جۆری دووەم لە شیرك:شیركی بچووك
بەروار: 2012/01/01سەردارن: 4140نوسەر: د. عبد اللطيف أحمد مصطفى

زانایان بە چەند شێوەیەك پێناسیان كردووە بۆ ئەوەی هەموو جۆرەكانی بگرێتەوە، ئەمەش شێوەكانن:
1-    ماجاء في النصوص تسميته شركاً ولم يصل الى حد الأكبر.
هەر مەبەستێك (إرادە)، وە كردارێك، وە گوفتارێك، كە بەشیرك ناو برابێت لە دەقەكانی قورئان و سوننەتدا، وە نەگەیشتبێتە پلەی شیركی گەورە، ئەوە شیركی بچووكە.
(2) هو كل ما نهى عنه الشرع من الإرادات والأقوال والأفعال التي هي ذريعة إلى الشرك الأكبر، ووسيلة للوقوع فيه، ولم تبلغ رتبة العبادة. وإن لم يطلق الشرع اسم الشرك عليه(1)
-كالغلو في المخلوق الذي لم يبلغ رتبة العبادة.
واتە: هەموو ئەو نیەت و مەبەست و گوفتار و كردارانەی كە نەگەیشتبنە پلەی عیبادەت و سەربكێشن بۆ شیركی گەورە هۆی تووش بوونی بن. ئەوە شیركی بچووكە. ئەگەر لەشەرعیشدا ناوی شیركی لێ‌ نەنرابێت.
وەك زێدەڕەوی كردن لە مەدح و پیاهەڵدانی پیاوچاكان، بە ئەندازەیەك كە نەگەیەنرابێتە پلەی پەرستن.
(3) وجعل سبب، لم يجعله الله سببا لا شرعا ولا قدرا؛ شرك أصغر(2 ).
واتە دانانی شتێك بە هۆ (سەبەبێك) بۆ ئامانجێك؛ كە پەروەردگار ئەو شتەی بە هۆ(سبب) دانەنابێ‌ و نەیكردبێ‌ بە سەبەبی ئامانجەكە، وە نەلەشەرعدا وە نە لەقەدەرو كەوندا، ئەوە شیركی بچووكە ، . وەك لە دەست كردنی ئاڵقەیەكی مس یا هەر ماددەیەكی تر یا پەڕۆو شاڵ بەو بیرو باوەڕەی كە هۆ (سبب)ی شیفایەو بەڵاو نەخۆشی لادەبات..
وە بێ‌ گومان ئەم جۆرە شتانە سەبەبی شیفانین نە لەشەرعدا وە نە لە قەدەرو واقع و تەجروبەدا.
الشرك الأصغر( 3):هو تسوية غير الله بالله في هيئة العمل، أو أقوال اللسان.
* فالشرك في هيئة العمل: هو الرياء.
* والشرك في أقوال اللسان: هو الألفاظ  التي  فيها معنى التسوية بين الله وغيره كقوله(ماشاء الله وشئت) و(عبد الحارث).
واتە: شیركی بچووك بریتییە لە یەكسان كردنی غەیری خوا بە خوا، لە شێوازی كردار یا گوفتاری زمان.
نموونەی شەریك بۆ خوا دانان لە شێوازی كردار، پێش چاوییە (الریا‌ء).
وە نموونەی شەریك دانان لە گوفتاری زمان؛ ئەو وتەو گوفتارانەن كە یەكسان كردنی تێدا بەدی دەكرێت لە نێوان پەروەردگار و دروستكراوەكانیدا. وەك ئەو وتەیە كە دەڵێن. خوا حەزكات و تۆش حەزكەیت !.
وە شیركی بچووك لەهەریەك لە: نیەتی دڵ و وتەی زمان وكردەوەی لاشەدا ڕوو دەدات. بەم شێوەیەی خوارەوە :

(أ)شیرك لە نیەت و مەبەستە ون و نادیارو شاراوەكانی دڵ:(الشرك في الارادات الخفية)
وەك:
1. ڕیا و پێش چاوی خەڵك (الریا‌ء).
واتە: لە خوا پەرستندا مەبەستت تەنها خوا نەبێت ، بەڵكو مەبەستت پێش چاوی خەڵكیش بێت بۆ ئەوەی لای ئەوان بەگرنگ و مەزن دابنرێیت و ڕێزت لێ‌ بگیرێت.
2. بەگوێ‌ دادانی خەڵك (التسمیع).
واتە: لە وتەكاندا مەبەستت ئەوە بێت خەڵكی گوێ‌ بیستت بن كە تۆ چەند باش و چاكیت. لە حەدیسدا هاتووە :
(إن أخوف ما أخاف عليكم الشرك الأصغر. قالوا: وما الشرك الأصغر ؟ قال: الرياء؛ يقول الله عز وجل لأصحاب ذلك يوم القيامة إذا جازى الناس: اذهبوا إلى الذين كنتم تراؤن في الدنيا؛ فانظروا هل تجدون عندهم جزاء ؟!)(4).
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی: بەڕاستی ترسناك ترینی ئەو مەترسییانەی كە لە سەر ئێوەم هەیە شیركی بچوكە( 5).
دوای ئەوە هاوەڵان فەرموویان: شیركی بچووك چی یە؟.
فەرمووی: (الریا‌ء) بریتییە لە ڕیایی و پێش چاوی كردنی خەڵكی. واتە لە نوێژو پەرستندا بۆ خوا زیاتر بیڕازێنێتەوە و بە تەواوی دەری خەیت كاتێك یەكێك سەیرت دەكات بۆ ئەوەی لە پێش چاوی ئەو كەسە بە عەبدێكی باش دەركەویت و ڕێزی تایبەتت لێ‌ بگیرێت !!
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا كاتێك پاداشتی خەڵكی دایەوە بە ڕیاكاران دەفەرموێت: ئێوە بۆ وەرگرتنەوەی پاداشتی كردەوەكانتان– كەڕیاییتان تێدا كردووە- بڕۆن بۆ لای ئەو كەسانەی كە پێش چاوی ئەوانتان دەكرد لە دونیاداو مەراییتان دەكردن. بزانن هیچ پاداشتێكتان دەست دەكەوێت لای ئەوان؟‍‍‍‍‍‍‍!
وە(سومعە) ئەوەش دەگرێتەوە كە تۆ كردەوەكەت بشاریتەوە لەخەڵكی لە كاتی كردنیدا بۆ ئەوەی تەنها خوا لێی ئاگادار بێت ، بەڵام دوایی لەلای خەڵكی باسی بكەیت بۆئەوە عیبادەتی تۆ ببیستن.
وە هەردوو سیفەتی ڕیایی و سومعە (واتە پێش چاو كردن و بەرگوێ‌ خستن). سیفەتی خراپن و لە بنەڕتدا هی مونافیقەكانن.
وە هەركەسێ‌ ئەم سیفەتانەی ببێت لە دونیا ئەوە لەوانەیە لە دونیا تا ماوەیەك بەمەبەستی خۆی بگات واتە خەڵكی بە پیاوێكی باش بیبینن و ناو بانگی ببیستن. بەڵام زۆری پێ‌ ناچێت خوای گەورە پەردە لەسەر نیەتە ناپاكەكەی هەڵدەماڵێت و لە پێش چاوی خەڵكی سووك دەبێت. وە لە دواڕۆژیشدا بە یەكجاری خوای گەورە سووك و ڕیسوای دەكات لە پێش چاوی خەڵكی بە ئاشكرا لەو ڕۆژەدا كە نهێنی‌و ڕازو نیازە شاراوەكانی ناو سنگ و دڵەكان دەردەخرێن و ئاشكرا دەبن. وەك خوای گەورە دەفەرموێ‌:  [ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ] (الطارق:9).  و[ أَفَلا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ.وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ] (العاديات:10)
وە لە حەدیسدا هاتووە كە: (من سمّع سمّع الله به.ومن يرائي يرائي الله)(6 )
وە لە چەند ریوایەتێكی تردا دەفەرموێت:  ((من قام مقام رياء وسمعة راءى الله به يوم القيامة وسمع به)) (7).
((مامن عبد يقوم في الدنيا مقام سمعة ورياء إلا سمع الله به على رؤوس الخلائق يوم القيامة))(8 )
واتە: هەركەسێ‌ ڕیایی لە كردەوەكانیدا بكات لە دونیا وە باسیان بكات لای خەڵكی بۆ ئەوەی پلەی بەرز بێتەوە لای خەڵكی و ڕێزی لێ‌ بگرن و بە پیاوێكی باشی دابنێن. ئەوە لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە لەپێش چاوی خەڵكی و سووك و ڕیسوای دەكات و خەڵكیش هەواڵی سووك كرانی دەبیستن بەویستی خوا. پەنا بەخوا
پەروەردگار داوا لە تۆ دەكەم بمانپارێزیت لە سومعەو ڕیایی. وە ئیخلاسمان پێ‌ ببەخشیت. یا حی یا قیوم یاذا الجلال والكرام داوامان قبوڵ كەیت.
1. مەبەست بوونی دونیا بەهەندێ‌ كردەوە (إدرادة الدنيا ببعض الأعمال).

(ب) شیرك لە وتەكانی زماندا:(الشرك فی أقوال اللسان)
ئەم جۆرەشیان نموونەی زۆرن لە ژیانی ڕۆژانەماندا، وەك:
1- سوێند خواردن بەغەیری خوا بەمەرجێك مەبەستی ئەوە نەبێت كە ئەو كەسەی یا ئەوشتەی سوێندی پێ‌ خوارد گەورەو مەزن و پیرۆز بێت وەكو خوا؛ ئەگینا دەبێت بە شیركی گەورە.
2- وتنی (أحكم الحاكمین) و (قاضي القضاة)(شاهنشاه) بەحاكمێك جگە لەالله.
3- ناونان بە (عبدالنبی) و (عبدالرسول).
4- وتنی خوا بیەوێت و تۆ بتەوێت! (ما شا‌ء الله وشئت)! (لەپەنای خواو تۆدا)!. (لە سایەی خواو سەری تۆدا)!. (لە خواو ئێوە بەزیاد بێت)!. (خواو پێغەمبەر بتپارێزن)!. (بەناوی خواو پێغەمبەر)!. (بەیارمەتی خواو پێغەمبەر)!.
وە لە چەند حەدیسێكدا هاتووە كە : (1) عن قُتَيْلة بنت صفيّ امراة من جهينة قالت: (إن حبرا جاء إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: إنكم تشركون! تقولون: ما شاء الله وشئت، وتقولون: والكعبة، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
قولوا ما شاء الله ثم شئت، وقولوا: ورب الكعبة)( 9).
واتە: ئافرەتێكی جوهەینە كە ناوی ( قوتەیلەی كچی صەیفی ) یە ڕەزای خوای لێ‌ بێ‌ وتی: زانایەكی جولەكە هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە وتی: (ئێوە شەریك و هاوەڵ بۆ خوا دادەنێن؛ دەڵێن: خوا بیەوێت و تۆ بتەوێت (وەیا دەڵێن: خوا حەز كات و تۆش حەز كەیت)).وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: بڵێن: ئەگەر خوا حەزكات و لە پاشان تۆش حەز كەیت. وە بڵێن :سوێند بە پەروەردگاری كەعبە.
(2) عن الطفيل بن سخبرة أخي عائيشة لأمها: ((أنه رأى فيما يرى النائم، كأنه مرّ برهط من اليهود فقال: من أنتم ؟ قالوا نحن اليهود.
قال: إنكم أنتم القوم لولا أنكم تزعمون أن عزيرا ابن الله فقالت اليهود: وأنتم القوم لولا أنكم تقولون: ما شاء وشاء محمد‍!
ثم مر برهط من النصاري، فقال من أنتم؟ قالوا: نحن النصارى.
فقال: إنكم أنتم القوم، لولا أنكم تقولون: المسيح ابن الله!
قالوا: وإنكم أنتم القوم لولا أنكم تقولون: ما شاء الله و ما شاء محمد.
فلما أصبح أخبر من أخبر، ثم أتى النبي صلى الله عليه وسلم فأخبره فقال :هل أخبرت بها أحدا ؟
قال: نعم. فلما صلوا خطبهم، فمحمد الله،وأثنى عليه، ثم قال:
(إن طفيلا رأى رؤيا، فأخبر بها من أخبر منكم، وإنكم كنتم تقولون كلمة كان يمنعني الحياء منكم أن أنهاكم عنها؛ قال: ((ألا تقولوا: ما شاء الله وما شاء محمد))(10 )
[فقولوا: ماشاء الله ثم شاء محمد](11 )
واتە: یەكێ‌ لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە ناوی طوفەیل كە دایك برای عائیشەیە ڕەزای خوایان لێ‌ بێت. لە خەونیدا وای بینی كە بەلای كۆمەڵێك لە جولەكەدا ڕۆیشت، وەپێی وتن: ئیوە كێن ؟ وتیان: ئێمە: جولەكەین. ئەویش پێی وتن: ئێوەن قەومێكی باش ئەگەر ئەو گومان و بیرو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن: پێغەمبەر عوزیر كوڕی خوایە :
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومێكی باش ( دەبوون ) ئەگەر نەتان وتبا: خوا حەزكات و محمد حەزكات .
لەپاشان بەلای كۆمەڵێك لە گاورەكاندا ڕۆیشت وە وتی: ئێوە كێن ؟. وتیان: ئێمە گاورین (نصاری) ئەویش پێی وتن: ئێوەن گەلێكی باش ئەگەر ئەو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن عیسی كوڕی خوایە!
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومی باشن ئەگەر نەتان وتبایە: خوا حەزكات و محمد حەزكات !
وەكە (طفیل) بەیانی كردەوە خەونەكەی لای هەندێ‌ كەس باس كرد. دوایی هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە خەونەكەی بۆ گێڕایەوە.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
ئایا بەكەست راگەیاندووە؟ فەرمووی: بەڵێ‌، ئەویش صلى الله عليه وسلم كاتێك نوێژیان كرد وتاری بۆ خەڵكەكەدا بەم شێوەیە كە سەرەتا حەمدو سوپاس و ستایشی پەروەردگاری كردوو دوایی فەرمووی:
بەڕاستی (طوفەیل) خەونێكی بینیوە. وە بەهەندێكتانی ڕاگەیاندووە. وە ئێوە لە ڕابردوودا قسەیەكتان دەكرد و وشەیەكتان بەكار دەهێنا كە من ڕقم لێی بوو بەڵام لەشەرمی ئێوە نەمدەتوانی لێتان قەدەغە بكەم و بە ڕووتاندا بدەم كە وشەیەكی خراپ دەڵێن.
بەڵام ئەوە ئێستا پێتان دەڵێم:
مەڵێن: خوا حەزكات و محمد حەزكات. بەڵكو بڵێن: خوا حەزكات لە پاشان محمد))
واتە : ناوی من لەگەڵ خوا بەیەكەوە كۆمەكەنەوەو یەكسان مەكەن، چونكە ئەوە شیركە. بەڵكو ئەگەر ناوی منتان هێنا ئەوە لە دوای ناوی خوا بڵێن لەپاشان محمد.
(3) عن ابن عباس رضي الله عنه قال: جاء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فراجعه في بعض الكلام، فقال: ما شاء الله وشئت!.
فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم:(أجعلتني مع الله عدلا ؟! (وفي لفظ: نِدّا ؟!).لا؛ بل ما شاء الله وحده)(12 ).
