نیه‌تى ڕۆژوو
بەروار: 2011/08/14سەردارن: 3610نوسەر: و/م.عدنان بارام

نیه‌تى رِۆژوو :
نیه‌تى رِۆژووى فه‌رز ده‌بێ له‌شه‌ودا بهێنیت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر :
گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌ مانگى رِه‌مه‌زان ده‌ستى پێ كردووه‌ ، به‌بینینى مانگ به‌چاو ، یان به‌شایه‌تى دان ، یان به‌ ته‌واو كردنى سی رِۆژى مانگى شه‌عبان ، ئه‌و كاته‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك هه‌ر له‌ شه‌وه‌وه‌ ( واته‌ : پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر ) نیه‌تى رِۆژووى هه‌بێ ، له‌ به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه‌ ده‌فه‌رمووێ :" مَنْ لَم يُجْمِع الصِّيَامَ قَبْلَ الفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ " (1)
واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى نیه‌تى رِۆژووى نه‌بێت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر ئه‌وا رِۆژوه‌كه‌ى به‌تاڵه‌ .
وه‌ده‌فه‌رمووێ : " مَنْ لَمْ يُبَيِّت الصِّيَامَ مِن الليلِ فَلا صِيَامَ لَهُ " (2) ، به‌هه‌مان واتا .
[تێبینى :] نیه‌تیش جێگاى دڵه‌ و ووتنى به‌ زمان بیدعه‌یه‌ و گومرِایىیه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكى به‌چاكیشی بزانن .
بوونى نیه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر تایبه‌ته‌ به‌رِۆژووى فه‌رزه‌وه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌هاته‌ لاى دایكه‌ ( عائیشه‌ ) ـ رِه‌زاى خواى لێبێت ـ له‌ رِۆژانێك جگه‌ له‌ رِۆژانى رِه‌مه‌زان و ده‌یفه‌رموو : " هَلْ عِنْدَكُم غَذَاءٌ ؟ وَإلا فَإنِّي صَائِم " (3)
واته‌ : له‌ كاتى خواردنى به‌یانیاندا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ دایكه‌ ( عائیشه‌ ) ى ده‌فه‌رموو : خواردنتان لا هه‌یه‌ ؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا من به‌رِۆژووم .
هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه‌ له‌ كرده‌وه‌ى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ وانه‌ش :( أبي الدرداء ) و ( أبي طلحة ) و ( أبي هريرة ) و ( ابن عباس ) و ( حذيفة بن اليمان ) ، رِه‌زاى خوا له‌ هه‌موویان بێ ، و خواى په‌روه‌ردگار له‌ گه‌ڵ یاندا له‌ ژێر ئاڵاى سه‌روه‌رى كورِانى ئاده‌م كۆمانكاته‌وه‌.(4)
ئه‌مه‌ له‌ رِۆژووى سوننه‌تدایه‌ و به‌ڵگه‌شه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بوونى نیه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر ته‌نها له‌ رِۆژووى فه‌رزدایه‌ نه‌ك له‌ رِۆژووى سوننه‌تدا خواى پایه‌ به‌رزیش زاناتره‌.
=======================
(1)أخرجه أبو داود رقم : ( 2454 ) ، وابن خزيمة رقم : ( 1933 ) ، والبيهقي : ( 4 / 202 ) من طريق ابن وهب ، عن ابن لهيعة ويحيى بن أيوب عن عبدالله بن أبي بكر بن حزم ، عن ابن شهاب ، عن سالم بن عبدالله عن أبيه ، عن حفصة . وفي لفظ عند الطحاوي في ( سرح معاني الأثار ) : ( 1 / 54 ) : " يبيت " من الطريق نفسه . وأخرجه النسائي : ( 4 / 196 ) ، والترمذي رقم : ( 730 ) من طريق آخر عن يحيي به ، وسنده صحيح .
(2)أخرجه النسائي : (4 / 196) ، والبيهقي : (4 / 202) ، وابن حزم : (6 / 162) من طريق عبد الرزاق عن ابن جريج عن ابن شهاب به ، وسنده صحيح ، لولا عنعنة ابن جريح ، ولكنه صحيح بما قلبه .(3)أخرجه المسلم رقم : ( 1154 ) .
(4)انظرها وتخريجها في ( تغليق التعليق ) : ( 3 / 144 ـ 147 ) .

بابەتەکانی تر
دوای زیاتر لە بیست ساڵ حزبایەتی‌و پارچەكردنی موسڵمانان هەر لە گومان دا دەژین!! بۆیە دەیانەوێت پەردەپۆشی حزبایەتیەكەیان بكەن بە پەردەی كاری بە كۆمەڵپێویستە زانایان بە بەڵگەوە وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوەحوكمی دواكەوتن لە كاتی دیاری كراوی كاركردنتاوانی كەسێكی ئەمریكی چیە كە ئیسلام لە داعشدا دەبینێت ، و بڕوا ناهێنێت ، و دەمرێت ؟ئادابەكانی كەسی وەڵامدەرەوە باشترین هاوڕێی بێده‌نگ كتێبه‌مانگى بەرزبونەوەى کردەوەکان بۆ لاى خواى گەورەهه‌ركه‌س نه‌زر بكات و نه‌توانێ وه‌فاى پێوه‌ بكات ,چى له‌سه‌ر پێویسته‌ ؟واجبێتی وەڵامدانەی پرسیارەكان لە لایەن ئەهلی عیلمەوەفه‌تواى زانایان سه‌باره‌ت به‌ بانگدان له‌ ڕێگه‌ى ئامێرى ته‌سجیله‌وه‌ مژده‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕى به‌هه‌شته‌وه‌ئایا ئێن ئاڕ تی چی لەئاینی ئیسلام دەوێت ؟!!!ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى سه‌باره‌ت به‌ وه‌هابیه‌ت(30) سود و خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان