الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله اما بعد ...
ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان ئه‌وه‌یه كه شانازی به‌دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن كه ئه‌و دینه‌ی ئێمه دینێكی كامڵه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمْ الإِسْلامَ دِي] وه ئه‌و دینه ئیسلامه كامڵه كه خوا بۆ ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه ، یه‌كێك له جوله‌كه‌كان به (عومه‌رى كوڕى خطاب) يان ووت: ئێوه ئایهتێكتان هه‌یه له قورئاندا دابه‌زیوه ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه‌ی مه‌عشه‌ری یه‌هود هاتبایه ئێمه ئه‌و رۆژه‌مان ده‌كرد به جه‌ژن ئه‌ویش ره‌زای خوای لێ بێت فه‌رمووی كام ئایه‌ته‌یه فه‌رمووی ئایه‌تی (اليوم اكملت لكم دينكم...) فه‌رمووی به‌ڵێ من ده‌زانم كه‌ی دابه‌زی له چ رۆژێكیش بوو له چ شوێنێكیش بوو جمعه بوو رۆژی عه‌ره‌فه بوو كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و ئایه‌ته‌ی به‌سه‌ردا دابه‌زی وه فیعله‌ن ئه‌و ئایه‌ته لای موسڵمانان زۆر گه‌وره‌یه‌و جێگای دڵخۆشی یه كه خۆشحاڵی دهببرین كه دینه‌كه‌مان كامڵه و بێ نه‌قصه وه دینێكه هه‌موو دینه‌كانی تری نه‌سخ كردووه‌ته‌وه ، كه وابوو پێویسته موسڵمانان اعتزاز به دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن، وهخوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:[وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ ] هه‌ركه‌سێك غه‌یری دینی ئیسلام داوا بكات به دینی خۆی قه‌ناعه‌ت نه‌كات كه‌دینی ئیسلامه، عادات و ته قالیدو داب و نه‌ریتی دینێكی تر په‌یره‌و بكات ئه‌وا خوای گه‌وره لێی قبوڵ ناكات وه له رۆژی دوایدا له زه‌ره‌ر مه‌ندان ده‌بێت.ئه‌و جار ده‌ڵێم به داخه‌وه كه ئێمه خاوه‌ن ئه‌وه دینه جوان و كاملهین كه چی واش شانازی پێوه نه‌كه‌ین و قه‌دری نه‌زانین بچین عادات و داب و نه‌ریتی كافره‌كان سه‌یربكه‌ین و په‌یره‌وی بكه‌ین كه ئه‌و په‌ری ته‌نازولی كه‌می تێدا ده‌بینین وه‌كو ئه‌وه وایه كه كه‌سێك جوان ترین و به‌بایه‌خ ترین سه‌یاره‌ی باشی هه‌بێت به‌رازیلی یه‌كی خراپی شر به ته‌نیشتیدا بروات بڵێت ئای!!! كه سه‌یاره‌یه‌كی جوانه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه خۆی نازانێت سواری چ سه‌یاره‌یه‌ك بووه خاوه‌نی چ سهیارهیهكه, وه ئه‌وه‌ش بزانن رۆژێك له رۆژان بینیمان جوله‌كه‌یه‌ك گاورێك له ئه‌مه‌ریكا له بریتانیا له رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان یان له رۆژی قوربان كه جه‌ژنی موسڵمانانه بینیمان له ئه‌مه‌ریكا یان له‌بریتانیا ئاهه‌نگ بگێرن و خۆش حاڵی خۆیان دهربرن به هۆی جه‌ژنی موسڵمان ئه‌ی كه‌ئه‌وان ئه‌وه ناكه‌ن بۆ ئێمه بچین ئاهه‌نگ بگێرین به‌هۆی جه‌ژنێكی ئه‌وانه‌وه كه له دینی خۆیانیشدا داهێنراوه نه‌ك هه‌ر له دینی ئسلامدا داهێنراو بێت. به‌راستی لاسایی كردنه‌وه‌ی كافره‌كان كارێكی خراپه، ئومه‌تی ئیسلامی له بواری دنیایی و پێش كه‌وتنی زانستیدا هیچ رێگر نی یه سوود له كافر وه‌ربگرێت و وه‌كو ئه‌وان پێش كه‌وتوو بێت ئه‌ما له بواری بیروباوه‌رو ره‌وشت و داب و نه‌ریت و عاداتمان دینه‌كه‌ی ئێمه و ره‌وشتی موسڵمانان زۆر جوان تر‌و به‌رزترو به‌رێزتره له كافره‌كان، نابێت له‌وه‌دا ته‌ماشای ئه‌وان بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت ((من تشبه بقوم فهو منهم)) واته: هه‌ركه‌سیك لاسایی قه‌ومێك بكاته‌وه‌و خۆی به‌وان بچوێنێت ئه‌وه له‌وان ده‌بێت . كه‌واته مه‌سه‌له‌كه تاوانه، بۆ موسڵمان نیه‌و تاوان بار ده‌بیت لای خوا ، ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن به‌ڵكو شانازی به‌دینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن و ده‌ستی پێوه بگرن و پارێزگاری لێ بكه‌ن ، ئه‌وه مایه سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتوویی دنیا‌و دوارۆژه. والله اعلم .