واتە: (عبدالله)ی كوڕی عەباس رضي الله عنه فەرمووی: پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە هەندێ‌ دوا لەگەڵیداو وتی: خوا حەزكات و تۆ حەزكەیت. پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
ئەوە تۆ منت كردە هاوەڵ و یەكسان و شەریكی ؟!
نەخێر جارێكی تر وا نەڵێیت بەڵكو بڵێ‌: گەر خوا حەزكات بەتەنها).
چونكە هەر شتێك خوا بیەوێت هەر ئەوە دەبێت؛ ئێمە بمانەوێت یان نا!!.
كەواتە ئێمە شیاوی ئەوە نین ناومان بخرێتە پاڵ ناوی خوا لەم شتانەدا یا خود بكرێینە شەریكی ئەو.

(ج) شیرك لە شێوازی كردەوەكانیدا:(الشرك في هيئة الأعمال)
وەك:
(1) (التشاؤم والتطير): ڕەش بینین بە هەندێ‌ شت یا بە هەندێ‌ كات و شوێن
(2) هاتن بۆ لای فاڵ گرەوەو باوەڕ پێ‌ كردنی، وە چوون بۆ لای شوێن هەڵگر بۆ دۆزینەوەی دز.
وە باوەڕ كردن بە ساحیرو جادوكەرو فنجان و ئاوێنە گرەوەو بەخت گرەوە.
(3) نوێژ كردن بۆ خوا لای قەبری پیاو چاك و سوجدە بۆ خوا بردن تیایدا و خوێندنەوەی قورئان بەو نیەت و بیروباوەڕەوە كە لەلای قەبر عیبادەت باش ترە‍‍‍‍‍‍‍‍‌‌‍‍ - بەگومانی خۆیان ( 13)
(4) تەبەروِوك كردن بە شوێنەواری پیاوچاكان و لاشەیان لە ژیانیاندا یا لە دوا مردنیان: واتە ئیعتیقاد بوون بە بوونی بەرەكەت و پیرۆزی وخێری زۆرو دەستكەوتنی ئەو خێرە لە شوێنەوارو لاشەی پیاو چاكاندا. ئەگەرچی باوەڕیشی وا بێت بەرەكەتە كەئەو لە خواوەیە، هەر شیركی بچووكە. بەڵام گەر باوەڕی وابێت بەرەكەتەكە لە پیاو چاكەكەوەیە ئەوە شیركی گەورەیە.
(5) التوسل البدعی: واتە هەوڵی خۆ نزیك كردنەوە لە ڕەزا بوون و خۆش ویستنی خوا بە ئەنجامدانی عیبادەت بۆ خوا لای گۆڕی پیاوچاكان بەتایبەت. یاخود بڵێی: خوایە بۆ خاتری ئەوان لێمان خۆش ببەو داوامان قەبوڵا بكە!.
(6) (لبس الحلقة والخيط لاتقاء العين): هەڵواسینی پەڕۆو میروە شینكەو ناڵی گوێ‌ درێژو شتی تری خوڕافی لەم بابەتە بۆ لادان و نەهێشتنی چاوەزارو حەسادەت و زەرەروزیان.
[تێبینی:]
شیركی بچووك جۆری وای هەیە لەوانەیە بگاتە شیركی گەورەش. ئەوەش كاتێك كە بیروباوەڕی دڵی لەگەڵدا بوو وەك شیركی گەورە. بۆ نموونە :
(1) سوێند خواردن بە غەیری خوا شیركی بچووكە. بەڵام ئەگەر سوێند پێ‌ خوراو بەگەورە دانرا لە دڵەوە وەكو خوا، ئەوە دەبێت بەشیركی گەورە.
