ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
هاندانى زۆر كردنی منداڵ

خواى گەورە دەفەرموێ: [وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ] يس:12.
واتە: هەر كارێكى بە زیندویى كردویانە، شوێنەواریان گشت دەنوسین.
[وَقَدِّمُواْ لأَنفُسِكُمْ] .البقرة:223. واتە: تێشویەكیش وەپێش خۆخەن.
پێغەمبەرs فەرمویەتى: ((تزوجو الودود الولود، فإني مكاثر بكم الأمم)). رواه أبوداود والترمذي(صحيح)
واتە: ئافرەتى وا مارە بكەن كە ڕوخۆش بێ و منداڵى ببێ، چونكە من بە زۆریتان شانازى دەكەم.(1)
((إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلاّ من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعوا له)). رواه مسلم
واتە: گەر ئادەمیزاد مرد لە كردەوەكەى دادەبڕێ، مەگەر لەسێ شت نەبێ: خێرێكى بەردەوام، یان زانیاریەك بڵاو بكاتەوە سودى لێوەربگیرێ، یان منداڵێكى صاڵح و چاك دوعاى بۆ بكات.
=============================
(1) ئەم ئاڕاستەى پێغەمبەر لە كوێ، سەبارەت بە هاندانى زۆر كردنی منداڵ و ژمارەی دانیشتوان، كە سودی ئابوری و سەربازی و سیاسی هەیە، بەرامبەر بە جاڕدانی سنورداركردنی منداڵ (تحدید النسل) لەناو گەلە تازەپێگەیشتوەكان، كە لەلایەن زوڕناژەنانی داگیركەران جاڕدەدرێ؟! بیانوى جاڕدانەكەیان بریتیە لەوەى، ئەو گەلانە خۆراكیان كەمە و نەبادا توشى برسیەتى ببن..
بەڕاستی ئەمە وشەیەكی گەورەیەكە لە دەمیانەوە بە درۆ دەردەچێ، چونكە زۆربەی زەوى وڵاتە تازەپێگەیشتوەكان بەرهەم نەهێنراون، گەر ئەو داگیركەرانە یاریدەی خەڵكەكەیان لەسەر چاككردنی زەوىیەكە و بەرهەم هێنانی بدایە، وێڕای چەندانەی ژمارە زۆریان بەشی هەموانی دەكرد، وەك چۆن هاوكاری (جولەكە)یان كرد لە چاك كردنی زەوىیەكانی فەڵەستین و، هەستان بە ناردنی زۆرینەی بەرهەمەكانی بۆ جیهان، سەرەڕای زۆریی دانیشتوانەكەی، ئەوەش لە رێگەی كۆچی جولەكەوە بو، كە لەسەرتاپای جیهانەوە، بە تایبەتی لە یەكێتی سۆڤیەتەوە كۆچیان بۆ دەكرد!
كۆماری مێری عەرەبى بە نمونە دەهێنینەوە، گوایە بەهۆى زۆربونى دانیشتوانیەوە توشى برسیەتی بون، میێر 98%ی روبەرەكەی بۆ كشتوكاڵ ساز و لەبارە، ئێستاكە تەنها 4% ی بەرهەم دەهێنرێ، هەروەك جمال عبدالناصر بۆ ئاژانسی (ڕسوشتد برس)ی راگەیاند، ئەو زەویەی ماوەتەوە وازیان لێ هێناوە و بەكاریان نەخستوە.
(صوت الإسلام عدد/84/ ربیع الپانی /1378) (تشرین أول-أكتوبر 1959)
ئەوەی نامۆ و جێی شەرمەزارى یە ئەوەیە، كە دائیرەكانی داگیركەران كاتێك جاڕی میسر دەدەن بۆ سنورداركردنى منداڵ بون(تحدید النسل)، كە چڕی دانیشتوان لە هەر كیلۆمەتر چوارگۆشەیەكیدا لە 11 كەس زیاتر نابێت و، كۆی دانیشتوانەكەی 37 ملیۆن كەسە.. كەچى لە وڵاتەیەكگرتوەكان كە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 200 ملیۆنە و چڕی دانیشتوان لە هەر كیلۆمەتر چوارگۆشەیەكدا (25) كەسە، یان لە ئینگلتەرا، ژمارەى دانیشتوانی (55) ملیۆن كەسە و چڕىیەكەی (225) كەسە لە یەك كیلۆمەتر چوارگۆشەدا، یان لە روسیای ئەوروپی، كە دانیشتوانەكەی (180) ملیۆن كەسە و چڕىیەكەی (35) كەسە لە یەك كیلۆمەتر چوارگۆشەدا، جاڕى سنورداركردنى منداڵ بون نادەن؟!
بۆ زانیاری، ئەو دەوڵەتانە و هاووێنەیان، كە هانی زیاد كردنی منداڵ دەدەن و پاداشتی دارایى بۆ ئەمە تەرخان كراوە، كە بوار نى یە بە درێژی باس بكرێت، جا بۆ شارەزایی دەربارەی ئەمە بڕوانە كتێبی (أهداف الأسرة في الإسلام والتيارات المضادة)ی مامۆستا حسێن محمد یوسف، كە ئەو زانیاریانەمان لەو وەرگرت.
لە راستیدا ئەوەى لەدواوەى جاڕی منداڵ نەبون، یان سنورداركردنیەتی، كەمی خۆراك نى یە، بەڵكو ترسانی داگیركەرانە لە زیاد بونی دانیشتوانی وڵاتە تازە پێگەیشتوەكان، كە مەرامەكانیان پوچەڵ دەكاتەوە، جا ئەوان تەنها بە پڕوپاگەندەی مەبەست دار واز ناهێنن، بەڵكە بۆ دەستەبەر كردنی ئەمە، دەست دەكەن بە بەكارهێنانی هێز و هۆیەكانی ناچار كردن و زۆر لێ كردن و هەستان بە كرداری كوشتنی بە كۆمەڵ، وەك داگیركەران لە خواروی ئەفریقیا لە دژی دانیشتوانە رەسەنەكانی ئەوێ ئەنجامی دەدەن، هەڕەشەی بڕینی هاریكاری ئابوری دەكەن، گەر زۆربونی دانیشتوان نەوەستێنێ.. ئای لەو خیانەتە.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام