ڕەحمەتی خوای گەورە كێ دەگرێتەوە ؟
بەروار: 2011/12/01سەردارن: 4637نوسەر: هیوا زیرەک

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله تعالى من شرور أنفسنا وسيئات أعمالنا من يهد الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله . صلى الله وسلم عليه وعلى آله وصحبه وسلم أجمعين .
أما بعد : فإن أصدق الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد (صلى الله عليه وسلم) وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار .
بێگومان لای هەموان ئاشكرایە كە خوای گەورە هەمیشە ڕەحم و بەزەیی خۆی بەسەر بەندەكانیدا دەڕێژێت ، بەڵام ئایا كاری ئەو بەندانە دەبێت چی بێت كە كە خوای گەورە ڕەحمەتی خۆی بەسەریاندا دەڕێژێت ، بۆیە لێرەدا بەكورتی هەموو ئەو كردارە چاكانە دەخەینە ڕوو كە لە قورئان و لەفەرموودە صەحیحەكاندا هاتووە دەربارەی ئەوەی ڕەحمەتی خوای پەروەردگار كێ دەگرێتەوە ؟ ئەوانیش :
یەكەم : ئەو كەسانەی كە بەڕەحم و بەبەزەین بەرامبەر بەخەڵكی : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:((ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السماء)).(رواه أبو داود). واتە " بەڕەحم و بەبەزەیی بن بەرامبەر ئەو كەسانەی كە لەسەر زەوی دان (مرۆڤ و ئاژەڵیش دەگرێتەوە) ، ئەو كەسەش كە لەئاسماندایە (خوای پەروەردگار) بەڕەحم و بەبەزەیی دەبێت بەرامبەرتان ".
دووەم : چاكەكار (الإحسان) : خوای گەورە دەفەرموێت :[إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ].(الأعراف :56). واتە " ڕەحم و بەزەیی خوای پەروەردگار نزیكە لەو كەسانەی كە چاكەكارن ".
سێهەم : ئەو كەسانەی كە هەمیشە گوێڕایەڵی خوای گەورەو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەكەن : خوای گەورە دەفەرموێت : [وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ].(ال عمران :132). واتە " گوێڕایەڵی خوای گەورەو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بكەن بۆئەوەی ڕەحمتان لێ بكرێت ".
چوارەم : ئەو كەسانەی كە لێبوردەن لەكاتی كڕین و فرۆشتن و دادوەریدا : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت : ((رحم الله رجلاً سمحاً إذا باع وإذا اشترى وإذا اقتضى)).(رواه البخاري).
پێنجەم : سەردانیكردنی نەخۆش : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :(من عاد مريضا خاض في الرحمة).(صحيح أدب المفرد برقم (552) ، والسلسلة الصحيحة برقم (1929)).
شەشەم : سەرتاشین یان (كورت كردنەوەی قژ) لەكاتی حەج و عومرەدا : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : : (اللهم ارحم المحلقين ثلاثاً).(صحيح البخاري).
حەوتەم : ئەو كۆڕو دانیشتنانەی كە یادی خوای گەورەی تێدا دەكرێت : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(لا يقعد قوم يذكرون الله إلا حفتهم الملائكة وغشيتهم الرحمة).(رواه مسلم).
هەشتەم : كەسێك لەمزگەوتدا دابنیشێت بۆ خواپەرستی : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :(إن الملائكة تستغفر للمصلي مادام في مصلاه تقول: اللهم اغفر له اللهم ارحمه).(متفق عليه).
نۆیەم : هەستان بۆ شەو نوێژی و بەخەبەر هێنانەوەی خێزانەكەت : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت : (رحم الله رجلا قام من الليل فصلى وأيقظ امرأته فإن أبت نضح في وجهها الماء رحم الله امرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها فإن أبى نضحت في وجهه الماء).(صحيح سنن أبي داود برقم (1308) ).
دەیەم : گەیاندنی فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەخەڵكی : دەربارەی ئەوەش پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (رحم ( وفي رواية : نضر ) الله امرءا سمع منا شيئا ، فبلغه كما سمعه ، فرب مبلغ أوعى من سامع).(صحيح الجامع).
یازدەیەم : كۆتا خاڵ بریتی یە لەگوێگرتن لەقورئانی پیرۆز بەبێ دەنگی : ئەمەش ئەوە دەگرێتەوە كە كاتێك كەسێك گوێی لەقورئان بوو پێویستە قسەی بێ مانا نەكات و گوێ لەقورئانەكە بگرێت و تێی ڕابمێنێت و بیر لە گەورەیی پەروەردگار بكاتەوە ، خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: [وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ].(الأعراف : 204).