(2) پێش چاوی (الریا‌ء) شیركی بچوكە. بەڵام ئەگەر لە بوونی ئیمان بە خوا ڕیایی هەبێت واتە ئیمان هێنانەكەی بە خوا تەنها لەبەر خوا نەبێت بەڵكو لەبەر ئەوەش بێت كە خەڵكی موسڵمان بە موسڵمانی دا بنێن ئەوە شیركی مونافیقەكانە و گەورەیە ، یاخود ڕیابازی تێكەڵی هەموو كردەوەكانی بێت، وە هیچ كارێك بە تایبەتی بۆ خوا نەكات یا مەبەستی دونیا بێت بەگشتی لە كردەوەكانیدا وە مەبەستی خوا نەبێت.
بەڵام ئەگەر مەبەستی لە كردەوەی چاكدا وەك حەج بۆ نموونە پەیدا كردنی ماڵ بێت یا ئافرەت یان جیهاد بكات بۆ غەنیمەت یا دەرسی شەرعی دەخوێنێت تاوەكو وەزیفەو پیشەیەكی دەست كەوێت ئەوە شیركی بچووكە.
(3) لە دەست كردنی جۆرە ئاڵقەی تایبەت بۆ لادانی چاوەزارو حەسادەت !
ئەگەر تەنها گومانی وابێت ئەو ئاڵقەیە سەبەبی خۆ پارێزییە لە چاوەزار ئەوە شیركی بچووكە
وە ئەگەر باوەڕیشی وابوو خودی ئاڵقەكە پارێزەرە لە چاوەزار یا لە نەخۆشی ئەوە شیركی گەورەیە.
(4) الاستسقا‌ء بالأنوا‌ء: واتە ئیعتیقاد بوون بە ئەستێرە وەك سەبەبێك بۆ باران بارین شیركی بچووكە. بەڵام كە ئیعتیقادی وابێت باران بارین لە ئەستێرەوەیە واتە ئەستێرە باران دەبارێنێت ئەوە شیركی گەورەیە.
==============================
(1) (القول المفيد على كتاب التوحيد) ابن عثيمين 1/256 . (القول السديد شرح كتاب التوحيد)  ابن سعدي ص 45 (فتاوى اللجنة الدائمة) (1/517).
(2)(الفوائد المنتقاة من شرح كتاب التوحيد) ص9
(3) المدخل لدراسة العقيدة الإسلامية . د. ابراهيم البريكان ص127 و139
(4)أحمد (5/428) البغوي في (شرح السنة) (4/201/1). (الصحيحة) (951).
(5)واتە: لە زۆرشت دەترسم توشتان بێت . بەڵام لە هەموویان زیاتر مەترسی شیركی بچووكە، بە تایبەتیش ئەو شیركە بچووكەی كە - ون و شاراوەیە - (الشرك الخفی) چونكە خۆڕزگار كردن لێی ئیخلاصی زۆرو هەوڵدانی دەوێت بە یارمەتی خوا . بۆیە یەكێ‌ لە پێشەوایانی سەلەف فەرموویەتی : (ما جاهدت نفسي على شيء مجاهدتها على الإخلاص).
واتە: ماندوو بوون و هەوڵ و تێكۆشانم لەگەڵ نەفسم نە كردووە بۆ ژێربار كردنی بۆ هیچ كارێك بە ئەندازەی هەوڵ دان لەگەڵی بۆ ملكەچ بوونی بۆ پاك بوونەوەی تەواو لە نیەتی ڕیاو پێش چاوی و یەك لابوونەوە بە خالیسی بۆ خوا. لەو شتانەی كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لێیان ترساوە كە توشی ئوممەتەكەی بن:
* الأئمة الضلون: پێشەوا گومڕاكارەكان .
* الدجال . * الدنیا والتنافس فیها : پێش بڕكێ كردن لە بەدەست خستنی دونیا .
(6) خ 6499 / م 2986.
(7) احمد والدرامي.
(8) (الطبراني) برِوانة (فتح الباري) (13/137).
(9) أحمد (6/371-372). (الصحيحة (136)
(10) أحمد (5/72)
(11)أحمد (5/393) وابن ماجه (2118). و(الصحيحة)137،138.
(12)وابن ماجه (2117). (الصحيحة):139.
(13)ص 174 البريكان.