جۆری سێیەمی شەریك بۆ خوا دانان لە پەرستندا:شیرك لە گوێڕایەڵیدا
بەروار: 2011/11/07سەردارن: 3148نوسەر: د. عبد اللطيف أحمد مصطفى

هەر یەكێك گوێڕایەڵی كەسێك بكات وەك گوێڕایەڵی كردنی خوا، واتە ئیعتیقادیشی وابێت كە ئەوكەسەی گوێڕایەڵی بۆ دەكرێت شایستەی ئەوەیە فەرماندەر بێت و یاساو شەرع دابنێت و گوێڕایەڵی بكرێت؛ ئەوە ئەوكەسەی كردووە بەشەریكی خوا لە ئیعتیقادی پەروەردگاریشدا و لە گوێڕایەڵی و عیباتەتیشدا.
وەپەروەردگار لە قورئاندا ڕوونی كردۆتەوە كە گوێڕایەڵی غەیری خوا لە بەحەرام دانانی حەڵاڵێك، یا بەحەڵاڵ دانانی حەرامێك شیركە، وە شەریك دانانە بۆ خوا لەشەریعەت داناندا.[ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُون] (الأنعام: من الآية121).  واتە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵیتان كردبان لە حەرام كردنی حەڵاڵ و حەڵاڵ كردنی حەرامدا، ئەوە ئەوانتان كردون بەشەریكی خوا لەمافی شەریعەت داناندا.
[وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ](المائدة:44).
وەفەرمویەتی:[أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ] (الشورى: من الآية21).. واتە ئایا ئیعتیقادیان بەچەند شەریك و هاوەڵێكە بۆ خوا شەرعیان بۆ دانابن كە ئیزن و ڕوخسەتی پەروەردگاری لەسەر نیە ؟!
وەدەفەرموێ‌:[اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللَّهِ] (التوبة: من الآية31).. واتە: زاناو عابیدەكانیان كردبوون بە پەروەردگار جگە لەخوا. چونكە زانا خراپەكان و عابیدە نەفامەكان حەڵاڵیان لێ‌ حەرام دەكردن و حەرامیشیان بۆ حەڵاڵ دەكردن. ئەوانیش ئیعتیقادیان پێیان بوو، وە گوێڕایەڵیان دەكردن لەسەر ئەو حاڵەش. كەواتە پێویستە مرۆڤ ئیعتیقادی وابێت كە تەنها پەروەردگاری دروست كاری بونەوەر مافی یاساو شەرع دانانی هەیەو شایستەی ئەوەیە (ألا له الخلق والأمر)، ، وە غەیری ئەو كەس شایستەی شەرع دانانی نیە هەتاوەكو پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم وەك خوا پێی دەفەرموێ‌: [وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ]. واتە حوكم بكە لەنێوان خەڵكیدا بەو شەرع و یاسایەی كە خوا ناردویەتییە خوارەوە. بۆیە پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو:  [إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيّ  إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ] (يونس: من الآية15).واتە من شوێن هیچ شەرعێك ناكەوم تەنها ئەوە نەبێت كە بەوەحی بۆم دادەبەزێ.
كەواتە بۆمان دەركەوت كە گوێڕایەڵی كردنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ، گوێڕایەڵی كردنی فەرمانی خوایە، چونكە ئەو صلى الله عليه وسلم فەرمانەكانی خوامان پێ‌ ڕادەگەیەنێت، وە هەموو فەرمانەكانی لەوەحییەوەیە. [مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّه] (النساء: من الآية80).
بەڵام غەیری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێویستە سەیری فەرمان و حوكمەكەی بكرێت ئەگەر موافقی فەرمانی الله بوو ئەوە گوێڕایەڵییە بۆ فەرمانی خوا لەو حاڵەتەدا وەك پەروەردگار فەرمویەتی:  [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ ] (النساء: من الآية59).
واتە: گوێڕایەڵی خوا بكەن و گوێڕایەڵی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بكەن وەهەروەها پێشەواو فەرمان بەدەستەكانیشتان لەوەدا كەفەرمانی خوای لەسەرە بەڵام كەفەرمانەكانیان پێچەوانەی فەرمانەكانی خوا بوو ئەوە  (لا طاعة في معصية الله ) (صحيح مسلم:1839والبخاري: 7145 واتە: گوێڕایەڵی كەس ناكرێت لەسەرپێچی فەرمانی خوادا
[تێبینی:] ئەگەر هاتوو مرۆڤ بە ویستی خۆی گوێڕایەڵی كەسێك، یان یاسایەكی كرد كە پێچەوانەی شەرع و فەرمانی خوا بوو ئەوە دوو حاڵەتی هەیە(* ).
(أ) حاڵەتی ئیعتیقاد پێ‌ بوونیشی لەگەڵ بوو ئەوە شیركی گەورەیە.
(ب) حاڵەتی ئیعتیقاد پێ‌ نەبونیشی، شیركی بچوكە، ئەگەر لەبەر بەرژەوەندییەك یا لە ترسان گوێڕایەڵی بكات بێ‌ ئەوەی بەحەق و دروستی دابنێت، ئەو حاڵەتەی دووەم گوناهەو تاوانە، بەڵام شیركی گەورە نیە.
=====================
(*) بڕوانە :مجموع الفتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية.