەرموویەتی :[ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئاً وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ](النــور 55) .واتە : خوا بەڵێنی داوە بەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاكە ئەنجام دەدەن كەوا جێنشینیان بكات لە زەویدا هەروەكو چۆن ئەوانەی پێش ئەوانی جێنشین كرد ، وە ئەو ئاینەشیان بۆ جێگیر و بەرقەرار كات كەوا پێ‌ی ڕازی بووە بۆیان و ترسەكەشیان بۆ بگۆڕێتەوە بە ئەمن و ئاسایش بوون بۆ ئەوەی من بە تەنها بپەرستن و بە هیچ شتێك هاوەڵ و شیرك ئەنجام نەدەن بۆم ، وە هەر كەسێك لە دوای ئەوە بێ‌باوەڕی بكات ئەوا ئەوانە فاسق و لە ڕێدەرچوون .

وە ئاینی ئیسلام : بیروباوەڕ و شەریعەتە (واتە : لە گەڵ ئەوەدا كە بیروباوەڕە لە هەمان كاتدا دەستوری بەڕێوەبردنی ژیانیشە) ، وە كامڵیشە لە بیروباوەڕ و هەموو بڕیارەكانیدا :
1 ـ فەرمان دەكات بە یەكتاپەرستی خوای گەورە ، وە ڕێگری دەكات لە شیرك و هاوەڵبڕیاردان بۆ خوا .
2 ـ فەرمان دەكات بە ڕاستگۆیی ، وە ڕێگری دەكات لە درۆكردن .
3 ـ فەرمان دەكات بە دادپەروەری ، وە ڕێگری دەكات لە ستەم كردن ، وە دادپەروەری بریتییە لە یەكسانی لە نێوان شتە هاوشێوەكان و جیاكردنەوەی نێوان شتە جیاوازەكان ، وە دادپەروەری بریتی نییە لە یەكسانیەكی ڕەها هەروەكو چۆن هەندێك لە خەڵك دەریدەبڕن لە كاتێكدا كە دەڵین : ئاینی ئیسلام ئاینی یەكسانیە بە ڕەهایی ، چونكە بەڕاستی یەكسانی لە نێوان شتە جیاوازەكاندا ستەمە و ئاینی ئیسلامی پێ‌ نەهاتووە و دەست خۆشیش لە ئەنجامدەری ئەم كارە ناكرێت .
4 ـ فەرمان دەكات بە دڵپاكی و سەرڕاستی و ئەمانەت پارێزی ، وە ڕێگری دەكات لە ناپاكی و خیانەت كردن .
5 ـ فەرمان دەكات بە وەفاداری و پەیمان پارێزی ، وە ڕێگری دەكات لە غەدر كردن و ناپاكی و پەیمان شكاندن و بێ‌وەفایی .
6 ـ فەرمان دەكات بە چاكە كردن لە گەڵ باوك و دایكدا ، وە ڕێگری دەكات لە ئەزێت و ئازار دانیان .
7 ـ فەرمان دەكات بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ، وە ڕێگری دەكات لە پچڕاندنی ئەو پەیوەندیە .
8 ـ فەرمان دەكات بە چاكەكـــاری لە گەڵ دراوسێدا ، وە ڕێگری دەكات لە خراپەكاری لە گەڵیاندا .
بەگشتی دەڵێم : بەڕاستی ئیسلام فەرمان دەكات بە هەموو ڕەوشتێكی بەرز و چاك ، وە ڕێگری دەكات لە هەموو ڕەوشتێكی سووك و خراپ .
وە فەرمان دەكات بە هەموو كردەوەیەكی چاك ، وە ڕێگری دەكات لە هەموو كردەوەیەكی خراپ .
خوای گەورە فەرموویەتی :[إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنْ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ] (النحل 90). واتە : بەڕاستی خوا فەرمان دەكات بە دادپەروەری و چاكەكاری و بەخشینی ماڵا بە خزمانی نزیك و ڕێگریش دەكات لە خراپەكاری و تاوان و ستەم ، بەمە ئامۆژگاریتان دەكات بۆ ئەوەی بیربكەنەوە .